Wednesday, September 27, 2017

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ گرووپی گشت لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا APPG)) کرد





لە رێکەوتی 27/9/2017 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ گرووپی گشت لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا APPG))، كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی (جاك لۆپرێستی) بۆ چاودێریكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هاتبوونه‌ كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته‌ جیهان رێز له‌و ویسته‌ی گه‌لی كوردستان بگرێت، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌ به‌هه‌موو جیهانی راگه‌یاند.

له‌دیدارێكدا شاندی میوان باسی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌ باشی به‌ڕیوه‌چوو، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا هه‌موو هه‌وڵی خۆیان له‌ناو په‌رله‌مان ده‌ده‌ن. له‌وباره‌وه‌ (لۆپرێستی) وێڕای پیرۆزباییكردن له‌گه‌لی كوردستان، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان وه‌ك به‌ریتانیا پشتگیری له‌ڕای خه‌ڵك و مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان ده‌كه‌ن و گوتی: ئێمه‌ زۆر به‌و ریفراندۆمه‌ خۆشحاڵ بووین.
له‌لای خۆیه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی باسی له‌ هه‌نگاوه‌كانی دوای ریفراندۆم كرد و داوای له‌ شانشینی به‌ریتانیا و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد رۆڵی خۆیان بگێرن و هانی عێراق بده‌ن ده‌ست بكات به‌ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له‌ ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئیستفزازی دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری، كه‌ داوای ئێمه‌ و جیهانی ئازاده‌ و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان مافێكی سرووستی خۆی پیاده‌ كرد، كه‌ له‌ چارته‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جێگیره‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گووشار له‌ عێراق بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ یه‌كلابێته‌وه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ جیهان رێز له‌و ویسته‌ی گه‌لی كوردستان بگرێت، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌ به‌هه‌موو جیهانی راگه‌یاند.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و به‌رده‌وامیدان و درێژه‌دان به‌ یارمه‌تییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جیاكاندا.

No comments:

Post a Comment