مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانی پێشوازی كردنی له شاندێكی باڵای پیاوانی ئایینی مه‌سیحی به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌تران (به‌شار وه‌رده و نیكۆدیمس داود شه‌ره‌ف) رایگه‌یاند، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به په‌ناگه‌ی ئارام ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست شه‌ڕ و توندوتیژییه‌وه رووی تێده‌كه‌ن.
له‌دانیشتنێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (خالید جه‌مال ئه‌لبێر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌ر رزگاربووه‌كانی ده‌ستی داعش و قۆناغی دواتری عێراق و پرۆسه‌ی ریفراندۆم كرا، كه بڕیاره له 25ـى ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت.
شاندی میوان سوپاسی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ حه‌وانه‌وه و داڵده‌دان و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان به‌گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی به‌تایبه‌تی و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان به وڵاتی خۆیان ده‌زانن و هیچ كاتێك نموونه‌ی ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه برایه‌تیانه و یارمه‌تییه‌كانی له‌بیر ناكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته جیاوازیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و درێژه‌دان به پتهوتركردنیان و رایگه‌یاند، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان سوورین و بڕیارمانداوه، كه باشترین مۆدیلی پێكه‌وه‌ژیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گشت پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ین، دووپاتیشی كرده‌وه، كه هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان به‌و په‌ناگه ئارامه ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانه‌وه په‌نای بۆ ده‌هێنن، وه‌ك چۆن پێشتریش له ده‌ست زوڵم و زۆرییهكان په‌نایان بۆ چیاكانی كوردستان ده‌هێنا.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا باس له ره‌وش و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه رزگاربووه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا كرا، په‌یوه‌ست به‌مافی مه‌سیحیانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی به شاندی باڵای پیاوانی ئایینی مه‌سیحی دا، كه‌هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له‌وه ده‌كات، ئه‌وان خۆیان ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌پاراستنی مافی مه‌سیحیان و گرووپه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا پاشه‌كشه له‌و پره‌نسیپه ناكات.