Wednesday, May 18, 2016
Friday, May 6, 2016
مه‌سرور بارزانی: هیچ متمانه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش چاك نابێته‌وه
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له گوتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی ناسراوی ئه‌مریكی واشنتن پۆست، بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیوویه‌تی كورد مافی خۆیه‌تی به هێمنی له عێراق جیاببێته‌وه. مه‌سرور بارزانی له گوتاره‌یدا، باس له‌وه ده‌كات كه نه‌ته‌وه جیاجیاكانی عێراق هیچ شتێكی هاوبه‌شیان نییه و ناچار كراون، پێكه‌وه، چاوه‌ڕێی چاره‌نووسێكی نادیار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌شڵێت: كاتی ئه‌وه هاتووه كه دان به‌وه‌دا بنێین، ده‌وڵه‌تی عێراق شكستی خواردووه و به‌رده‌وام بوون له‌نێو عێراق، كورد رووبه‌ڕووی چه‌ندین ناكۆكی دیكه‌ی درێژخایه‌ن ده‌كاته‌وه. ئه‌مساڵ، یادی سه‌د ساڵه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆیه و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، زنجیره‌یه‌ك راپۆرت و گوتاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه و هه‌روه‌ها داهاتووی عێراق و سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له یه‌كێك له راپۆرته‌كانیدا، ئه‌و رۆژنامه‌یه كه پێش چه‌ند رۆژێك بڵاویكردبوویه‌وه، تێیدا هاتووه داوا ده‌كات ئه‌مریكا و وڵاتانی زلهێزی دیكه‌ی رۆژئاوا، رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێ بدۆزنه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌كو جێگره‌وه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان، نووسیویه‌تی: داگیركردنی شاری موسڵ و به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری موسڵ له‌ساڵی دوو هه‌زار و چوارده و شكستی سوپای عێراق، ئه‌و راستییه ئاشكرا ده‌كات كه عێراق وڵاتێكه ناتوانێت به‌رگری له ھاووڵاتیانی بكات و نازانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌كوێدایه. پاشان مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: پێكه‌وه‌ژیانی به‌ناچاری، ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، هه‌ر بۆیه، له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا، هه‌رێمی كوردستان ریفۆراندۆم ئه‌نجام ده‌دات بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه به‌فه‌رمی له به‌غدامان جیاده‌كاته‌وه و بۆ دواجار ده‌وڵه‌تێك بۆ گه‌لی كورد دێته ئاراوه.
دواتر مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: هه‌نگاوی ریفراندۆم، یارمه‌تی كورد ده‌دات ھیوای بۆ بگه‌ڕێته‌وه، دڵنیاییش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناوچه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی رژێمی سه‌دام رووخاوه، كوردستان سه‌لماندوویه‌تی كه ده‌توانێ هاوپه‌یمانێكی باوه‌ڕ پێكراوه بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكانی و هه‌روه‌ها بووه‌ته قه‌ڵغانێكی ئاسنینیش له‌شه‌ڕی دژی داعش و قوربانی زۆریشیانداوه بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان.
Thursday, May 5, 2016
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان کرد
ئه‌مڕۆ 5/5/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە پڕۆفیسۆر زولكەفل عەبدولڕەزاق سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان كرد.
لە دیدارەكەدا، كه دكتۆر مسلح محه‌مه‌د سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك ئاماده‌یبوو، كوالێتی و پرۆسه‌ی خوێندن و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له نێوان زانكۆكانی كوردستان و یه‌كێتی زانكۆكانی جیهانی تاوتوكرا.
سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان خۆشحاڵیی خۆی به‌و سەردانه‌ی كوردستان ده‌ربڕی، كه یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی بۆ ناوچه‌كه و رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و ته‌حه‌دییاته‌كان پێشكەوتن و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری دروست كردووه بۆ پێشكه‌وتنی خوێندنی ئه‌كادیمی و زانستی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا باسی لە هەنگاو و چالاكییەكانی ئاینده‌ی یەكێتییەكە له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگەیاند، یەكێتی زانكۆكانی جیهان به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتی و ئاستی خوێندنی ئه‌كادیمی و زانستی كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
لەبەرانبەردا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای بەخێرهاتنی سەرۆكی یەكێتیی زانكۆكانی جیهان، ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا بۆ كارئاسانی چالاكییەكانی ئاینده‌ی یه‌كێتییه‌كه و رایگه‌یاند، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان له دهۆك ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن و پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌ی بواره‌كان بوو له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ خوێندنی ئه‌كادیمی ته‌واو بكه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه. له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن. یه‌كێتی زانكۆكانی جیهان ساڵی 1950 دامه‌زراوه و سه‌ر به رێكخراوی یونسكۆیه و 120 وڵات تێیدا ئه‌ندامن.

Wednesday, May 4, 2016
Subscribe to:
Posts (Atom)