Wednesday, January 13, 2016

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی...

مه‌سرور بارزانی: كێشه‌ی عێراق ته‌نها شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش نییه‌، به‌ڵكو زۆر كێشه‌ی مێژوویی قوڵتری هه‌یه‌




ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ‌13/1/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ (جه‌نه‌ڕاڵ تۆم بێكت) نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش و شاندی یاوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌كێشه‌ی عێراق ته‌نها شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش نییه‌، به‌ڵكو زۆر كێشه‌ی مێژوویی قوڵتری هه‌یه‌، پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بكرێن.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و رایگه‌یاند، گرنگی تێكشكاندنی سه‌ربازییانه‌ی داعش له‌وه‌دایه‌، كه‌ده‌بێته‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م رێكخراوه‌تیرۆریستییه‌جیهانییه‌و گوتی: بۆ به‌دیهاتنی ئه‌مه‌ش پێویسته‌هێزه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن هه‌موو جۆره‌هاوكارییه‌كی پێویست له‌ڕووی پێداویستی سه‌ربازی و تێچووی شه‌ڕه‌وه‌بكرێن.

مه‌سرور بارزانی، وێڕای ئاماژه‌دان به‌خۆڕاگری و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌باسی له‌كێشه‌ی ئابوری و قه‌یرانی دارایش كرد و رایگه‌یاند، ئێمه‌روبه‌ڕووی قه‌یرنی دارایش بووینه‌ته‌وه‌، كه‌ نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش ئاماژه‌ی به‌رۆڵی كاریگه‌ری كورد له‌تێكشكاندنی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزی كورد و پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان نه‌بوایه‌، بارودۆخه‌كه‌زۆر له‌وه‌خراپتر ده‌بوو، كه‌ وه‌كو كورد به‌گشتی و هێزی پێشمه‌رگه‌به‌تایبه‌تی له‌تێكشكاندن و ده‌ركردنی داعش به‌رده‌وامن.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا دووپات له‌وه‌كرایه‌وه‌، كه‌پێویسته‌كورد، وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای سه‌ر زه‌وی هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به‌داعش له‌سه‌رجه‌م كۆنفرانسه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به‌و شه‌ڕه‌جیهانییه‌به‌فه‌رمی بانگهێشتی به‌شداری بكرێ، چونكه‌ئه‌نجامی ئه‌م كۆنفرانسانه‌به‌به‌شداری كورد كاریگه‌رتر ده‌بن.

Tuesday, January 12, 2016

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە بالیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد 12 1 2016‬



مەسرور بارزانی داوا لە کۆمەلگای نێودەولەتی دەکات لە خەرجیی شەری تیرۆر هاوکاریی هەرێم بکرێت
ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە میانەی پێشوازیی لە مارکۆ کارنێلۆس بالیۆزی ئیتالیا لە عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، کە گوشاری دارایی رۆژ بە رۆژ لە سەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و ئەم چەندەش ئەرکی هەرێم لە شەری دژە تیرۆردا قورستر و سەختتر دەکات.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، لە دوای ئەو هەموو قەیرانانەی بەرۆکی هەرێمی گرتووە، بە تایبەت لە دوای پەنادان بە نزیکەی دوو ملیۆن پەنابەر و ئاوارە و بڕینی بودجەی هەرێم لە لایەن بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت، ئەرکی دارایی هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی هەزاروپەنجا کیلۆمەتر بەرەی جەنگ رۆژ بەرۆژ سەختتر دەبێت.

مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد کە، پێشمەرگە لە بری هەموو جیهان لە بەرەی پێشەوەی جەنگی دژی تیرۆرن و دەبێت باشتر خزمەت بکرێن، ئەمە ئەرکی کۆمەڵگای نێودەولەتییە، کە وێڕای هاوکاریی سەربازییی پێشمەرگە لە ڕووی چەک و تەقەمەنیی پێویست، دەبێت لە ڕووی داراییشەوە هاوکاریی هەرێم بکەن تاکو مووچەی شایستەی پێشمەرگە لە کاتی خۆیدا دابین بکرێت و ئەرکی دارایی هەرێم لە خەرجیی جەنگ سوکتر بکرێت.

بالیۆزی ئیتالیاش لە پەیوەندی بە بابەتی جەنگی تیرۆر وێرای سوپاسیی هەرێم و هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی کاریگەری سەر زەوی لە جەنگی دژە تیرۆر، بەڵێنیدا، کە بابەتی پاڵپشتیی دارایی هەرێم لە ئاستی هاوپەیمانانی جەنگی دژە تیرۆر بخەنە بەر باس و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان ئەندامێکی کاریگەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە بەرەی دژ بە تیرۆر. بۆیە ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە یارمەتیی پێویست بە هەرێم بگەیەنێن.

هەر لەم کۆبوونەیەدا بالیۆزی ئیتالیا ئاماژەی بەوەدا، کە بە نیازن رێژەی راوێژکارە سەربازییەکان بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگە لە هەرێمدا زیاد بکەن.



Monday, January 11, 2016

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری چیك کرد11-1...







ئه‌مڕۆ دووشەممە 11/ 1/ 2016 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی بەرگریی كۆماری چیك بە سەرۆكایەتی جاكوب لاندۆڤێسكی جێگری وەزیری بەرگریی كۆماری چیك بۆ كاروباری سیاسی و ستراتیژی كرد، كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی و سیاسی پێكهاتبوو.

لە دیدارێكدا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌لێكسه‌نده‌ر لانگه‌ر بالیۆزی كۆماری چیك له‌ عێراق و یارۆسلاڤ ریف كونسولی گشتی كۆماری چیك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. جێگری وەزیری بەرگریی كۆماری چیك له‌ به‌رامبه‌ر ئازایەتی و قوربانیدانی پێشمەرگە له‌ شه‌ڕی تیرۆیستاندا سوپاسی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد و ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لە پێشكەشكردنی هاوكاری سەربازی و مەشق و ڕاهێنان به‌ پێشمەرگە و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كوردستان بەردەوام دەبێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی كۆماری چیكی كرد بۆ هاوكاری و پشتیوانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ دژی تیرۆریستانی داعش و رایگه‌یاند، تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش پێویستی به‌ هه‌وڵی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه.‌ هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازییانه‌ی گه‌یشتوون له‌ ئاست گه‌وره‌یی و به‌رفره‌وانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا نییه‌ و گوتی: ده‌بێ ئێمه‌ بۆ تێكشكاندنی داعش له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و جۆرایه‌تی چه‌ك و پێداویستییه‌كانی شه‌ڕ زیاتر پڕچه‌ك بكرێین و پێویستیمان به‌ یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

جێگری وەزیری بەرگریی كۆماری چیك وێڕای ئاماژەدان بەوه‌ی تیرۆریستانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ن‌ بۆ سەر ئاسایشی جیهان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كە‌ له‌ كێشه‌و پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێده‌گه‌ن و ‌ وه‌ك كۆماری چیك ئاماده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی كه‌ره‌سته‌ و پێداویستی زیاتر و له‌ پشتیوانی كردنیشیدا به‌رده‌وام ده‌بن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌ هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتن و ڕێگەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و له‌ناوبردنی تیرۆریستان لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی كرد،كە پێویستە لەپاڵ رێگه‌چاره‌ی سەربازیی، له‌ڕووی ئایدیۆلۆژی و داراییشه‌وه‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستان بگیردرێته‌به‌ر.

بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و فراوانتركردن و به‌رده‌وامی پەیوەندییەكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چیك لە بوارە جیاجیاكاندا تاوتوكرا.

Sunday, January 3, 2016

مه‌سروور بارزانی: پێناسه‌یه‌ك بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو له‌ئارادا نییه‌




مه‌سروور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سووننه‌ یان شێعه‌ ئه‌و كاته‌ بڕوایان به‌ عێراقێكى یه‌كگرتوو هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆیان حوكمڕان بن بۆیه‌ پێناسه‌یه‌ك ‌بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو له‌ئارادا نییه‌.

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌راپۆرتێكیدا له‌نووسینی لیز سلیدا، به‌ناونیشانی چۆن جه‌نگی دژ به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دووباره‌ نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كێشێته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌لێدوانێكی مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ كه‌ تێیدا ده‌ڵێت پێویست به‌ بڕیارێكی بوێر هه‌یه‌ بۆ بینینی راستیبه‌كان و رێگه‌دان به‌خه‌ڵك له‌وه‌ى كه‌ بریار بده‌ن چیان ده‌وێت . 

مه‌سروور بارزانى راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ عێراق پارچه‌ بووه‌، سونه‌ ئه‌و كاته‌ بڕوایان به‌ عێراقێكی یه‌كگرتوو هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆیان حكومڕان بن ، شیعه‌ش ئه‌و كاته‌ بڕوایان به‌ عێراقێكی یه‌كگرتوو هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆیان حكومڕان بن ، پێناسه‌یه‌ك ‌بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو له‌ئارادا نییه‌ . 

هه‌روه‌ها گوتوشیه‌تى: هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ پاراستنی وڵات به‌ یه‌كگرتوویی دژ به‌ ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵك، سه‌ركه‌وتوو نابێت .

Thursday, December 31, 2015

مه‌سروور بارزانی: نابێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌ ده‌ست بچێت، كه‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌گمه‌نه‌


له‌ په‌یامیدا بۆ سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، (مه‌سروور بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ركه‌وتن و پێگه‌یه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستی جیهانیدا، كه‌ به‌ ئاسانی نه‌هاتووه‌ته‌ دی، له‌ هه‌موو پارت و هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌خوازێ به‌ گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی دوور له‌‌ ململانێی حزبیانه‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ و ته‌گه‌ره‌ و پێشهاته‌كان ببنه‌وه‌. هاوكات رایگه‌یاندووه‌، هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن، كه‌ به‌پێی پێداویستیی سیاسه‌تی نوێی جیهانی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ داده‌ڕێژدرێته‌وه‌ و، نابێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌ ده‌ست بچێت، كه‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌گمه‌نه‌.

ده‌قی په‌یامی مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌ری ساڵی نوێی زاینی
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و بریندارانی شه‌ڕی‌ دژ به‌ تیرۆریستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م.
یادكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا، كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ به‌رگری له‌ خاك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن‌ و‌ داستانی مێژوویی گه‌وره‌یان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش تۆمار كردووه‌، كه‌ نه‌ك ته‌نها‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی شانازی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو ته‌واوی ئازادیخوازانی جیهانیشی سه‌رسام كردووه و له‌ گشت كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا دێته‌ به‌رباس‌. لێره‌وه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی دیكه‌ش داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م پێویسته‌ به‌ په‌له‌تر ئاوڕ له‌ داواكارییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بده‌نه‌وه‌، كه‌ له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كات.
هاوكات ئه‌م سه‌ركه‌وتن و پێگه‌یه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستی جیهانیدا، كه‌ به‌ ئاسانی نه‌هاتووه‌ته‌ دی، له‌ هه‌موو پارت و هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌خوازێ به‌ گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی دوور له‌‌ ململانێی حزبیانه‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ و ته‌گه‌ره‌ و پێشهاته‌كان ببنه‌وه‌، به‌تایبه‌تی هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن، كه‌ به‌پێی پێداویستیی سیاسه‌تی نوێی جیهانی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ داده‌ڕێژدرێته‌وه‌ و، نابێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌ ده‌ست بچێت، كه‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ده‌گمه‌نه‌.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌مه‌وێ سوپاسی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان بكه‌م، كه‌ له‌خۆبردووانه‌ شانیان داوه‌ته‌ به‌ر مه‌ینه‌تی و قه‌یرانه‌كان و پێویسته‌ ئیراده‌یه‌كی پته‌ومان هه‌بێت، كه‌ كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین.
دووباره‌ ساڵی نوێ له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی چاره‌سه‌ركردن و كۆتایهاتنی قه‌یرانه‌كان و به‌دیهاتنی  خۆشی و كامه‌رانی بۆ كوردستانیانی خۆشه‌ویست بێت.

 مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
31/12/2015

Saturday, December 5, 2015

مه‌سروور بارزانی: بۆچی هەموو نەتەوەکانی سەرزەوی مافی سەربەخۆییان هەبێ بێجگە لە کورد



مه‌سروور بارزانی بۆ ڕۆژنامه‌ی واڵ‌ ستریت‌ جۆرناڵ ده‌ڵێت، بۆچی دەبێ هەموو نەتەوەکانی سەرزەوەی مافی سەربەخۆیی و خۆبەڕیوەبردنیان هەبێ بێجگە لە کورد؟ کەی ڕەوایە؟ ئایا جیهان وای ده‌وێ؟ تورکەکان و ئێرانییەکان دەوڵەتی خۆیانیان هەیە؛ عەرەبیش 22 دەوڵەتیان هەیە، ئەی کورد بۆ دەوڵەتی خۆی نه‌بێ، ئێمە لەوە زیاتر داوا ناکەین و لەوەیش کەمترمان ناوێ، ئەوەش هەر دێتە پێش و دێتە دی، هەڵبەت پێویست ناکا ئەو مافە بە شەڕکردن بێته‌ دێ.

ئوستووره‌ی داعش شكا
ڕۆژنامه‌ی واڵ‌ ستریت‌ جۆرناڵ له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژ به‌ داعش له‌ شنگال چاوپیكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی ساز كردووه‌ و له‌ ده‌سپێكیشدا ده‌ڵێ، ئاسان نییه‌ بچیته‌ ئه‌م شوێنه‌ چونكه‌ ڕۆژنامه‌كه‌ به‌ هێڵێ پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ناوی دێنێ كه‌ له‌وێدا پێشمه‌رگه‌ توانیویه‌تی پیوه‌ندیی نێوان داعشەکانی ناو‌ عێراق و، ئەوانەی‌ ڕه‌قه‌ی سووریادا ببچڕێنێ.

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ وه‌سفی (مه‌سروور بارزانی)دا ده‌ڵێ، به‌ ئینگلیزیه‌كی زۆر ڕه‌وان قسه‌ی ده‌كرد و گوتی كه‌ ئوستوورەی داعش شكا.

واڵ‌ ستریت‌ جۆرنال ‌نووسیویه‌تی، دوای 15 مانگ كه‌ شنگال له‌ ده‌ستی داعشدا بوو پێشمه‌رگه‌ ئازادی كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ توانیویه‌تی كه‌ 7700 میلی‌دووجا له ‌ناوچه‌كه‌دا له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ده‌ربێنێ. له‌و باره‌یه‌وه‌ (مه‌سروور بارزانی) ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ مۆراڵی به‌رزی پێشمه‌رگه‌ و هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان توانرا كه‌ 20 هه‌زار داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ مه‌یدانی شه‌ڕدا دوور بخرێنه‌وه‌.

ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ هۆڵی چاوپێكه‌وتنی هه‌بوو، به‌وێدا وێنه‌ی پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (بارزانیی نه‌مر) دانرابوو، له‌باره‌ی ئازادكردنی شنگاله‌وه‌ دوا و گوتی، به‌ پلانێكی ژیرانه‌ و ستراتیژیانه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌ك له‌ ئاستی زۆر باشدا توانرا شنگال ئازاد بكرێ، وا پێشبینی ده‌كرا كه‌ ئازادكردنی شنگال زۆرتر بخایه‌نێ به‌ڵام له‌ واده‌ی 24 كاتژمێردا ئازاد كرا.

ده‌بێ ڕوون بكرێته‌وه‌ كه‌ ئیسلام ئه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژه‌ی قه‌بووڵ نییه‌
(مه‌سروور بارزانی) بۆ ڕۆژنامه‌كه‌ له‌باره‌ی مۆراڵی پێشمه‌رگه‌وه‌ گوتی، به‌ هه‌ستی به‌رگریكردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان و به‌رگریكردن له‌ گه‌ل، به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ و په‌رۆشیانه‌وه‌ چووونه‌ به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه‌ و به‌و ڕۆحیه‌ته‌ داعشیان شكاند؛ هه‌روه‌ك چۆن پێشووتریش به‌هه‌مان ڕۆحه‌وه‌ شكست به‌ (سه‌ددام) هات كه‌ هه‌وڵی زۆری بۆ له‌نێوبردنی كورد دا، ئه‌م ڕۆحیه‌ته‌ هۆكاری مانه‌وه‌ی ئێمه‌یه‌ كه‌ ئێستا هه‌ین.

رۆژنامی واڵ‌ستریت‌‌جۆرناڵ هاته‌ سه‌ر باسی بیری توندوتیژی كه‌ دینی ئیسلام ئه‌مه‌ی قه‌بووڵ نییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی داعش ده‌یه‌وێ، (مه‌سروور بارزانی)ـیش ڕایگه‌یاند كه‌، پێویسته‌ زانایانی ئایینی ئیسلام زیاتر بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئیسلام ئه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژه‌ی قه‌بووڵ نییه‌.

لەبارەی سترارتیژیەتی ئەمەریکا و، هێرشە ئاسمانییەکان و، ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بۆ لەناوبردنی داعش، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەوانە زۆر کاریگەرن بۆ ئەوەی داعش لاواز ببێت و، سەرکردەکانیان بکرێنە ئامانج، بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە دژمن لەناو ناچێت ئەگەر هێزی زەمینی پێویستت نەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە کورد پێی وایە، دەبێت حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانان سەرکردایەتیی گرتنەوەی مووسڵ بکەن، ئەو کارە داوای هێزی ڕزگارکەر دەکات نەوەکو هێزێک کە حەساسیەت لەنیو کۆمەڵگاکاندا پەیدا بکات. هەروەها (مەسروور بارزانی) بە پێویستی زانیوە کە بەغدا دەبێت بتوانێت متمانەی سوننەکان بە دەست بهێنێتەوە و، هانیان بدات تا دژ بە داعش شۆڕش دەم بدەن.

پێشمەرگە شەرەفی نەتەوەییە
لە بەشێكی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا باسی چەکەکانی دەستی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە هەروەها پرۆسێسی ناردنەکەیشیان، (مەسروور بارزانی) گوتوویەتی، ئێمە ئەو جۆرە چەک و پێداویستیانەمان پێ نەگەیشتووە کە ویستومانە، یان ئەو ڕێژەیەی کە پێویستمان بووە. هەروەها ئاماژەیشی بەوە داوە، کە کەموکورتی لە پێداویستییە سەربازییەکانمان جاری وایە زۆر زۆرە و، زۆربەی چەکە قورسەکانیشمان کۆنن و لە ڕژێمەکەی (سەددام)ـدا دەستمان بەسەردا گرتوون.

پاساوێکی نەناردنی چەک بۆ پێشمەرگە ئەوەیە گوایە هێزێکی هۆکارە (پڕۆفیشناڵ) نییە؛ (مەسروور بارزانی) دەڵێت، پێشمەرگە بۆ ئێمە شەرەفی نەتەوەییە، ئەمەریکاییەکان دوای ڕووخانی (سەددام) ماوەی (10 ساڵ) ڕاهێنانیان بە سوپای عێراق کرد کە ببنە سوپایەکی ڕاهێنراوی هۆکارە، ملیاران دۆلاریشیان لێ خەرج کردن، بەڵام نەیانتوانی لە بەرانبەر داعشدا بۆ ماوەی (10 ڕۆژ) بوەستن و شەڕ بکەن، وەرە تۆ پێم بڵێ کامە هێزە پرۆفیشناڵە، پێشمەرگە یان سوپای عێراق؟

هەڵبەتە ئەمەریکا لەبەر مانەوەی یەکڕیزیی عێراق گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و چەکی لە ڕێگای ئەوەوە ناردوە؛ (مەسروور بارزانی) پێی وایە کە بڕیارەکان سیاسی بووە، کە تاوەکو ئێستا پێشمەرگە بەو شێوەیە پشتگیری نەکراوە کە شایستەی بووە. 

هەروەها ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەرنجی ئەوەی هەبووە کە کوردەکان ئەو شەڕە دەکەن کە شەڕی ڕۆژئاوایە و لەو بارەیەوە دەڵێت، ئێمە خوێن و گۆشت دەبەخشین، ئێمە گیان دەبەخشین کەوا زۆر زۆر لە سیستەمانی چەک و تەقەمەنی بە بەهاترن. بۆ ئەوەی یارمەتی بدرێین تا شەڕەکە ببەینەوە، جیهان، ڕۆژئاوا و، ئەمەریکا پێویستە باشتر چەک و پیداویستیمان بۆ دابین بکەن.

عێراق وڵاتێكی دروستكراو و تێكشكاوه‌
له‌ ڕاپۆرتەکەدا هاتووه‌، ئیدارەی ئەمەریکا سەروەری و یەکڕیزیی خاکی عێراقی بە بیانو هێناوەتەوە لە ڕێی ناردنی ڕاستەوخۆی چەک و هاوکاری بۆ کورد.

(مەسروور بارزانی)یش دەڵێت، گەورەترین گیروگرفت ئەوەیە کە تۆ لە ڕاستییەکان ڕابکەیت، عێراق وڵاتێکی دروستکراوە و، تێکشاوە. هەروەها هەمیشەیش دۆڕاو و، ڕووخاو بووە، عێراق لەسەر نەخشەدا هەیە، لەسەر نەخشە چەند سنوورێکی هەیە، بەڵام سنوورەکانی دەستکردن و سرووشتی نین.

لە بەشێکی دیکەدا ڕاپۆرتەکە باسی گرینگی هاوپەیمانەتیی کورد و ئەمەریکای کردووە و پێیوابووە، کە کورد ئەوەیان بۆ ڕۆژئاوا و ئەمەریکا سەلماندووە کە هاوپەیمانێکی باوەڕپێکراون. (مەسروور بارزانی)یش لەو بارەیەوە گوتوویەتی، لە تەواوی ناوچەکە لەوانەیە لە کوردەکان باشتر بۆ هاوپەیمانیی ئەمەریکاییەکان نەدۆزیتەوە. 

هەروەها لەسەر هاریکارییەکانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا ئێستا و ئەوسایش، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سوپاسی کردوون و گوتوویەتی، ئێمە بۆ تاهەتایە سوپاسگوزارین، لەو ڕۆژەوەی کە ئەمەریکا هاوکاریمانی کرد بۆ ڕووخانی ڕژێمی (سەددام).

عەرەب 22 دەوڵەتیان هەیە، ئەدی بۆچی کورد دەوڵەتێکی خۆی نەبێت
لە کۆتاییی ڕاپۆرتەکە نووسراوه‌، درەنگ یان زوو داعش لەناو دەچێت، بەڵام دواڕۆژی خەڵکی ناوچەکە و پێکەوەژیانیان بە ئاشتیانە نادیارە، بۆیە نەیشاردەوە کە (بارزانی) خەون و خۆزگەی دەوڵەتی کوردی هەیە. (مەسروور بارزانی) له‌وباره‌یه‌وه‌ دەڵێت، بۆچی دەبێت هەموو نەتەوەکانی سەرزەوەی مافی سەربەخۆیی و خۆبەڕیوەبردنیان هەبێت بێجگە لە کورد؟ ئایا ئەوە دادوەرییە؟ ئایا ئەوە جیهان دەیەوێت؟

تورکەکان و ئێرانییەکان دەوڵەتی خۆیان هەیە؛ عەرەبیش 22 دەوڵەتیان هەیە، ئەدی بۆچی کورد دەوڵەتێکی خۆی نەبێت، ئێمە لەوە زیاتر داوا ناکەین و لەوەش کەمترمان ناوێت، ئەوەش هەر دێتە پێش و ڕوو دەدات، هەڵبەت پێویست ناکات ئەو مافە بە شەڕکردن بە دەست بهێنین.