ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/1/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ (جه‌نه‌ڕاڵ تۆم بێكت) نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش و شاندی یاوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌كێشه‌ی عێراق ته‌نها شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش نییه، به‌ڵكو زۆر كێشه‌ی مێژوویی قوڵتری هه‌یه، پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بكرێن.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و رایگه‌یاند، گرنگی تێكشكاندنی سه‌ربازییانه‌ی داعش له‌وه‌دایه، كهدهبێتهسهرهتایهك بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م رێكخراوهتیرۆریستییهجیهانییهو گوتی: بۆ به‌دیهاتنی ئه‌مه‌ش پێویستههێزهكانی له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن هه‌موو جۆرههاوكارییهكی پێویست له‌ڕووی پێداویستی سه‌ربازی و تێچووی شهڕهوهبكرێن.
مه‌سرور بارزانی، وێڕای ئاماژه‌دان به‌خۆڕاگری و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاوارهباسی له‌كێشه‌ی ئابوری و قه‌یرانی دارایش كرد و رایگه‌یاند، ئێمهروبهڕووی قهیرنی دارایش بووینه‌ته‌وه، كه نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش ئاماژه‌ی به‌رۆڵی كاریگه‌ری كورد له‌تێكشكاندنی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزی كورد و پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان نه‌بوایه، بارودۆخهكهزۆر له‌وه‌خراپتر ده‌بوو، كه وه‌كو كورد به‌گشتی و هێزی پێشمهرگهبهتایبهتی له‌تێكشكاندن و ده‌ركردنی داعش به‌رده‌وامن.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا دووپات له‌وه‌كرایه‌وه، كهپێویستهكورد، وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای سه‌ر زه‌وی هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به‌داعش له‌سه‌رجه‌م كۆنفرانسهنێودهوڵهتیهكانی تایبه‌ت به‌و شهڕهجیهانییهبهفهرمی بانگهێشتی به‌شداری بكرێ، چونكهئهنجامی ئه‌م كۆنفرانسانهبهبهشداری كورد كاریگه‌رتر ده‌بن.
No comments:
Post a Comment