Wednesday, November 4, 2015

راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تو...





ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/11/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە فەرەیدوون سینیرلی ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد، كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار پێكهاتبوو.

لە دیدارێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و ئه‌و دیداره‌ دەربڕی. له‌به‌رامبه‌ردا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی خەڵكی توركیا كرد، كە سەركەوتووانە كۆتاییان بە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەكەیان هێنا.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا دوا ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و توركیا تاوتوكرا و دووپات له‌ به‌رده‌وامبوون و زیاتر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌ هه‌موو بواره‌كان كرایه‌وه‌، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوولادا هه‌یه‌.

Wednesday, September 30, 2015

مه‌سرور بارزانی پێشوازیى له‌ كونسوڵی گشتیی سودان له‌ هه‌رێمى كوردستان كر...



مەسرور بارزانی پێشوازیی لە کونسولی گشتیی سودان کرد

ئەمرۆ  30-09-2015 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرێز یاسین عێوەز کۆنسولی گشتیی سودان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.



لە دانیشتنێکدا کونسولی سودان تیشکی خستە سەر گرینگیی پەیوەندییەکانی هەرێم و وڵاتی سودان و ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەیان وەک فاکتەرێکی گرینگی سەقامگیری دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان و بۆیە بەلایانەوە گرینگە پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەل هەرێمی کوردستان بدەن. هەر لەم بوارەدا کۆنسولی سودان ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان بووەتە دورگەیەکی ئارام بۆ پەنابەرانی سوریا و ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق و بەو چەندەش هەرێمی کوردستان سەروەرییەکی مێژوویی تۆمار کردووە. هەروەها بەرێز عەوێز ڕۆڵی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی بە بەرز نرخاند کە توانیویانە ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەم ناوچە پڕ لە کێشەیە بپارێزن.



راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەل وڵاتانی کیشوەری ئەفریقییا و لەم نێوەندەشدا چاوەڕوانی ئەوەیان لە گشت وڵاتانی دۆست هەیە کە لە جەنگی دژ بە داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەن، چونکە داعش مەترسییەکی نێودەوڵەتییە بۆیە دەبێت گشت وڵاتان هاوکار بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیە.



لە کۆتاییدا هەردوو لا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە کێشەکانی ناوخۆی عێراق و ناوچەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. لەم بوارەشدا کۆنسولی گشتی سودان ئاماژەی بە ئەزموونی وڵاتەکەیان لەگەل باشووری سودان کرد و ئاواتی خواست کە لەم دەڤەرەشدا بە بە لێکتێگەیشن و سینگفراوانییەوە گەلانی ناوچەکە رێز لە ویست و ئیرادەی یەکتر بگرن.

Tuesday, September 29, 2015

راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا...



راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/9/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ به‌ڕێز (ماتیاس میتمان) كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.



له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كرا بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ داهاتوو دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌ردوولا دووپاتیان له‌ به‌هێزكردنی زیاتری توانای هێزی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه.



له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر كه‌موكوڕی له‌ یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كان و بودجه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، عێراق پابه‌نده‌ ده‌ستوورییه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و باره‌ دارییه‌ گرانه‌ دا، كه‌ له‌ ئه‌نجامی هاتنی ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌ ناوخۆییه‌كان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بووه‌‌.



له‌باره‌ی كه‌موكوڕی یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، سوپای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كارده‌كات بۆ رێكخستنی گواستنه‌وه‌ی كاروانی یارمه‌تیی و پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆئه‌وه‌ی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر و كارا بمێنێته‌وه‌.



له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گشتی له‌ رێگه‌ی دیالۆگ و سازان كرده‌وه‌.


Tuesday, September 15, 2015

راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ئوست...



ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/9/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ به‌ڕێز كریستۆفه‌ر لانگمان بالیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له‌ دیدارێكدا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی بریكاری بالیۆز به‌ڕێوه‌چوو دوا پێشهاته‌كان و ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش خرانه ‌به‌رباس و گفتوگۆ.

وێرای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، مه‌سرور بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئوسترالیای كرد بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و رایگه‌یاند، ئێمه‌ پێویستیمان به‌ یارمه‌تی راسته‌وخۆی ئوسترالیا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئه‌زموون و شاره‌زایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و خاڵه‌ گرنگه‌كانی سنورداركردنی جموجۆل و تواناكانی تیرۆریستانی داعش كرد و گوتی: پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی داعشدان هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی زیاتر و كاراتر بكات.

له‌به‌رامبه‌ردا بالیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌ هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ كرد و رایگه‌یاند، ئێمه‌ ئه‌وه‌ باش ده‌زانین، كه‌ پێشمه‌رگه‌ هێزێكی كاریگه‌ره‌ و ئه‌ركێكی‌ گرنگ جێبه‌جێده‌كات، ئێمه‌ له‌ هاوكارییه‌كانماندا به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ سنوورداركردنی جموجۆلی ئه‌و گومانلێكراوانه‌ چڕ كردۆته‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندی به‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بكه‌ن.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و گرنگی رزگاركردنی گشت ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كرا و دووپات له‌وه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ پێكهاته‌كان له‌ ئاینده‌ی سیاسی خۆیان دڵنیا بكرێنه‌وه‌ و مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، كورد هیچ كاتێك نایه‌وێ به‌شێك بێت له‌ ململانێی تایفی و بوونی هێزێكی نیشتمانیی بۆ پرۆسه‌ی رزگاركردنی ناوچه‌كانی دیكه‌ له‌ تیرۆریستاندا‌ گرنگ و كاریگه‌ره‌‌.
له‌ كۆتاییدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هیوای فره‌وانكردن و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقوڵییه‌‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوسترالیای له‌ گشت بواره‌كاندا خواست.

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی به‌لژیكا ده‌كات 1...

Sunday, September 13, 2015

راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی ئ...





رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13/9/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ سه‌رۆكایه‌تی (چارڵس ته‌نۆك) له‌ فراكسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازان(ESR) كرد.



له‌ دیدارێكدا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له‌ (دێڤید كامبڵ بانه‌رمان) له‌ فراكسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازان، (ئانا گۆمێز) له‌ فراكسیۆنی سۆشیال دیموكرات، (خۆزیه‌ت نارت) له‌ فراكسیۆنی لیبراڵ دیموكرات، ( تاماش مه‌زیریك) له‌ فراكسیۆنی سه‌وزه‌كان و دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا شاندی میوان باسیان له‌ چالاكیه‌كانی خۆیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و دڵخۆشی خۆیان بەرامبەر به‌و سه‌قامگیری وئارامیی‌ هه‌رێمی كوردستان دەربڕی و پشتگیری خۆشیان بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دووپاتكرده‌وه‌ و سه‌رۆكی شانده‌كه‌ رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ردانه‌ماندا له‌ هه‌رێمی كوردستان بینیمان جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌ و چونکە هەرێمی کوردستان بەراورد لە گەل ناوچەکانی دەورووبەری نموونەیەکی سەرکەوتووتر بووە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆیان به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دژ به‌ تیرۆریستانی داعش نیشاندا.



لەم دیدارەدا مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته‌ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و رووداوه‌كان و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان پێویستیی بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا هەیە چ لە بواری یارمەتیی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری ناو کوردستان و چ لە بواری شەری دژی تیرۆریستان و چارەسەریی کێشە کەڵەکەبووەکانی ناوچەکە‌.

هەر پەیوەست بە جەنگی دژ بە تیرۆریستان ئاماژە بە ئەوە کرا کە له‌ زۆرێک لە وڵاتانی جیهانە‌وه ‌تیرۆریستان ڕوو لەم دەڤەرە دەکەن‌ بۆیە پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کاراتر بە ئەرکی خۆی هەستێت یارمەتیی پێشمەرگە و ئەو هێزانە بدات کە ڕووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە .



له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌ كێشه مێژووییه‌‌كانی عێراق كرد و وتی ئەم کیانە بە شێوەیەکی سروشتی لە دایک نەبووە و هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەوێنی زۆرێک لە کێشەکانی لەخۆیەوە گرتووە .



هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و كێشانه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی گوتی: ئێمە وەکو کورد هەموو هەوڵێکمان دا کە سیستەمی فیدرالی و دیموکراسییەت لە عێراقدا بچەسپێت، بەڵام کێشە مێژووییەکان و گرفتە سیاسییە چارەسەرنەکراوەکان و بەردەوامیدان بەسیاسەتێکی شکستخواردوو، عێراقی بە کردوەوە بەرەو دابەشبوون بردووە و لایەنە عێراقییەکانی دیکە خۆیان هۆکاری دروستبوونی ئەم رەوشەن.