Tuesday, September 15, 2015
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له باڵیۆزی ئوست...
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/9/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز كریستۆفه‌ر لانگمان بالیۆزی ئوسترالیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی بریكاری بالیۆز به‌ڕێوه‌چوو دوا پێشهاته‌كان و ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش خرانه به‌رباس و گفتوگۆ.
وێرای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، مه‌سرور بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئوسترالیای كرد بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و رایگه‌یاند، ئێمه پێویستیمان به یارمه‌تی راسته‌وخۆی ئوسترالیا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئه‌زموون و شاره‌زایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خاڵه گرنگه‌كانی سنورداركردنی جم‌وجۆل و تواناكانی تیرۆریستانی داعش كرد و گوتی: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، كه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی داعشدان هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی زیاتر و كاراتر بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا بالیۆزی ئوسترالیا له عێراق ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه كرد و رایگه‌یاند، ئێمه ئه‌وه باش ده‌زانین، كه پێشمه‌رگه هێزێكی كاریگه‌ره و ئه‌ركێكی گرنگ جێبه‌جێده‌كات، ئێمه له هاوكارییه‌كانماندا به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ سنوورداركردنی جموجۆلی ئه‌و گومانلێكراوانه چڕ كردۆته‌وه، كه ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندی به‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بكه‌ن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و گرنگی رزگاركردنی گشت ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كرا و دووپات له‌وه كرایه‌وه، كه پێویسته پێكهاته‌كان له ئاینده‌ی سیاسی خۆیان دڵنیا بكرێنه‌وه و مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، كورد هیچ كاتێك نایه‌وێ به‌شێك بێت له ململانێی تایفی و بوونی هێزێكی نیشتمانیی بۆ پرۆسه‌ی رزگاركردنی ناوچه‌كانی دیكه له تیرۆریستان‌دا گرنگ و كاریگه‌ره.
له كۆتاییدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هیوای فره‌وانكردن و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقوڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوسترالیای له گشت بواره‌كاندا خواست.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment