راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/9/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز (ماتیاس میتمان) كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كرا بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی له داهاتوو دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌ردوولا دووپاتیان له به‌هێزكردنی زیاتری توانای هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه.
له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر كه‌موكوڕی له یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان و بودجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، عێراق پابه‌نده ده‌ستوورییه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و باره دارییه گرانه دا، كه له ئه‌نجامی هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ره ناوخۆییه‌كان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه.
له‌باره‌ی كه‌موكوڕی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانه‌وه كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كارده‌كات بۆ رێكخستنی گواستنه‌وه‌ی كاروانی یارمه‌تیی و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆئه‌وه‌ی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر و كارا بمێنێته‌وه.
له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گشتی له رێگه‌ی دیالۆگ و سازان كرده‌وه.