Thursday, November 21, 2013

مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ ده‌رچوانى خولى 18ى ئه‌كادیمیاى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبوه‌وه‌


دوێنێ  چوارشەممە رێکەوتی 2013/11/20 مه‌سروور بارزانى رێوره‌سمێك بۆ رێزگرتن لە قوتابى و مامۆستایانی خولی 18ی پەیمانگای ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان رێكخست .

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ قوتابیانی ده‌رچووی خوله‌كه‌ كرد و سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبوونی مامۆستایان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌كادیمیای پارتی كرد.

دواتر له‌ وته‌یه‌كیدا، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی پارتی كرد له‌ پێشكه‌وتنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد، هه‌روه‌ها یه‌كگوتاری كوردی به‌ ئه‌وله‌ویاتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی پارتی له‌ قه‌ڵه‌مدا و تیشكی خسته‌ سه‌ر گرینگی به‌هێزبوونی پارتی بۆ به‌رده‌وامی و پێشخستنی ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێم و گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به‌ گشت مافه‌ ره‌واكانی.

مه‌سرور بارزانی كاراتر بوونی رۆڵی كادیرانی پارتی له‌ نێو خه‌ڵكدا به‌ پێویستی قۆناغه‌كه‌ زانی و گوتی: فه‌لسه‌فه‌ی رێبازی بارزانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كادیرانی پارتی له‌ ناو خه‌ڵك بن و ئاوێته‌ی خه‌م و ئازار و كێشه‌كانی جه‌ماوه‌ربن، فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتیشی بۆ به‌ پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌ پارتی گه‌ڕانده‌وه‌.

دواتر قادر قه‌چاخ به‌رپرسی ئه‌كادیمیای پارتی به‌ ناوی قوتابیان و مامۆستایانه‌وه‌ سوپاسی هه‌وڵ و پاڵپشتیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی (مه‌سرور بارزانی) كرد بۆ خوله‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی ئه‌كادیمیای كادیرانی پارتی. له‌ كۆتاییشدا، له‌ لایه‌ن (مه‌سرور بارزانی)ه‌وه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ قوتابیان و مامۆستایانی خولی 18ی ئه‌كادیمیای پارتی، به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خوله‌كه‌.

Wednesday, August 7, 2013

مه‌سروور بارزانى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و جیهان كرد


بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دڵسۆزەكان و كوردستانیانی هەر چوار پارچەی كوردستان و موسڵمانان بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی دەكەم و لە خوای گەورە داواكارم نوێژ و رۆژو و نزای هەموو لایەكمان قبوڵ بكات. لەم كاتەدا ناوچەكە بە قۆناغێكی گرنگدا تێدەپەرێت و گۆرانكاری گەورە دێنە پێشەوە، كورد و كوردستانیش لە هاوكێشەی گۆرانكارییەكاندا رۆڵ و پێگەی كاریگەریان هەیە، ئێستا كورد بووەتە كاراكتەری گۆرانكارییەكان و وا پێویست دەكات خاوەن گوتارێكی روون و یەكگرتووبین، رێگەی دروستیش ئەوەیە بۆچوونە جیاوازەكان لە بۆتەی نیشتمانەكەماندا كۆ بكەینەوە و دڵسۆزانە كار بكەین بۆ سەر خستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد. لێرەشەوە داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم دەستی هاوكاری زیاتر بۆ خوشك و براكانی رۆژئاوامان درێژ بكەن، تاكو كەمێك لە ئێش و ئازاریان كەمبكەینەوە و پشت بەخوا ئەوانیش لە ئایندەیەكی نزیكدا بە خێر و خۆشی دەگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. هیوادارم جەژنمان لە سایەی ئاسایش و ئارامییە جێگیرەكەی كوردستاندا بەسەر ببەین و ئەم بۆنە پیررۆزەش بكەینە هەوێنی پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردنی زیاتری نێوانمان.

دووبارە جەژنی رەمەزانتان پیرۆز.

مەسرور بارزانی
٧/ ٨ /٢٠١٣
----------------------------------------

Bi minasebeta hatina cejna remezana pîroz gerimtirîn pîrozbayiyên xwe pêşkêşî kesûkarên serbilind yên Şehîdan, pêşmergeyên dilsoz û Kurdistaniyên her çar parçeyên Kurdistanê Misilmanên Kurdistanê bi taybetî û yên Cîhanê bi giştî dikim û daxwaz ji xwedê mezin dikim ku, nimêj û rojiyên tevahiya me qebûl bike. Devera me bi qonax û pêvajoyeke gelek hesas de derbas dibe û guhertinên gelek girîng û mezin diqewmin û Kurd û Kurdistan jî xwedan role û pêgeheke gelek girîngin û niha Kurd bûye fakter û fîgora guhertinan lewre pêwîste Kurd bibe xwedan gotarekî yekgirtî û eşkere. Rêya rast jî ewe ku, nêrînên cuda li ser xal û mijarên netewî de kom bibin û em jî bi awayekî dilsoz û fedakarane kar bo serxistina kongreya netewî ya Kurd bikin. Liwir ez daxwaz ji tevahya xelkê Kurdistanê dikim ku, hîn zêdetir hevkariya xweşk birayên xwe yên li Rojawayê Kurdistanê de bikin daku, hinek ji êş û elemên wan kêm bikin û bi hêviya xwedê mezin ew jî di demeke nêz de bi xêr û xweşî wedigerin ser mal û axa xwe. Hêvî dikim cejina me di bin siya asayîş û aramiya heyî ya li Kurdistanê de derbas bikin û ev minasebeta han ya pîroz bikin hevîna bihevre jiyan
û yektir qebûlkirina zêdetir ya di navbera me de.

Dubare cejna remezanê li we pîroz dikim

Mesrûr Barzanî

7/8/2013

Sunday, July 7, 2013

مه‌سروور بارزانى پێشوازى له‌ بالیۆزى سربیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد



ئه‌مرۆ 2013/7/7 مه‌سروور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ رادیساف پێترۆڤیچ بالیۆزى سربیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ دیدارێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و سربیا گفتوگۆكران و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بوارێكدا به‌رز بكرێته‌وه‌ و وڵاتى سربیاش كۆنسولخانه‌ى فه‌رمى خۆى له‌ هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه‌ كه‌ ئێستا كۆنسڵى فه‌خریان له‌ هه‌رێم هه‌یه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى سربیا له‌ عێراق كه‌ش و هه‌واى ئارامى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ى هه‌رێم هانده‌ره‌ بۆ كۆمپانیاكان كه‌ بێن له‌ هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و له‌ هه‌مان كاتدا هانده‌رێكیشه‌ بۆ حكوومه‌تى سربیا كه‌ هانى كۆمپانیاكانى خۆى بدات بێنه‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى له‌ پێشه‌وه‌بردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێم بكه‌ن.

باڵیۆزى سربیا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ره‌وشى ئارامى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان نموونه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و پێویسته‌ هه‌موو عێراق سودى لێ وه‌رگرێت و ئه‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌رێم له‌ هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌ جیاجیاكانى عێراق پێڕه‌و بكرێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مه‌سروور بارزانى خۆشحاڵى خۆى بۆ به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و سربیا پیشاندا و هیواى خواست كه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و ئابوورى و هه‌موو بواره‌كان بۆ خزمه‌تى پێشكه‌وتنى هه‌ردوو گه‌لى كورد و سربى و گه‌لى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى توندوتۆڵتر بكرێ و هه‌روه‌ها هیواشى خواست به‌ هاوكارى هه‌ردوولا ناوچه‌كه‌ ئارامى و سه‌قامگیرى زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت به‌شێوه‌یه‌ك پێشكه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك گارانتى بكات. گفتوگۆكردن و باسكردنى سه‌ردانى شاندى ئابوورى و سیاسى هه‌رێمى كوردستان بۆ سربیا و هه‌روه‌ها له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌ردانى شاندى سربیا بۆ هه‌رێمى كوردستان و سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونى سربیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.



Monday, June 10, 2013

مەسرور بارزانی پیشوازیی لە سەفیری فەرەنسی لە عێراق کرد



کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێ تایفی و مەزهەبییەکانی ناوچەکە

ئێوارەی ئەمرۆ 2013/6/10 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پیشوازیی لە  دێنی گۆیەغ (Denis Gauer) سەفیری فەرەنسا لە عێراق و ئالان گوێپخات (Alain Guepratte) کونسولی گشتی فەرەنسا لە هەرێم کرد.

لە دانیشتنێکدا هەردوولا ویستی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە خستە ڕوو، سەفیری فەرەنسی ئاماژەی بەوەدا کە فەرەنسا گرینگی بە پێگەی هەرێم لە دەڤەرەکەدا دەدات و بۆیە دەخوازێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمدا بەردەوام پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێت و رۆڵێکی هاریکار ببێنێت بۆ پێشکەوتنە هەمەلایەنەکانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها سەفیری فەرەنسی ئاواتی خواست ناوچەکانی دیکەی عێراقیش لە شێوەی هەرێم ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت و ئاماژەی بەوەدا کە سەرکەوتنی هەریم لە بواری سەقامگیرکردنی ئاسایشدا جێگەی دەستخۆشییە و دەبیت ئەم ئەزموونە سەرکەوتووە بۆ ناوچەکانی دیکە بگوازرێتەوە.

لە میانەی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی رۆڵی فەرەنسای لە هاوکێشەکانی ناوچەکە و بە ئاشتیانە چارەسەرکردنی پرسەکان بە گرنگ پێناسە کرد و ئاواتی خواست کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رۆڵێکی کاراتر بگێرن بۆ چارەسەریی گشت کێشەکانی ناوچەکە و کۆتایی هێنان بە گرژییەکان.

هەر لە پەیوەست بە کێشەکانی ئەم دەڤەرە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە گرژییەکانی سوریا و وڵاتانی دەورووبەری خەریکە دەکەوێتە قاڵبی ململانێی مەزهەبی و تایفی و ئەمەش جێگەی مەترسییە،  بۆیە کوردستان نابێتە بەشێک لەو ملمنلانێیە و بەڵکو هەوڵی ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیانە دەدات.

لە کۆتایی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پرسی کورد لەم ناوچەیەدا چیتر نابێت وەک کێشە سەیر بکرێت و بەڵکو کورد فاکتەری سەقامگیرین لە دەڤەرەکەدا. 

Sunday, June 9, 2013

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ سه‌فیرو کونسولی ژاپۆن لە عێراق و هەرێم کرد




ئێوارەی ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2013/6/9، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرێزان ماساتۆ تاکائۆکا سەفیری ژاپۆن لە عێراق و ئازاد باجگر کونسولی فەخریی ژاپۆن لە هەرێم و تسویۆشی ئاندۆ سکرتێری سێیەمی سەفارەت کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەفیری ژاپۆن خۆشحالی خۆی بەرامبەر بە پێشکەوتنەکانی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە ئارامی وسەقامگیریی هەرێم فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ هاندانی بازرگان و خاوەنکارە ژاپۆنیەکان تاکو وەبەرهێنان لە هەرێمدا بکەن. 

هەر لە پەیوەندی بە بابەتی ئارامی و ئاسایشی هەرێم ، سەفیری ژاپۆن رۆلی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی بەرز نرخاند و ئاواتی پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ هەرێم خواست. 

هەر لە میانەی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کورد و گەلی ژاپۆن خالی وێکچوویان لە مێژووی سەختی خۆیاندا هەیە کە دیارترینیان هیرۆشیما وهەلەبجەن ئەم ئەزموونە ترادیجییە بۆ هەموو گەلانی دونیا وانەیەکە تاکو هاندەری زیاتری ئاشتی و پێکەوە ژیان بن.

لەم دیدارەدا مەسرور بارزانی جەختی لە سەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ژاپۆن کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کورد بە رێزەوە و وەک گەڵێکی بە ئیرادە سەیری گەلی ژاپۆن دەکەن کە توانیان دوای وێرانییەکانی جەنگەکانی سەدەی رابردوو لە ماویەکی کەمدا ببن بە وڵاتێکی هەرە پێشکەوتووی جیهان. بەرێزیان ئاواتی خواست کە لەم دەڤەرەدا سوود لە ئەزموونی ژاپۆن وەربگیرێت. 

لە بارەی پێگەی کورد لە دەڤەرەکەدا ، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان نەک تەنیا هەوڵی لێکنزیککردنەوە و یەکریزی گەلانی کوردستان دەدات بەڵکو دەخوازێت ببێت بە فاکتەری لێک نزیککردنەوەی سەرجەم گەلان و ئایین و ئایینزاکانی دەڤەرەکە و کورد لەم بوارەشدا ئەزموونی هەیە چونکە بەردەوام کوردستان شوێنی پێکەوە ژیانی لە خۆ بوردەیی بووە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا لە پەیوەست بە کێشەی سوریا وگرژییەکانی دەڤەرەکە، مەسرور بارزانی ئاواتی خواست کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاراتر هەوڵ بدەن بۆ کۆتایی هێنان بە خوێنرشتن و گرژی و پاڵپشتی لە هێزە میانرۆکان بکەن تاکۆ ئاشتی و تەبایی لە ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤین جێگیر ببێت.

Wednesday, June 5, 2013

دهۆك .. مه‌سروور بارزانى له‌ سیمینارێك دا پرسی ده‌ستوور و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ شیكرده‌وه‌



د رۆژا دووێ یا سه‌ره‌دانا خودا بو پارێزگه‌ها دهۆكێ ، (مه‌سرو بارزانى) ئه‌ندامێ مه‌كته‌با سیاسى یا (پ-د-ك) دگه‌ل زانایێن ئولى و ماموستایێن زانكویێ وكادرێن رێكخراوێن جه‌ماوه‌رى ل سنۆرێ هه‌ر (5) پێنج لقێن ده‌ڤه‌را به‌هدینان ل هولا كونگره‌یان ل دۆر ره‌وشا ئه‌ڤرو یا هه‌رێما كوردستانێ سێمیناره‌ك پێشكێشكر. 

دسێمینارێ دا مه‌سرو بارزانى خوشحالیا خو بسه‌ره‌دانا ڤێ ده‌ڤه‌را كورد په‌روه‌ر نیشاندا وچه‌ندین ته‌وه‌رێن گرنگ ل سه‌ر ره‌وشا نافخویا كوردستانێ وده‌ڤه‌رێ به‌حسكرن . ده‌رباره‌ى پرۆژى ده‌ستورێ هه‌رێما كوردستانێ ، مه‌سرو بارزانى خویاكر كو پارتى هه‌قه‌ شانازیێ ب هه‌لویستێ خو بكه‌ت چونكى به‌ره‌ڤانیكرنا پارتى ژ ئێخستنا پرۆژێ ده‌ستورێ هه‌رێمێ بو ڕیفراندومێ به‌ره‌ڤانیكرنه‌ ژ پرنسیپێن یاسایى وپاراستنا مافێن تاكه‌كه‌سى یێن ته‌ڤایا خه‌لكێ كوردستانێ بێ گوهدانا ڕاو بوچونێن َ ئالیه‌كێ یان بیروبوچونه‌كا سیاسى یا تایبه‌ت . 

دلایه‌كێ دى دا مه‌سرو بارزانى ل سه‌ر شێوازێ سیسته‌مێ حوكمرانیێ كوردستانێ ئاخفت و گوت ئه‌و كه‌سێن ڤى سیسته‌مێ هه‌رێمێ ب سه‌روكاتى ل قه‌له‌م دده‌ن یا پروژێ ده‌ستورێ هه‌رێمێ نه‌خاندیه‌ یان ژى وه‌كو دیار هنده‌ك مه‌ره‌مێن سیاسى یێن ڤه‌شارتى ل پاش ڤان داخویانیێن وان دا هه‌نه‌ وجۆرێ سیسته‌مێ هه‌رێمێ هه‌ر وه‌كو ب روونى دپروژێ ده‌ستورى دا هاتى ب سیسته‌مه‌كێ په‌رله‌مانى كومارى دیموكراسى دا زانین . 

دیسان هن ته‌وه‌رێن دى یێن گرنگ ژى به‌حسكرن ژوانا زاراڤێ (سازانا نیشتیمانى) كو ل ڤێ دوماهیێ هنده‌ك ئالیێن سیاسى رۆژانه‌ بازارى پێدكه‌ن وئه‌ڤ چه‌نده‌ بتنێ وه‌ك رێكه‌ك بو بجهئینانا مه‌ره‌مێن وان یێن سیاسى ل قه‌له‌م دا . 

هه‌روه‌سا وه‌ك مزگینیه‌ك گرنگ بو خه‌لكێ پارێزگه‌ها دهۆكێ مه‌سرو بارزانى راگه‌هاند كو ره‌زامه‌ندیێن پێدڤى هاتینه‌ وه‌رگرتن بو دامه‌زراندنا زانكویه‌كا گرنگ ب ناڤێ زانكویا ئه‌مریكى ل دهۆكێ و هێڤى خواست كو ئه‌ڤ زانكویه‌ ببیته‌ ده‌رگه‌هه‌ك گرنگ بو پێشخستنا ئاستێ زانست و زانینى ل كوردستانێ و ئیراقێ بگشتى و ل ده‌ڤه‌را دهۆكێ ب تایبه‌تى . 

ل داویێ ده‌رگه‌هێ دان و ستاندنا بو به‌شداربویێن سێمینارێ هاته‌ ڤه‌كرن وچه‌ندین كه‌سا ب راو بوچونێن خو به‌شدارى د ده‌وله‌مه‌ندكرنا بابه‌تێن وێ دا كر.