Sunday, June 9, 2013

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ سه‌فیرو کونسولی ژاپۆن لە عێراق و هەرێم کرد




ئێوارەی ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2013/6/9، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرێزان ماساتۆ تاکائۆکا سەفیری ژاپۆن لە عێراق و ئازاد باجگر کونسولی فەخریی ژاپۆن لە هەرێم و تسویۆشی ئاندۆ سکرتێری سێیەمی سەفارەت کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەفیری ژاپۆن خۆشحالی خۆی بەرامبەر بە پێشکەوتنەکانی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە ئارامی وسەقامگیریی هەرێم فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ هاندانی بازرگان و خاوەنکارە ژاپۆنیەکان تاکو وەبەرهێنان لە هەرێمدا بکەن. 

هەر لە پەیوەندی بە بابەتی ئارامی و ئاسایشی هەرێم ، سەفیری ژاپۆن رۆلی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی بەرز نرخاند و ئاواتی پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ هەرێم خواست. 

هەر لە میانەی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کورد و گەلی ژاپۆن خالی وێکچوویان لە مێژووی سەختی خۆیاندا هەیە کە دیارترینیان هیرۆشیما وهەلەبجەن ئەم ئەزموونە ترادیجییە بۆ هەموو گەلانی دونیا وانەیەکە تاکو هاندەری زیاتری ئاشتی و پێکەوە ژیان بن.

لەم دیدارەدا مەسرور بارزانی جەختی لە سەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ژاپۆن کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کورد بە رێزەوە و وەک گەڵێکی بە ئیرادە سەیری گەلی ژاپۆن دەکەن کە توانیان دوای وێرانییەکانی جەنگەکانی سەدەی رابردوو لە ماویەکی کەمدا ببن بە وڵاتێکی هەرە پێشکەوتووی جیهان. بەرێزیان ئاواتی خواست کە لەم دەڤەرەدا سوود لە ئەزموونی ژاپۆن وەربگیرێت. 

لە بارەی پێگەی کورد لە دەڤەرەکەدا ، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان نەک تەنیا هەوڵی لێکنزیککردنەوە و یەکریزی گەلانی کوردستان دەدات بەڵکو دەخوازێت ببێت بە فاکتەری لێک نزیککردنەوەی سەرجەم گەلان و ئایین و ئایینزاکانی دەڤەرەکە و کورد لەم بوارەشدا ئەزموونی هەیە چونکە بەردەوام کوردستان شوێنی پێکەوە ژیانی لە خۆ بوردەیی بووە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا لە پەیوەست بە کێشەی سوریا وگرژییەکانی دەڤەرەکە، مەسرور بارزانی ئاواتی خواست کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاراتر هەوڵ بدەن بۆ کۆتایی هێنان بە خوێنرشتن و گرژی و پاڵپشتی لە هێزە میانرۆکان بکەن تاکۆ ئاشتی و تەبایی لە ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤین جێگیر ببێت.

Wednesday, June 5, 2013

دهۆك .. مه‌سروور بارزانى له‌ سیمینارێك دا پرسی ده‌ستوور و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ شیكرده‌وه‌



د رۆژا دووێ یا سه‌ره‌دانا خودا بو پارێزگه‌ها دهۆكێ ، (مه‌سرو بارزانى) ئه‌ندامێ مه‌كته‌با سیاسى یا (پ-د-ك) دگه‌ل زانایێن ئولى و ماموستایێن زانكویێ وكادرێن رێكخراوێن جه‌ماوه‌رى ل سنۆرێ هه‌ر (5) پێنج لقێن ده‌ڤه‌را به‌هدینان ل هولا كونگره‌یان ل دۆر ره‌وشا ئه‌ڤرو یا هه‌رێما كوردستانێ سێمیناره‌ك پێشكێشكر. 

دسێمینارێ دا مه‌سرو بارزانى خوشحالیا خو بسه‌ره‌دانا ڤێ ده‌ڤه‌را كورد په‌روه‌ر نیشاندا وچه‌ندین ته‌وه‌رێن گرنگ ل سه‌ر ره‌وشا نافخویا كوردستانێ وده‌ڤه‌رێ به‌حسكرن . ده‌رباره‌ى پرۆژى ده‌ستورێ هه‌رێما كوردستانێ ، مه‌سرو بارزانى خویاكر كو پارتى هه‌قه‌ شانازیێ ب هه‌لویستێ خو بكه‌ت چونكى به‌ره‌ڤانیكرنا پارتى ژ ئێخستنا پرۆژێ ده‌ستورێ هه‌رێمێ بو ڕیفراندومێ به‌ره‌ڤانیكرنه‌ ژ پرنسیپێن یاسایى وپاراستنا مافێن تاكه‌كه‌سى یێن ته‌ڤایا خه‌لكێ كوردستانێ بێ گوهدانا ڕاو بوچونێن َ ئالیه‌كێ یان بیروبوچونه‌كا سیاسى یا تایبه‌ت . 

دلایه‌كێ دى دا مه‌سرو بارزانى ل سه‌ر شێوازێ سیسته‌مێ حوكمرانیێ كوردستانێ ئاخفت و گوت ئه‌و كه‌سێن ڤى سیسته‌مێ هه‌رێمێ ب سه‌روكاتى ل قه‌له‌م دده‌ن یا پروژێ ده‌ستورێ هه‌رێمێ نه‌خاندیه‌ یان ژى وه‌كو دیار هنده‌ك مه‌ره‌مێن سیاسى یێن ڤه‌شارتى ل پاش ڤان داخویانیێن وان دا هه‌نه‌ وجۆرێ سیسته‌مێ هه‌رێمێ هه‌ر وه‌كو ب روونى دپروژێ ده‌ستورى دا هاتى ب سیسته‌مه‌كێ په‌رله‌مانى كومارى دیموكراسى دا زانین . 

دیسان هن ته‌وه‌رێن دى یێن گرنگ ژى به‌حسكرن ژوانا زاراڤێ (سازانا نیشتیمانى) كو ل ڤێ دوماهیێ هنده‌ك ئالیێن سیاسى رۆژانه‌ بازارى پێدكه‌ن وئه‌ڤ چه‌نده‌ بتنێ وه‌ك رێكه‌ك بو بجهئینانا مه‌ره‌مێن وان یێن سیاسى ل قه‌له‌م دا . 

هه‌روه‌سا وه‌ك مزگینیه‌ك گرنگ بو خه‌لكێ پارێزگه‌ها دهۆكێ مه‌سرو بارزانى راگه‌هاند كو ره‌زامه‌ندیێن پێدڤى هاتینه‌ وه‌رگرتن بو دامه‌زراندنا زانكویه‌كا گرنگ ب ناڤێ زانكویا ئه‌مریكى ل دهۆكێ و هێڤى خواست كو ئه‌ڤ زانكویه‌ ببیته‌ ده‌رگه‌هه‌ك گرنگ بو پێشخستنا ئاستێ زانست و زانینى ل كوردستانێ و ئیراقێ بگشتى و ل ده‌ڤه‌را دهۆكێ ب تایبه‌تى . 

ل داویێ ده‌رگه‌هێ دان و ستاندنا بو به‌شداربویێن سێمینارێ هاته‌ ڤه‌كرن وچه‌ندین كه‌سا ب راو بوچونێن خو به‌شدارى د ده‌وله‌مه‌ندكرنا بابه‌تێن وێ دا كر.

Tuesday, June 4, 2013

دهوك .. مه‌سرور بارزانى كومبونه‌ك دگه‌ل كادرێن پێشكه‌فتى یێن پارتى ل سنورێ ده‌ڤه‌را بادینان سازكر



ئیڤاریا ئه‌ڤرو 2013/6/4 به‌رێز مه‌سرور بارزانى ئه‌ندامێ مه‌كته‌با سیاسى یا پارتى دیموكراتى كوردستان ب سه‌ره‌دانه‌كێ گه‌هشته‌ باژێرێ دهوكێ و هه‌ر ب گه‌هشتنا وى ژ ئالیێ پارێزگه‌رێ دهوكێ ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان و به‌رپرسێن لقێن (1و8و9و18و20) یێن سنورێ پارێزگه‌ها دهۆكێ ڤه‌ و هژماره‌كا كادرێن پێشكه‌فتى یێن پارتى ل سنورێ ده‌ڤه‌را بادینان ب گه‌رمى هاته‌ پێشوازیكرن .
پتشى گه‌هشتنا جه‌نابێ وى ل ده‌مێ ئیڤارى ل هولا كونگره‌یان ل دهوكێ سمیناره‌ك بو هه‌ر پێنچ لقێن سنورێ ده‌ڤه‌را بادینان سازكر .
دڤێ سمینارێ دا چه‌ندین ته‌وه‌رێن سه‌ره‌كى هاتنه‌ به‌حسكرن ژوان ره‌وشا هه‌رێما كوردستانێ ب گشتى و كێشا پروژێ ره‌شنڤیسێ ده‌ستورێ هه‌رێمێ و ره‌وشا ده‌ڤه‌را روژهه‌لاتا ناڤه‌راست و وه‌لاتێن ده‌ردور باسكرن .
سه‌باره‌ت پروسێسا ئاشتیێ ل باكورێ كوردستانێ مه‌سرور بارزانى پالپشتیا پارتى دیموكراتى كوردستان نیشادا و هیڤى خواست ئه‌ڤ هه‌وله‌ ب ئه‌نجامێن باش ب داوى بگه‌هن، هه‌روه‌سا ل دور ره‌وشا به‌لاڤبونا هزرا توندره‌ویا مه‌زهه‌بى ل ده‌ڤه‌را روژهه‌لاتا ناڤه‌راست خویاكر كو كورد هیچ وه‌خته‌كى ئالیگرێن ڤێ ره‌وشێ نه‌بوینه‌ .به‌لكو به‌رده‌وام گه‌لێ كورد و هه‌مى كوردستانى نمونه‌یا پێكڤه‌ ژیانا نه‌ته‌وى و لى بوینه‌ له‌وماژى ئه‌ڤروژى ئه‌ڤ جوره‌ هه‌وله‌ نه‌ سه‌رگرتینه‌ و نه‌ سه‌ردگرن .
سه‌باره‌ت ته‌وه‌رێ پروژێ ده‌ستورێ هه‌رێما كوردستانێ و پێداگرتنا پارتى دیموكراتى كوردستان لسه‌ر راپرسیێ مه‌سرور بارزانى ته‌ئكید ل وێ چه‌ندێ كر كو پێداگرتنا پارتى لسه‌ر راپرسیێ پێداگرتنه‌ ل پره‌نسیپێن  یاسایێ و به‌ره‌ڤانیكرنه‌ ژ مافێن خه‌لكێ كوردستانێ
ده‌رباره‌ى كێشه‌یێن هه‌لاویستى یێن نیڤ به‌را هه‌رێمێ و به‌غدادا مه‌سرور بارزانى رژدیا هه‌رێما كوردستانێ لسه‌ر چاره‌سه‌رى و ئێك لاكرنا هه‌مى وان كێشه‌و قه‌یرانێن هه‌ین ب رێكا دیالوكێ و لسه‌ر بنه‌مایێن ده‌رستورێ هه‌رده‌مى یێ ئیراقێ,و خویاكر هه‌ر لادانه‌ك ژ برگه‌ و به‌ندێن ده‌ستورى دێ چاره‌نڤیسێ ئیراقێ و گه‌لێن وێ به‌ره‌ڤ ئاقاره‌كێ دیتر ڤه‌ به‌ت .
هه‌ر دلایه‌كێ دى یێ ڤێ سمینارێ دا رێزدارێ بال كێشا سه‌ر گرنگى و هه‌ڤبه‌ندیا هه‌مى ئالى و پارتێن سیاسى یێن كوردستانێ و  ئه‌ڤ چه‌نده‌ ب گه‌ره‌نتیا پێشڤه‌چون و پاراستنا گه‌لێ مه‌ زانى .
ل داویێ ده‌رفه‌ت بو به‌ژداربویێن سمینارێ هاته‌ خوشكرن و چه‌ندێن پرس و راو بوچوون ئاراسته‌ى رێزدارى كرن ئه‌ویژى ژلایێ خوڤه‌ ب راشكاوانه‌ و ب سینگه‌گێ به‌رفره‌ به‌رسڤا پرسێن وان دا و هیڤیا سه‌ركه‌فتن وپێشڤه‌چوونێ بو به‌ژداربویا خواست .

 دهوك .. مه‌سرور بارزانى كومبونه‌ك دگه‌ل كادرێن پێشكه‌فتى یێن پارتى ل سنورێ ده‌ڤه‌را بادینان سازكر

Sunday, May 26, 2013

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و به‌شداریى ده‌یان هه‌زار كه‌س كه‌رنه‌ڤاڵى یادى 37 ساڵه‌ى شۆڕشى گوڵان به‌ڕێوه‌چوو



ئێڤاریا ئیرۆ 2013/5/26 ل باژێرێ هه‌ولێرێ ب ئاماده‌بوونا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و هه‌ژماره‌كه‌ ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسی و سه‌ركردایه‌تیێ و به‌رپرسیارێن بلند یێن پارتى یا ده‌موكراتا كوردستانێ و به‌شدارى كرنا ده‌هان هه‌زار كه‌سان، كه‌رنه‌ڤاڵا بیرئانینا 37ـه‌مین ساڵڤه‌گه‌را پێخستنا شۆره‌شا گولانا پێشده‌چۆن خوازا نیشتیمانى هاته‌ رێخستن .

له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى گووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیایدا پیرۆزبایى ساڵڕۆژى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵانى له‌ جه‌ماوه‌ر كرد و ڕایگه‌یاند شۆڕِشى گوڵانى پێشكه‌وتنخوازى نیشتمانى درێژه‌ پێده‌رى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوله‌ . 


ڕاشیگه‌یاند كه‌ خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان خه‌باتێكى دوور و درێژه‌ و خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان هه‌وراز و نشێوى زۆرى به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئه‌و گه‌له‌ قوربانى زۆرى له‌ پێناو به‌ ده‌ست هێنانى مافه‌كانى داوه‌و سه‌لماندوویه‌تى كه‌ مییلله‌تێكى زیندووه‌ و به‌ كیمیایى و ئه‌نفال له‌ناو ناچێت، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و لوتكه‌ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین. هه‌ر له‌ گووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى باسى له‌ پرۆژه‌ى ده‌ستوور كرد و رایگه‌یاند قسه‌كردن له‌ سه‌ر ده‌ستوور كه‌ گرێبه‌ستێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ناكرێ تێكه‌ڵ به‌ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى بكرێت، پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان حه‌وت ساڵ كارى له‌ سه‌ر كراوه‌ و ئاماده‌ كراوه‌ و ڕاوبۆچوونى شاره‌زایانى له‌ سه‌ر وه‌رگیراوه‌ و سوود له‌ ده‌ستوور چل وڵات وه‌رگیراوه‌ و هاوكات سیى و شه‌ش حزبى سیاسى پاڵپشتیان كردووه‌ و نه‌وه‌د و شه‌ش  له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ پڕۆژه‌ ده‌ستووره‌ داوه‌ و ده‌ستوورێكى كه‌م وێنه‌یه‌ و ته‌واوى قۆناغه‌ یاساییه‌كانى بڕِیوه‌ و جگه‌ له‌وه‌ ڕه‌شنووسى ده‌ستوور كارى په‌رله‌مان نه‌بووه‌ تاوه‌كو بۆ هه‌مواركردن بۆى بگه‌ڕێته‌وه‌ و په‌رله‌مان ته‌نها ده‌نگى بۆ داوه‌ .

سه‌رۆك ڕاشیگه‌یاند پێشمه‌رگه‌یاتى بۆ من له‌ هه‌موو پله‌وپایه‌ك به‌رزتره‌. ڕاشیگه‌یاند پرسى پڕۆژه‌ى ده‌ستوور هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت گه‌ل بڕیارى له‌ سه‌ر بدات  سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت شێوه‌ى نیمچه‌ كراوه‌یى هه‌بێت.

هه‌ر له‌ گووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى ڕۆشنایى خسته‌ سه‌ر ڕه‌وشى عێراق و ڕایگه‌یاند بارى ئه‌منى عێراق زۆر ئاڵۆزه‌ و ڕۆژانه‌ كه‌سانێكى بێ گوناه شه‌هید ده‌بن و هاوكات ده‌ستوور هه‌میشه‌یى عێراق بنه‌ماى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراقه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش سه‌رۆك ڕایگه‌یاند ئومێده‌وارین دواى سه‌ردانى شانده‌كانى هه‌ردوولا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن. سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى ئاشتیش له‌ توركیا سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند ئێمه‌ به‌ هه‌ردوولامان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ پشتگیرى پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ین .

Wednesday, May 22, 2013

مه‌سرور بارزانى: پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێم قۆناغه‌ یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان



ئیرۆ 2013/5/22 ل هۆلا شه‌هید سه‌عد عه‌بدوللا ب ئاماده‌بوونا هه‌ژماره‌كه‌ به‌ربچاڤ ژ مامۆستا و قوتابى یێن زانینگه‌ه و په‌یمانگه‌هێن كوردستانێ؛ ل ژێر ناڤێ داوین ره‌وشا سیاسى یا هه‌رێم و ده‌ڤه‌رێ؛ مه‌سرور بارزانى داوین پێشده‌چوون و پێشهاتێن هه‌رێما كوردستان و عێراقێ ژبۆ ئاماده‌بوویان شروڤه‌كر

له‌ ده‌سپێكی سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ توێژێكی وه‌ك مامۆستا و قوتابی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر له‌ نزیكه‌وه‌ ئاڵۆگۆڕی بیروڕا بكه‌ن

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان قۆناغه‌ یاساییه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان ، مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ راگرتنی پرۆژه‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ساڵی 2009 كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی له‌ دادگای ده‌ستووری عێراق سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ ده‌ستوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد،  به‌ڵام وه‌ڵامی دادگاكه‌ ئه‌وه‌ بوو، كه‌ پرۆژه‌كه‌ قۆناغه‌ یاساییه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ گرفتێكی یاسایی نییه‌ .

له‌ باره‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی گوتی: وه‌ك پارتی لاریمان نییه‌ له‌وه‌ی لیستی داخرا و بێت یا نیمچه‌ كراوه‌ بێت و ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ توانای لۆجستی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ .

له‌باره‌ی كۆده‌نگی نیشتمانی له‌ سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی گوتی: رێككه‌وتنی سیاسی نێوان حزبه‌ سیاسیه‌كان، سازانی نیشتمانی نییه‌، به‌ڵكو ده‌نگی زۆرینه‌ و رای خه‌ڵكی كوردستان سازانی نیشتمانییه‌.


دواتر مه‌سروور بارزانی باسی كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرد، به‌و ئاڕاسته‌یی به‌شێكه‌ له‌ ده‌رفه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئاماده‌گی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی به‌ هه‌نگاوێكی بایه‌خدار زانی تاكو سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگیرێت، له‌ڕوانگه‌یشه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ده‌بێ هه‌موو پێكه‌وه‌ به‌ هه‌موو بیرو بۆچوونی جیاواز یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی به‌هێزی كورد به‌ به‌رچاویی بمێنێته‌وه‌.

خاڵی به‌هێزی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانیه‌وه‌ بریتی بوو، له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و یه‌كگوتاری بپارێزرێت و په‌ره‌ی پێبدرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی سه‌ربازییشه‌وه‌ پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دامه‌زراوه‌ ئه‌منیه‌كان بین و پاڵپشتی حكوومه‌ت بین بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ئابووری بچه‌سپێت. مه‌سروور بارزانی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی دیموكراسی و رێزگرتن له‌ مافی مرۆڤ له‌ كوردستان ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌، پێویسته‌ رێز له‌ مافی مرۆڤ زیاتر بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا بزانێت ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵملێكراو و مافخوراو ئاشتیخوازین.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سیمنیاره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ پڕۆسه‌ی پێشكه‌وتن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌مباره‌یشه‌وه‌ گوتی: كورد هۆكارێكی به‌رچاو بووه‌ له‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

Monday, May 20, 2013

مه‌سروور بارزانى: پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم قوناغه‌ یاساییه‌كانى بڕیوه‌ و ته‌نیا بڕیارى جه‌ماوه‌رى ماوه‌


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ كۆڕێكى سیاسیدا كه‌ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕێكیخستبوو , مه‌سروور بارزانى چه‌ندین ته‌وه‌رى په‌یوه‌ندیدار به‌ ئێستا و ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ى شیكرده‌وه‌ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌شی ڕوون كرده‌وه‌ .
 له‌ كۆڕه‌كه‌دا كه‌ به‌رپرس و كارگێر و ئه‌ندام و كادرى پێشكه‌وتووى تێكڕاى لق و مه‌كته‌به‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون , مه‌سروور بارزانى ڕه‌وشی ناوخۆیی هه‌رێمى كوردستانى ڕوونكرده‌وه‌ و تیاشیدا دۆخى هه‌رێمه‌كه‌ى به‌ سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو وه‌سفكرد و سیستمى حوكمڕانیكردنیشی له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ پرۆسه‌یه‌كى دیموكراتى كه‌ ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ جێگیرتر ده‌بێت , هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌و بۆچوون و بانگه‌شه‌ ڕه‌شبین و نێگه‌تیڤانه‌شی كه‌له‌سه‌ر دیموكراتیه‌تى هه‌رێمه‌كه‌ لێره‌ و له‌وێ له‌ ئارادان , ڕه‌تكرده‌وه‌ و ئاینده‌ى دیموكراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان , به‌ ئومێد به‌خش , وه‌سفكرد .

له‌ بابه‌تى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستانیش كه‌ ئێستا دۆسێیه‌كى گه‌رموگوڕى ڕۆژه‌ , مه‌سروور بارزانى ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌ستوورى هه‌رێم به‌ قۆناغ و ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كانى خۆیدا تێپه‌ڕیوه‌ و ڕا و بڕیارى خه‌ڵكى كوردستان , یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه‌شی كه‌ باس له‌ ئاینده‌ى ده‌ستووره‌كه‌ ده‌كه‌ن , مه‌سروور بارزانى ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى ئاینده‌ى پرۆژه‌ ده‌ستوورى هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات , ته‌نیا خه‌ڵكى كوردستانه‌ و وا پێویسته‌ خه‌ڵكى كوردستان مافى ئاسایی و سروشتى خۆیان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوورى هه‌رێمه‌كه‌ى خۆیان و پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان به‌كاربهێنن و ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت نه‌كرێت .

 سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانیش له‌ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست , مه‌سروور بارزانى به‌ پێگه‌یه‌كى به‌هێز و كاریگه‌ر كه‌ له‌ تێكڕاى هاوكێشه‌كاندا , ڕۆڵى كاریگه‌ریی بونیانه‌رانه‌ى هه‌یه‌ , له‌قه‌ڵه‌مدا و ئه‌و پێگه‌یه‌ى هه‌رێمه‌كه‌شی بۆ یه‌كگرتووى كورد و یه‌كڕیزى سیاسی , گه‌ڕانده‌وه‌ .

 سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی عێراقیش مه‌سروور بارزانى پابه‌ندبوونى هه‌مووانى به‌ ده‌ستوورى هه‌میشه‌ى عێراق , وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى تێكڕاى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان دانا و جێگیربوونى دیموكراتییه‌تیشی له‌ عێراق وه‌ك زامنى مانه‌وه‌ى یه‌كپارچه‌یی ووڵاته‌كه‌ شیكرده‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و دۆزى نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ ناوچه‌كه‌ , مه‌سروور بارزانى ماف و خواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردى به‌ بنه‌ماى سه‌ره‌كى هه‌ر گۆڕان و پێشڤه‌چوونێك دانا و ئاشتى و لێك تێگه‌یشتنیشی وه‌ك میكانیزمێك بۆ گه‌یشتنى كورد به‌ تێكڕاى ماف وخواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆى , شیكرده‌وه‌ .

 له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی پارتى و كارى ڕێكخراوه‌یش , مه‌سروور بارزانى خزمه‌تكردنى خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ریی كوردستانى به‌ ئه‌وله‌وییه‌تى كار و ئامانجى پارتى وه‌سفكرد و داواى له‌ ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ریی پارتى دیموكراتى كوردستان كرد تا بۆ قۆناغى گه‌شه‌سه‌ندوترى داهاتوو , ساز و ئاماده‌بن .