مەسرور بارزانى: هەنگاوەکانى پێكهێنانی كابینهی نوێ دەستیان پێکردووە
مهسرور بارزانی و باڵیۆزی ئهمریكا له عێراق كۆبوونهوه Masrour Barzani
مەسرور بارزانی، سهرۆكوهزیرانی راسپێردراوی ههرێمی كوردستان، لهگهڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق كۆبووهوه.
مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی دەست بەکاربوون لە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و سەقامگیری و ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی دەڤەرەکە بڕوای بە رێگەچارەی ئاشتیانە و گفتوگۆ هەیە.
هەر لەو دیدارەدا تیشکخرایە سەر پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم، لەوبارەوە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، کە هەنگاوەکان دەستیان پێکردووە و لە وادەی دیاریکراودا پێکھاتەی کابینە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی بە فەرمی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرك و بەرنامەی کابینەی داهاتوو بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان نیشاندا.
No comments:
Post a Comment