Friday, August 30, 2019

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت لەسه ره تای مانگی داهاتوو رسووماتی هاتنە ناو ه...



ئەمرۆ پێنجشەممە 2019/8/29 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ کرد.
وەزیری ناوخۆی عێراق خۆشحاڵی خۆی  دەربڕی بەرامبەر دروستبوونی ئەو کەشە ئەرێنییەی ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە و ئاماژەی بەوەکرد کە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە  و هەر کێشەیەکیش بێتە پێشەوە پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراقی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا، كه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ بوو، ئاماژە بە کێشەی نشینگه‌ و وەرگرتنی بڕی 10 هەزار دیناری عێراقی کرا کە لە هەموو هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو میکانیزمەی بەناوی "ئیقامە" ناوزەد کراوە و بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گەشتیاران بووە، لەمەودوا ناوەکەی دەکرێتە (دڵنیایی ئاسایش).
هەروەها لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بڕیاردرا لە مەودوا حکوومەتی هەرێم خەرجییەکانی سیستەمی (دڵنیایی ئاسایش) دابین بکات و  لە 1/ 9 ەوە هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عیراق کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەرناگیرێت.

No comments:

Post a Comment