Thursday, October 6, 2016
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی نوێی ده‌وڵه‌تی كوێت له عێراق و شاندی یاوه‌ری کرد
ئه‌مڕۆ 6/10/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سالم غه‌سبان محه‌مه‌د ئه‌لزمانان باڵیۆزی نوێی ده‌وڵه‌تی كوێت له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و ئه‌و پێشهات و ئه‌گه‌رانه كرا، كه مه‌زه‌نده‌ی روودانیان ده‌كرێ. بالیۆزی نوێی ده‌وڵه‌تی كوێت ئاماژه‌ی به رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستان و پاراستنی گشت پێكهاته‌كان بێ جیاوازیدا و رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ویست و داخوازی گه‌لی كوردستانن و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی زیاتر هه‌ڵگرێ.
له‌به‌رانبه‌ردا مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به به‌شداری پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و پێویستی پرۆژه و چاره‌سه‌ری نوێ بۆ كێشه راسته‌قینه‌كانی عێراق كرد و رایگه‌یاند، پێویسته بونیادی سیاسی عێراق به شێوه‌یه‌ك دابڕێژدرێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ فره كولتووری و پێكهاته‌ی ئه‌تنی و مه‌زهه‌بی عێراق بگونجێ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی و دراوسێكانیدا له ئاشتیدا بژێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشكخرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و جه‌خت له په‌ره‌پێدان و فره‌وانكردنیان له گشت بواره‌كان كرایه‌وه، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دا بێت.

Wednesday, October 5, 2016
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی ئه‌مریكا له عێراق کرد
ئه‌مڕۆ 5/10/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ستیفانی ویلیامز جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی و پێداویستییه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له عێراق كرا و رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق جه‌ختی لێكرایه‌وه. په‌یوه‌ست به‌م پرسه مه‌سرور بارزانی چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌ییانه‌ی كێشه و جیاوازییه ئه‌تنی و ئاینی و سیاسیه‌كانی له عێراق به پێویست زانی و رایگه‌یاند، ئێمه وایده‌بین، كاتێك مووسڵ رزگار ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك كێشه سه‌رهه‌ڵده ده‌ن، بۆیه رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پێكهاته‌كان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌بینین.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا تیشك خرایه سه‌ر پێداویستیی و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پێشبینی ده‌كرێ له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئاواره په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنن، له‌مباره جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئاماژه‌ی به ئاماده‌گیه‌كانی فریاگوزرایی مرۆیی كرد و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆییه‌كانی دیكه له‌سه‌ر خه‌تین و به‌ده‌نگه‌وه هاتنێكی باش له‌و باره‌وه به‌دی ده‌كرێ، دووپاتیشی كرده‌وه، كه له گفتوگۆكانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.

Thursday, September 29, 2016
له هه‌ولێر یادی 67 مین ساڵه‌ى رۆژى نیشتیمانى چین كرایه‌وه
به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگیرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و كنسوڵى چین له هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى حیزبى و حكومى ، كنسوڵخانه‌ى چین به بۆنه‌ى 67 مین ساڵه‌ى رۆژى نیشتیمانى چین ڕێ‌و ره‌سمێكى تایبه‌تیان ئه‌نجامدا .
له یاده‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له كسنولى چین له هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌وه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم وتارى خۆیان پێشكه‌ش كرد و باسیان له به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستى ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و سیاسى كرده‌وه.

Subscribe to:
Posts (Atom)