Tuesday, September 15, 2015
Sunday, September 13, 2015
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له شاندێكی په‌رله‌مانی ئ...
رۆژی یه‌كشه‌ممه 13/9/2015 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به سه‌رۆكایه‌تی (چارڵس ته‌نۆك) له فراكسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازان(ESR) كرد.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له (دێڤید كامبڵ بانه‌رمان) له فراكسیۆنی پارێزگاران و ریفۆرمخوازان، (ئانا گۆمێز) له فراكسیۆنی سۆشیال دیموكرات، (خۆزیه‌ت نارت) له فراكسیۆنی لیبراڵ دیموكرات، ( تاماش مه‌زیریك) له فراكسیۆنی سه‌وزه‌كان و دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا شاندی میوان باسیان له چالاكیه‌كانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كرد و دڵخۆشی خۆیان بەرامبەر به‌و سه‌قامگیری وئارامیی هه‌رێمی كوردستان دەربڕی و پشتگیری خۆشیان بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دووپاتكرده‌وه و سه‌رۆكی شانده‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ردانه‌ماندا له هه‌رێمی كوردستان بینیمان جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و چونکە هەرێمی کوردستان بەراورد لە گەل ناوچەکانی دەورووبەری نموونەیەکی سەرکەوتووتر بووە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆیان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستانی داعش نیشاندا.
لەم دیدارەدا مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و رووداوه‌كان و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان پێویستیی بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا هەیە چ لە بواری یارمەتیی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری ناو کوردستان و چ لە بواری شەری دژی تیرۆریستان و چارەسەریی کێشە کەڵەکەبووەکانی ناوچەکە.
هەر پەیوەست بە جەنگی دژ بە تیرۆریستان ئاماژە بە ئەوە کرا کە له زۆرێک لە وڵاتانی جیهانە‌وه تیرۆریستان ڕوو لەم دەڤەرە دەکەن بۆیە پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کاراتر بە ئەرکی خۆی هەستێت یارمەتیی پێشمەرگە و ئەو هێزانە بدات کە ڕووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به كێشه مێژووییه‌كانی عێراق كرد و وتی ئەم کیانە بە شێوەیەکی سروشتی لە دایک نەبووە و هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەوێنی زۆرێک لە کێشەکانی لەخۆیەوە گرتووە .
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و كێشانه‌وه مه‌سرور بارزانی گوتی: ئێمە وەکو کورد هەموو هەوڵێکمان دا کە سیستەمی فیدرالی و دیموکراسییەت لە عێراقدا بچەسپێت، بەڵام کێشە مێژووییەکان و گرفتە سیاسییە چارەسەرنەکراوەکان و بەردەوامیدان بەسیاسەتێکی شکستخواردوو، عێراقی بە کردوەوە بەرەو دابەشبوون بردووە و لایەنە عێراقییەکانی دیکە خۆیان هۆکاری دروستبوونی ئەم رەوشەن.
Thursday, September 10, 2015
مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی UN له عێراق...
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌جان كۆبیس نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا سه‌ره‌تا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ت ره‌خساندنه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، پاشان تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌عێراق و كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌و رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كانم بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنه‌له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ئێوه‌به‌شێكن له‌چاره‌سه‌ر و نموونه‌یه‌كن له‌ناوچه‌كه‌دا.
پاشان مه‌سرور بارزانی، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسی له‌كێشه مێژووییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كێشه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌په‌یوه‌ندی به‌ستراكتوری عێراق و ئه‌و بێ متمانه‌قوڵه‌هه‌یه، كه‌له‌نێوان پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كاندا هه‌یه، بۆیه‌ده‌بێ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی نا ته‌قلیدی بدۆزرێته‌وه، كه‌چۆن ئه‌و پێكهاتانه‌به‌یه‌كه‌وه‌كۆده‌كرێته‌وه، چونكه‌له‌داڕشتنی سنووره‌كاندا پرس به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كراوه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵێكی كاراتر بگێرێ و به‌سیاسه‌تێكی مۆدێرنه‌وه‌مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونیكرده‌وه، پێویسته‌هه‌نگاوه‌كان به‌پرس و راكردن به‌پێكهاته‌كانی دیكه‌بێت و رایگه‌یاند: نابێ چاكسازی ئابووری له‌سه‌ر حسابی چاكسازی سیاسی بێت، پێویسته‌هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌بكرێن بۆئه‌وه‌ی كه‌لێن و دوراییه‌كانی هه‌ن قوڵتر نه‌كاته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسی له‌پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ئه‌و ژماره‌زۆره‌ی په‌نابه‌ران كرد، كه‌روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و رایگه‌یاند ، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌نموونه‌ی پێگه‌یشتنی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێمه‌و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه‌بۆچوونی جیاواز به‌رامبه‌ر پرسه‌كان هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌بۆ گه‌ل باشترین بژارده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌و زیاتر دیموكراتیتره، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ململانێی نێوان پارته‌سیاسیه‌كانی كوردستان كاریگه‌ری نه‌كردۆته‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی كوردستان به‌یه‌كگرتوویی و هاوبه‌شی له‌راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وامن و ئومێدی خواست پارته‌سیاسیه‌كان بگه‌نه‌رێككه‌وتن.
Wednesday, September 9, 2015
Sunday, August 30, 2015
Subscribe to:
Posts (Atom)