مه‌سرور بارزانی كارده‌كه‌ین به هاوپه‌یمانییه‌كی یه‌كگرتوو بچینه به‌غدا
جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق ده‌ڵێت: "بریتانیا پاڵپشتیی لە مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و هاوکار ده‌بێت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان پێشکەوتنی ئابووری و دارایی و ئاوەدانی بە خۆیەوە ببینێتەوە و پشتیوانی له حكوومه‌تێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق له‌خۆبگرێت".
ئه‌مڕۆ 6/5/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له كاتی پێشوازیكردن له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی سیاسیی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی گشتی و هه‌نگاوه‌كانی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیان تاووتوێ كردووه.
مه‌سرور بارزانی، وێرای خستنه‌ڕووی بۆچوونه‌كانی و هه‌نگاوه‌كانی دواتر بۆ ئاینده‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی هاوبه‌شی راسته‌قینه له عێراق، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی به چاره‌نووسساز وه‌سفكرد و رایگه‌یاند: "دوای هه‌ڵبژاردن هه‌وڵ ده‌ده‌ین و كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به هاوپه‌یمانیه‌كی یه‌كگرتوو و به یه‌كهه‌ڵویستی بچینه به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون و جێبه‌جێكردنی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور وه‌ك پاكێجێك، له‌سه‌روویانه ماده‌ه‌ی 140ی تایبه‌ت به سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق ده‌كات".
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌مادده‌ی 132ی ده‌ستوور كرد، كه تایبه‌ته به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانمه‌ندانی تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو و گووتی: "به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌تی عێراقه قه‌ره‌بووی گشت ئه‌و هاووڵاتییانه بكاته‌وه كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو تاوانیان ده‌رهه‌ق كراوه و دووچاری زه‌ره‌رو زیان بوونه‌ته‌وه".
له دیدارهكه‌دا رۆڵ و ماف و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه و هێرش و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقدا قسه‌وباسیان له‌باره‌وه كراوه.
No comments:
Post a Comment