Tuesday, May 28, 2013
Sunday, May 26, 2013
به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و به‌شداریى ده‌یان هه‌زار كه‌س كه‌رنه‌ڤاڵى یادى 37 ساڵه‌ى شۆڕشى گوڵان به‌ڕێوه‌چوو
ئێڤاریا
ئیرۆ 2013/5/26 ل باژێرێ هه‌ولێرێ ب ئاماده‌بوونا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و
هه‌ژماره‌كه ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسی و سه‌ركردایه‌تیێ و به‌رپرسیارێن
بلند یێن پارتى یا ده‌موكراتا كوردستانێ و به‌شدارى كرنا ده‌هان هه‌زار
كه‌سان، كهرنهڤاڵا بیرئانینا 37ـه‌مین ساڵڤه‌گه‌را پێخستنا شۆره‌شا
گولانا پێشدهچۆن خوازا نیشتیمانى هاته رێخستن .
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى گووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیایدا پیرۆزبایى ساڵڕۆژى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵانى له جه‌ماوه‌ر كرد و ڕایگه‌یاند شۆڕِشى گوڵانى پێشكه‌وتنخوازى نیشتمانى درێژه پێده‌رى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوله .

ڕاشیگه‌یاند كه خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان خه‌باتێكى دوور و درێژه و خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان هه‌وراز و نشێوى زۆرى به خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌و گه‌له قوربانى زۆرى له پێناو به ده‌ست هێنانى مافه‌كانى داوه‌و سه‌لماندوویه‌تى كه مییللهتێكى زیندووه و به كیمیایى و ئه‌نفال له‌ناو ناچێت، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌یه به‌ره‌و لوتكه خۆمان ئاماده بكه‌ین. هه‌ر له گووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى باسى له پرۆژه‌ى ده‌ستوور كرد و رایگه‌یاند قسه‌كردن له سه‌ر ده‌ستوور كه گرێبه‌ستێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه ناكرێ تێكه‌ڵ به به‌رژه‌وه‌ندى حزبى بكرێت، پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان حه‌وت ساڵ كارى له سه‌ر كراوه و ئاماده كراوه و ڕا‌وبۆچوونى شاره‌زایانى له سه‌ر وه‌رگیراوه و سوود له ده‌ستوور چل وڵات وه‌رگیراوه و هاوكات سیى و شه‌ش حزبى سیاسى پاڵپشتیان كردووه و نه‌وه‌د و شه‌ش له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ پڕۆژه ده‌ستووره داوه و ده‌ستوورێكى كه‌م وێنه‌یه و ته‌واوى قۆناغه یاساییه‌كانى بڕِیوه و جگه له‌وه ڕه‌شنووسى ده‌ستوور كارى په‌رله‌مان نه‌بووه تاوه‌كو بۆ هه‌مواركردن بۆى بگه‌ڕێته‌وه و په‌رله‌مان ته‌نها ده‌نگى بۆ داوه .
سه‌رۆك
ڕاشیگه‌یاند پێشمهرگهیاتى بۆ من له هه‌موو پلهوپایهك به‌رزتره.
ڕاشیگه‌یاند پرسى پڕۆژه‌ى ده‌ستوور هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت گه‌ل بڕیارى
له سه‌ر بدات سه‌باره‌ت به شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سه‌رۆك بارزانى
ڕایگه‌یاند ئێمه ده‌مانه‌وێت شێوه‌ى نیمچه كراوه‌یى هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش سه‌رۆك ڕایگه‌یاند ئومێده‌وارین دواى سه‌ردانى شانده‌كانى هه‌ردوولا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى ئاشتیش له توركیا سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند ئێمه به هه‌ردوولامان ڕاگه‌یاندووه كه پشتگیرى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین .
Wednesday, May 22, 2013
مه‌سرور بارزانى: پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێم قۆناغه یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه و هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی نییه بگه‌ڕێنێته‌وه په‌رله‌مان
ئیرۆ 2013/5/22 ل هۆلا شه‌هید سه‌عد عه‌بدوللا ب ئاماده‌بوونا هه‌ژماره‌كه به‌ربچاڤ ژ مامۆستا و قوتابى یێن زانینگهه و په‌یمانگه‌هێن كوردستانێ؛ ل ژێر ناڤێ داوین ره‌وشا سیاسى یا هه‌رێم و ده‌ڤه‌رێ؛ مه‌سرور بارزانى داوین پێشدهچوون و پێشهاتێن هه‌رێما كوردستان و عێراقێ ژبۆ ئاماده‌بوویان شروڤه‌كر
له ده‌سپێكی سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ توێژێكی وه‌ك مامۆستا و قوتابی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر له نزیكه‌وه ئاڵۆگۆڕی بیروڕا بكه‌ن
له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان قۆناغه یاساییه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندووه و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه په‌رله‌مان ، مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ راگرتنی پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ساڵی 2009 كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی له دادگای ده‌ستووری عێراق سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه ده‌ستوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی دادگاكه ئه‌وه بوو، كه پرۆژه‌كه قۆناغه یاساییه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندووه و هیچ گرفتێكی یاسایی نییه .
له باره‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی گوتی: وه‌ك پارتی لاریمان نییه له‌وه‌ی لیستی داخرا و بێت یا نیمچه كراوه بێت و ئه‌وه په‌یوه‌ندی به توانای لۆجستی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه .
له‌باره‌ی كۆده‌نگی نیشتمانی له سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی گوتی: رێككه‌وتنی سیاسی نێوان حزبه سیاسیه‌كان، سازانی نیشتمانی نییه، به‌ڵكو ده‌نگی زۆرینه و رای خه‌ڵكی كوردستان سازانی نیشتمانییه.
دواتر مه‌سروور بارزانی باسی كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرد، به‌و ئاڕاسته‌یی به‌شێكه له ده‌رفه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئاماده‌گی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی به هه‌نگاوێكی بایه‌خدار زانی تاكو سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگیرێت، لهڕوانگهیشهوه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێ هه‌موو پێكه‌وه به هه‌موو بیر‌و بۆچوونی جیاواز یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی به‌هێزی كورد به به‌رچاویی بمێنێته‌وه.
خاڵی به‌هێزی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دیدی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانیه‌وه بریتی بوو، له‌ڕووی سیاسیه‌وه یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و یه‌كگوتاری بپارێزرێت و په‌ره‌ی پێبدرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی سه‌ربازییشه‌وه پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان بین و پاڵپشتی حكوومه‌ت بین بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ئابووری بچه‌سپێت. مه‌سروور بارزانی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی دیموكراسی و رێزگرتن له مافی مرۆڤ له كوردستان ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه، پێویسته رێز له مافی مرۆڤ زیاتر بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا بزانێت ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵملێكراو و مافخوراو ئاشتیخوازین.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سیمنیارهكهدا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پڕۆسه‌ی پێشكه‌وتن له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و لهمبارهیشهوه گوتی: كورد هۆكارێكی به‌رچاو بووه له سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
Monday, May 20, 2013
مه‌سروور بارزانى: پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم قوناغه یاساییه‌كانى بڕیوه و ته‌نیا بڕیارى جه‌ماوه‌رى ماوه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له كۆڕێكى سیاسی‌دا كه ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕێكیخستبوو , مه‌سروور بارزانى چه‌ندین ته‌وه‌رى په‌یوه‌ندیدار به ئێستا و ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ى شیكرده‌وه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌شی ڕوون كرده‌وه .
له كۆڕه‌كه‌دا كه به‌رپرس و كارگێر و ئه‌ندام و كادرى پێشكه‌وتووى تێكڕاى لق و مه‌كته‌به‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون , مه‌سروور بارزانى ڕه‌وشی ناوخۆیی هه‌رێمى كوردستانى ڕوونكرده‌وه و تیاشیدا دۆخى هه‌رێمه‌كه‌ى به سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو وه‌سفكرد و سیستمى حوكمڕانیكردنیشی له هه‌رێمى كوردستان به پرۆسه‌یه‌كى دیمو‌كراتى كه ڕۆژ له دواى ڕۆژ جێگیرتر ده‌بێت , هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌و بۆچوون و بانگه‌شه ڕه‌شبین و نێگه‌تیڤانه‌شی كه‌له‌سه‌ر دیموكراتیهتى هه‌رێمه‌كه لێره و له‌وێ له ئارادان , ڕه‌تكرده‌وه و ئاینده‌ى دیمو‌كراتى له هه‌رێمى كوردستان , به ئومێد به‌خش , وه‌سفكرد .
له بابه‌تى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستانیش كه ئێستا دۆسێیهكى گه‌رموگوڕى ڕۆژه , مه‌سروور بارزانى ڕایگه‌یاند كه ده‌ستوورى هه‌رێم به قۆناغ و ڕێوشوێنه یاساییه‌كانى خۆیدا تێپه‌ڕیوه و ڕا و بڕیارى خه‌ڵكى كوردستان , یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه‌شی كه باس له ئاینده‌ى ده‌ستووره‌كه ده‌كه‌ن , مه‌سروور بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌و لایه‌نه‌ى ئاینده‌ى پرۆژه ده‌ستوورى هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات , ته‌نیا خه‌ڵكى كوردستانه و وا پێویسته خه‌ڵكى كوردستان مافى ئاسایی و سروشتى خۆیان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوورى هه‌رێمه‌كه‌ى خۆیان و پرسه چاره‌نووسسازه‌كان به‌كاربهێنن و ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت نه‌كرێت .
سه‌باره‌ت به پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانیش له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست , مه‌سروور بارزانى به پێگه‌یه‌كى به‌هێز و كاریگه‌ر كه له تێكڕاى هاوكێشه‌كاندا , ڕۆڵى كاریگه‌ریی بونیانهرانهى هه‌یه , له‌قه‌ڵه‌مدا و ئه‌و پێگه‌یه‌ى هه‌رێمه‌كه‌شی بۆ یه‌كگرتووى كورد و یه‌كڕیزى سیاسی , گه‌ڕانده‌وه .
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراقیش مه‌سروور بارزانى پابه‌ندبوونى هه‌مووانى به ده‌ستوورى هه‌میشه‌ى عێراق , وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى تێكڕاى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان دانا و جێگیربوونى دیموكراتییهتیشی له عێراق وه‌ك زامنى مانه‌وه‌ى یه‌كپارچه‌یی ووڵاته‌كه شیكرده‌وه .
سه‌باره‌ت به بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و دۆزى نه‌ته‌وه‌یی كورد له ناوچه‌كه , مه‌سروور بارزانى ماف و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردى به بنه‌ماى سه‌ره‌كى هه‌ر گۆڕان و پێشڤه‌چوونێك دانا و ئاشتى و لێك تێگه‌یشتنیشی وه‌ك میكانیزمێك بۆ گه‌یشتنى كورد به تێكڕاى ماف وخواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆى , شیكرده‌وه .
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی پارتى و كارى ڕێكخراوهیش , مه‌سروور بارزانى خزمه‌تكردنى خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ریی كوردستانى به ئه‌وله‌وییه‌تى كار و ئامانجى پارتى وه‌سفكرد و داواى له ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ریی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد تا بۆ قۆناغى گهشهسهندوترى داهاتوو , ساز و ئاماده‌بن .

Thursday, May 2, 2013
مەسرور بارزانی: كاتی خۆ ئامادەكردنە بۆ سەركەوتن و دەستكەوتی زیاتر
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 2/5/2013 ، مەسرور بارزانی پێشوازیكرد لە دەستەی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان.
لە دانیشتنێكدا كە ساسان عەونی بەرپرسی دەستەی جەماوەرییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیبوو، شاندی ناوبراو كورتەیەكیان لە كار و چالاكییەكانی یەكێتیەكەیان پێشكەشكرد.
مەسرور بارزانی دوای بەخێرهێنانیان رایگەیاند: یەكێتی قوتابیانی كوردستان ئەو رێكخراوە تێكۆشەرەیە كە تێیدا بەشداربووین و ژیانی سیاسی زۆربەمان لێرەوە دەستیپێكردووە، بۆیە ئێستاش بە رێكخراوی خۆمانی دەزانین و پاڵپشتی تەواوی دەكەین.
هەروەها راشیگەیاند: پێویستە یەكێتی قوتابیانی كوردستان بە پێی بەرنامە و پلانی نوێ زیاتر خزمەتی توێژی قوتابیان بكات و هاندەربێت بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی لە كوردستان و لەم رووەشەوە هاوكاری تەواوی خۆی بۆیان دووپاتكردەوە.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا مەسرور بارزانی بارودخ و گۆڕانكارییەكانی ئێستای ناوچەكەی بە هەلێكی دیكە بۆ گەلی كوردستان وەسفكرد و گوتی: بارودۆخێكی لەبار بۆ گەلی كوردستان بەگشتی هاتۆتە پێشەوە و ئاسۆمان روونە، پێویستە هەمووان بە گیانی نیشتمانپەروەرانەوە یەكڕیزیمان بپارێزین و چونكە ئێستا كاتی خۆ ئامادەكردنە بۆ سەركەوتن و دەستكەوتی زیاتر.

Tuesday, April 30, 2013
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە کۆنسولی گشتیی فەڵەستین کرد
سەرلە بەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/4/2013 به‌ڕێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پیشوازیی لە بەرێزان سەفیر نەزمی حزووری کۆنسولی گشتیی وڵاتی فەلەستین لە هەولێر و باسم فەهمی حەلس راوێژکاری کۆنسولگەری فەلەستین کرد.
لە دیدارێکدا تاوتوێی
پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێم و فەلەستین کرا و جەخت لە سەر ئەوە کرایەوە
کە پەیوەندیی مێژوویی گەلی کورد و فەلەستین بنەمایەکی پتەوە بۆ
فراوانکردنی پەیوەندییەکانی ئێستای هەردوولا لە گشت ئاستەکاندا. هەر لەم
دیدارەدا کونسولی فەلەستینی ئاماژەی بەوە کرد کە فاکتەری ئارامی و
سەقامگیریی بووەتە هۆی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ببێت بە پەناگەیەک بۆ گشت
پێکهاتەکانی عێراق و لەم میانەشدا ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی فەلەستینی لە
هەرێم جێگیر بوونە.
لە پەیوەندی بەم بابەتەوە، بەرێز راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوەدا کە دامودەزگاکانی هەریم هەموو جۆرە ئاسانکارییەک بۆ ئاسوودەیی ئەو هاوڵاتیە فەلەستینیانە پێشکەش دەکەن کە، سەردانی هەرێم دەکەن یاخود لە هەرێمدا جێگیر بوونە.
لە کۆتاییدا بەرێزیان ئاواتی خواست کە هەرچی زووتر گرژی و توندوتیژیەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست کۆتایی پێ بهێت و گشت گەلانی ناوچەکە لە ئاشتی و ئارامیدا هەنگاو بۆ داهاتوویەکی پرشەنگدار بنێن و لەم نێوەندەشدا هەردوو گەلی دۆست بە گشت مافە رەواکانیان بگەن.

Wednesday, April 3, 2013
مه‌سرور بارزانی ساڵیادی ده‌رچوونی خه‌بات پیرۆز ده‌كات
به بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌بات ، په‌یامێكی پیرۆزبای ئاراسته‌ى سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی خه‌بات كرد ، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌بات پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێده‌كه‌م و ده‌ستی یه‌كه به یه‌كه‌تان ده‌گوشم و ئومێدی سه‌ركه‌وتن و پێشڤه‌چوونی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
رۆڵی رۆژنامه‌ی خه‌بات له كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دیار و به‌رچاوه، هه‌م وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسان، هه‌م وه‌ك داكۆكیكارێك له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی كه به خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدان به‌دیهاتوون.
ئه‌مرۆش له سایه‌ی ئه‌و سه‌قامگیری و ئاسایشه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌راره و له‌و ره‌وشه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێ ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ده‌خوازن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی هه‌یه، له گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری دروست به خوێنه‌ران به‌رده‌وام بن و، به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه له پێناو باڵاكردنی ئه‌زموونی كوردستاندا ده‌ستنیشانی ناته‌واوی و كه‌موكوڕییه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌میشه داكۆكیكار و به‌شێك له خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی بوونه، له‌به‌رامبه‌ر ده‌رخستنی هه‌ڕه‌شه و پیلانه‌كانی، كه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ ساردكردنه‌وه و بێ ئومێدكردنی هه‌یه، سه‌رمه‌شق بن.
جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن.
مه‌سرور بارزانی
3-4-2013
Subscribe to:
Posts (Atom)