Wednesday, March 20, 2013

نەورۆزتان پیرۆز بێت




بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەرساڵی کوردیەوە، گەرمترین پیرۆزباییم ئاراستەی گەلەکەمان و هەموو ئەو گەلانە دەکەم کە ئەم رۆژەیان لا جەژنێکی نیشتمانییە.
جەژنی نەورۆز بۆ ئێمە هەڵگری هێمای خۆراگری و بەردەوامی و نوێبوونەوەیە، لەم بۆنەیەدا ئاواتەخوازم کە گەلەکەمان لەم ساڵە نوێیەشدا بە تەبایی و هاوهەڵوێستی و خۆراگری ڕووبەڕووی هەموو پێشهاتەکان ببێتەوە و بەرەو وەدیهاتنی دەسکەوتی زیاتر لە دەڤەرەکەدا هەنگاو بنێت. ئاواتمانە جەنگ و خوێنڕشتن لەم دەڤەرەدا کۆتایی پێ بهێت و گەلانی ناوچەکە بە ئاشتی و تەبایی بەرەو بنیاتنانی دەڤەرێکی پێشکەوتوو و پڕ لە خۆشی و کامەرانی هەنگاو بنێن.
گەلەکەمان لەم رۆژانەی جەژندا بە ئاسودەیی و دوور لە هەر مەترسییەک ئاهەنگ دەگێڕن، بۆیە جێگەی خۆیتی کە لەم بۆنەیەدا دەستخۆشانەمان ئاراستەی هەموو خوشک و برا ئازیزەکانمان لە دەزگاکانی ئاسایشی هەرێم و پۆلیس و پێشمەرگە بکەین، کە بە شەونخونی و ماندووبوونیان ئەم کەشە ئارامەیان بۆ هاوڵاتیانمان بەدیهێناوە.
هەر لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی و رێزی تایبەتم ئاراستەی خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەلەکەمان دەکەم. نەورۆزێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانی بۆ هەموو لایەک بە ئاوات دەخوازم. هەمیشە شاد بن و وڵات هەر ئاوەدان.

مەسرور بارزانی
٢٠/٣/٢٠١٣

Monday, February 18, 2013

مەسروور بارزانی ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو رێكخراوی (ی.ل.د.ك) و (ی.ق.ك) پیرۆز کرد


بە بۆنەی شەستەمین ساڵرۆژی دامەزراندی هەردوو یەکێتیی تێکۆشەر، (یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان)، گەرمترین پیرۆزباییم ئاراستەی تاکە تاکەی ئەندامانی ئەم دوو رێکخراوە پڕ وزەیە دەکەم و ئاواتەخوازم توێژەکانی لاوان و قوتابیانمان لە چوارچێوەی ئەم دوو رێکخراوەدا بە گیانێکی نیشتمانپەروەرانە و چەکدار بە پەروەردەیەکی سەردەمیانە، هێز و وزەی لەبن نەهاتووی ئەم توێژانە بخەنە خزمەت پاراستن و پێشکەوتنی ئەزموونە دیموکراسییەکەمان و تێبکۆشن بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ وڵاتەکەمان و گەیشتن بە گشت ئاوات و مافە رەواکانمان .
ئەم دوو رێکخراوە بەردەوام قوتابخانەی پێگەیاندنی تێکۆشەرانی وڵاتەکەمان بوونە و بە دەیان سەرکردەی سیاسیی کوردستان دەرچووی قوتابخانەی ئەم رێکخراوانەن. منیش شانازی بەوە دەکەم کە ساڵانێک لە ریزەکانی ئەم رێکخراوانەدا خزمەتم کردووە، بۆیە هەر لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی لە هەموو ئەو تێکۆشەرە دێرینانە دەکەم، کە ساڵانێک ریزەکانی ئەم رێکخراوانە سەنگەری خەباتیان بووە.
ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتر بۆ هەردوو ئەم رێکخراوە کاریگەر و چالاکە دەخوازم و سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی سەرجەم شەهیدانی هەردوو رێکخراو و گشت شەهیدانی بزاڤی 
رزگاریخوازی کوردستان دادەنوێنم.

مەسرور بارزانی
١٧/٢/٢٠١٣

Monday, February 11, 2013

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی وڵاتی سربیا لە عێراق کرد



ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رێكه‌وتى 11/2/2013،  بەرێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە رادیساڤ پێترۆڤیچ باڵیۆزی وڵاتی سربیا لە عێراق کرد

ئەمەو لەم دیدارەدا باڵیۆزی سربی ئاسوودەیی خۆی  بەرامبەر ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاواتی خواست کە ئەم سەقامگیرییە باڵی بەسەر سەرجەم ناوچەکانی دیکەی عێراقدا بکێشێت تاکو هەموو عێراق لە شێوەی کوردستان، لە سایەی ئاسایش و ئارامیدا پێشکەوتنی ئابووری و ئاوەدانی بەخۆوە ببینێت ، هەروەها سەفیری سربی ویستی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان تاکو لە بواری جیاجیا وەبەرهێنانی زیاتر لە کوردستاندا بکەن و پەیوەندییەکانیان لە گەل هەرێمی کوردستان فراوانتر و پتەوتر بکەن.

لە بەرامبەردا بەرێز مەسرور بارزانی خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر فراوانبوونی پەیوەندییەکانی هەرێم لە گەڵ وڵاتێکی گرینگی وەک سربیا پێشان دا  و ئامادەیی خۆی دەڕبڕی بۆ هاوکاری پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە و هەر لەم بوارەدا بەرێزیان جەختی لە سەر بەرزکردنی ئاستی پەیوەندی فەرمیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووریدا کرد و هیوای خواست هەرچی زووتر وڵاتی سربیا کۆنسولگەریی خۆی لە هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە، لە بەرامبەردا سەفیری سربی ئاماژەی بەودەدا کە تاوتوێی کردنەوەی کۆنسولگەری دەکەن و وەک قۆناغی یەکەمیش نووسینگەیەکی نوێنەرایەتی لە هەرێمدا دەکەنەوە.

هەر لە میانەی ئەم دیدارەدا هەردوولا تاوتوێی دوا رەوشی عێراق ناوچەکەیان کرد و جەختیان لە سەر پێویستی بەردەوامی دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیانە بۆ چارەسەریی گرفتەکانی دەڤەرەکە کردەوە.

Wednesday, January 23, 2013

مه‌سرور بارزانى رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ) لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان پیرۆز دەکات



مه‌سرور بارزانى به‌ بۆنه‌ى یادى له‌ دایك بوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام حه‌زره‌تى محه‌مه‌د درودى خواى له‌ سه‌ر بێت ، په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى موسڵمانانى كوردستان و سه‌رجه‌م موسڵمانانى جیهان كرد و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ب هه‌لكه‌فتنا یادا پیرۆز یا ژ ده‌ى بوونا پێغه‌مبه‌رێ ئاشتیێ و لێبوورینێ، پێغه‌مبه‌رێ ئیسلامێ حه‌زره‌تى محه‌مه‌د سڵاڤێن خودێ لسه‌ر بن، گه‌رمترین پیرۆزباهیان ل موسڵمانێن كوردستانێ و ته‌ڤایا موسڵمانێن جیهانێ دكم، پێكهاته‌یێن كوردستانێ په‌یاما ره‌سه‌ن یا ئۆلا پیرۆز یا ئیسلامێ وه‌رگرتییه‌، كو ئه‌و ژى په‌یاما ئاشتیێ و لێبوورینێ یه‌، له‌ورا كوردستان هه‌رتم وارگه‌ها په‌یام و ره‌فتارا مرۆڤانتیێ بوویه‌.

هیڤیدارین د ڤێ هه‌لكه‌فتنێ ده‌ ئاشتى و ته‌ناهى بال بكشینه‌ سه‌ر ده‌ڤه‌رێ و جانێ ته‌بایی و لێبوورینێ و هه‌ڤدو قه‌بول كرنێ خورتر بكه‌ و په‌یاما ئۆلى ل توندگریێ و ده‌مارگیریێ دوور خینه‌ و، ئه‌و دیارۆكێن خویناوى و نامرۆڤانتى ب داوى بێن كو هه‌ررۆژ ل به‌شه‌كه‌ مه‌زن یا وه‌ڵاتان دبه‌ سه‌ده‌ما جان ژ ده‌ستدانا خه‌لكێ بێ تاوان. هه‌ر د ڤێ هه‌لكه‌فتنا پیرۆز ده‌ هیڤیدارین ب زووترین ده‌م داوى ب نه‌هامه‌تیێن گه‌لێن ده‌ڤه‌رێ بێت، ب تایبه‌تى ژى په‌نا ب خودێ گه‌لێ مه‌ یێ كورد ب رێیا چاره‌سه‌ریا ئاشتیانه‌ و ده‌موكراسیانه‌ ب ته‌ڤایا مافێن خوه‌ ب گه‌هن.

مه‌سرور بارزانى،
2013/1/23

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەفیری ئوستراڵیا لە عێراق کرد



دوانیوەرۆی ئەمرۆ بەرێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو (لیندال ساچێس) سەفیری وڵاتی ئوستراڵیا لە عێراق و (تۆماس کارۆل) سکرتێری یەکەمی سەفارەت کرد.

لە دانیشتنەکەدا سەفیری ئۆستراڵی خۆشحاڵی و ئاسوودەیی خۆی بەرامبەر بە رەوشی سەقامگیری ئاسایس لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاواتی ئەوەی خواست کە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی عێراقیش بەهەمان شێوە ئارامی بەخۆیەوە ببینن تاکو لە شێوەی هەرێم زەمینە بۆ ئاوەدانی و پێشکەوتنی ئابووری برەخسێت.

هەروەها لە میانەی دانیشتنەکەدا تیشک خرایە سەر کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم ، لەم بوارەدا بەرێز مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کێشانە دەرەنجامی عەقلییەتی بەڕێوەبردنی وڵات لە بەغدا و نەبوونی متمانە لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقە، بۆ چارەسەریی ئەم کێشانەش پێویستە کەشێک بخوڵقێت کە هەموو پێکهاتەکانی عێراق ئامادە بن بە ویستی خۆیان لەم پێکهاتەی عێراقدا بژین و نابێت بە هەڕەشە و خەراپ بەکارهێنانی دەسەڵات ، ئەجندای هیچ کەس و لایەنێک بە سەر وڵاتدا بسەپێندرێت.

لە بارەی دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکەش، مەسرور بارزانی جەختی لە رێزگرتن لە ئیرادەی گەلانی دەڤەرەکە و پەرەسەندنی دیموکراسییەت و دوورکەتنەوە لە هزری توندڕۆ و دەمارگرژی کردەوە و ئاماژەی بەودا کە ئەم گۆرانکارییانەی لە دەڤەرەکەدا دێنە کایەوە دەبێت لە ئاراستەی راستی خۆی لانەدات و ئامانج بەختەوەری و ئاشتی بۆ گەلانی ناوچەکە بێت.

هەر لەم دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە و خاتوو(لیندال ساچێس) ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەیان نیازی بەشداری کاراتری لە بازاری ئابووریی کوردستان و دامەزراندنی پەیوەندیی نێوان زانکۆکان و بەشداری لە کەرتە جیاجیاکانی پیشەسازی و  ئاوەدانی هەرێمی کوردستان هەیە. 

Monday, December 31, 2012

مه‌سروور بارزانى به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى ساڵى نوێى زایینى په‌یامێكى پیرۆزبایى ڕاگه‌یاند





به‌ بۆنه‌ی ساڵی نوێیه‌وه‌، پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی گشت هاونیشتمانیانم له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌م، ئاواته‌خوازم ئه‌م ساڵه‌ نوێیه‌ ساڵی كۆتایی هاتنی گشت نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و توندوتیژیه‌كان و جێگیربوونی ئاشتی و ئاسایش له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بێت.

ئومێده‌وارین ئه‌م خوێنرشتنه‌ له‌ سوریا كۆتایی پێ بهێنرێت و سه‌رجه‌م گه‌لانی سوریا، به‌ تایبه‌تی گه‌لی كوردمان به‌ مافه‌ ره‌واكانیان شاد ببن و له‌ ئاشتی و ئارامیدا ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م وێرانكارییه‌ بسڕنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا پێشوازی له‌ ساڵی نوێ ده‌كه‌ین كه‌ عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرژیی به‌خۆیه‌وه‌ گرتووه‌ و گرینگترینیشیان كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و لایه‌نێكی بڕیار به‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌غدایه‌، هیوادارین به‌ پابه‌ندبوونی گشت لایه‌ك به‌ ده‌ستوور و بنه‌ماكانی یه‌كسانی و به‌شداریی راسته‌قینه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی وڵاتدا ئه‌م كێشانه‌ كۆتایی پێ بهێنرێت و عێراق له‌ هه‌ر جۆره‌ عه‌قلییه‌تێكی تاكڕه‌وی و پاوانخوازی دووركه‌وێته‌وه‌.

له‌ ئاستی هه‌رێمی كوردستانیشدا هیوادارین هه‌روه‌ك ئێستا به‌ ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی بتوانین ڕووبه‌ڕووی گشت پێشهاته‌كان ببینه‌وه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پته‌وتركردنی ئه‌م ته‌باییه‌ و به‌تایبه‌ت ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ ده‌بێت له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداره‌ی هه‌رێم ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌م هاوهه‌ڵوێستییه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسیمان جێگه‌ی پێزانینی گشت پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌ و ئومێدبه‌خشه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتوویه‌كی پرشنگدار بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا.

له‌م دۆخه‌دا، جێگه‌ی خۆیه‌تی په‌رۆشیی خۆمان بۆ ره‌وشی ته‌ندروستیی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدرال جه‌نابی مام جه‌لال دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ و له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ هه‌رچی زووتر باری ته‌ندروستیی به‌ریزیان باشتر ببێت، گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا سه‌لماندی كه‌ گه‌لێكی خاوه‌ن وره‌ و به‌هێزه‌ و ئاماده‌یه‌ له‌ كاتی پێویستدا یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز هه‌ڵوێست بنوێنێت و به‌رگری له‌ ده‌سكه‌وته‌ نیشتمانیه‌كانی بكات، ئه‌م گه‌له‌ شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێكه‌، بۆیه‌شه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆراگری كوردستان داواكارم كه‌ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاوه‌دانی په‌ره‌ی پێبدرێت و به‌ توندی هه‌رجۆره‌ گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراسییه‌تێك كه‌ رێگره‌ له‌ خزمه‌تگوزاریی زیاتر بنبڕ بكرێت.

داواكارم كه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی به‌ كێشه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، بابه‌تی چاكسازیی ریشه‌یی، له‌ به‌راهییه‌كانی جێگه‌ی بایه‌خی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان بێت، هه‌موو پیشكه‌وتنه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێم له‌ سایه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌، بۆیه‌شه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا پێویسته‌ ده‌ستخۆشانه‌ و سوپاسگوزاریی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی گشت خوشك و برا ماندوونه‌ناس و گیانله‌سه‌رده‌ستانی پێكهاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و ئاواتم ته‌ندروستی و سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌ییانه‌. جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا ئازایه‌تی و خۆراگریی برا پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه‌ كه‌ له‌م كه‌شه‌ سه‌خته‌ی وه‌رزی زستاندا به‌ وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له‌ ده‌ستوور و وه‌ستانی دژ به‌ عه‌قلییه‌تی دیكتاتۆریانه‌ن.

جارێكی دیكه‌ش ساڵی نوێ پیرۆزه‌ و ئاواتمان به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و شادیی هه‌میشه‌یی پێكهاته‌كانی نیشتمانه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه‌.
مه‌سرور بارزانی
2012/12/31

Wednesday, December 26, 2012

مه‌سروور بارزانى بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشیى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێیخۆشبێت شه‌ره‌فه‌ددین ئه‌ڵچی كرد


به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییی شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچى، مه‌سرور بارزانى بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو كرد؛ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى :

سیاسه‌تمه‌دارێ ناڤدارێ باكوورێ كوردستانێ و برایێ من یێ برێز شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچى گه‌هشته‌ به‌ر دلۆڤانیا خودێ، ژبه‌ر وێ یه‌كێ ئه‌ز سه‌رساخى و به‌هیداریا خوه‌ پێشكێشی ماڵباتا كۆچباربوویی دكم. خودێ ژێ رازی به‌ نمونه‌یه‌كه‌ ته‌كۆشین و به‌رخودان و پاراستنا رێیا ئاشتیێ بوو و هن سالان هاته‌ زیندانى كرن و ژ كار و خه‌باتا سیاسی هاته‌ دوور خستن، لێ ده‌ڤ ژ هه‌ول و ته‌كۆشینا ئاشتیانه‌ یا بده‌ستخستنا مافێن ره‌وا یێن گه‌لێ كورد به‌رنه‌دا. هیڤیدارم ئه‌ڤ رێیا ئاشتى و ده‌موكراسیخوازى یێ خودێ ژێ رازی به‌؛ بهێزتر ببه‌ و ببه‌ رێبازا وه‌رگرتنا مافێن گه‌لێ مه‌ ل باكوورێ كوردستانێ و گه‌لێ مه‌ ب هه‌موو مافێن ره‌وا یێن خوه‌ شا به‌.
ژ خودایێ مه‌زن دخوازم جهێ خودێ ژێ رازی به‌ ب به‌هه‌شتا فه‌ره‌ه شا بكه‌. 

برایێ وه‌ مه‌سرور بارزانى
26/12/2012