مه‌سرور بارزانی لەگەڵ جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوه‌وه
ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌ندرۆ پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌و دیدارەدا کە داگلێس سولیمن بالیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادە بوو، پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچەکە و پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ كران.
له‌و دیداره‌دا جەخت لە بایەخی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە ، بە مەبەستی دەرفەت نەدان و رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی مەترسی تیرۆر و گرژی و ناسەقامگیری. لە پەیوەندی بەم بابەتەوە مەسرور بارزانی بە پێویستی زانی کە ھەنگاوەکانی چارەسەریی دۆخی ئەم ناوچانە بە شێوەیەکی ھاوبەش لە رێگەی دامودەزگا فەرمی و دەستوریيەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێت.
لەلای خۆیەوە ئه‌ندرۆ پیك، پێگەی هەرێمی کوردستانی لە سەقامگیری ناوچەکەدا بە گرینگ وەسفکرد و دووپاتی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، وێڕای تیشکخستنە سەر هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، مەسرور بارزانی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێری بە قۆناغێکی ئەرێنی وەسفکرد و ھیوای خواست کە ئەمەریکا و دۆستانی عێراق رۆلێکی کاراتر و فروانتر ببین لە پێناو چارەسەریی گشت کێشە ھەڵواسراوەکان.