Wednesday, January 11, 2017
Sunday, January 1, 2017
مه‌سروور بارزانی: هیوادارم 2017 ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامیدا به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی، وێڕای پیرۆزباییكردن له كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییان كوردستان، هیوا ده‌خوازێت ساڵی 2017، ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی (مه‌سروور بارزانی) بەبۆنەی ساڵی نوێوە:-
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و برینداران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
به ده‌رفه‌تی ده‌زانم، جارێكی دیكه سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگریان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانانه‌ی هه‌بوون، كه هه‌رچه‌نده ساڵێكی پڕ لە قوربانیدان و سەختیی گوزەرانیان به‌ڕێكرد، هاوكات ساڵی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیش بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا.
له‌سایه‌ی هێزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه و خۆراگری خه‌ڵكی قاره‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. هیوادارم ساڵی سه‌ركه‌وتن بێت به‌سه‌ر هه‌موو گرفت و قه‌یران و دوژمنان و ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.
دووباره ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و كامه‌رانی بێت بۆ كوردستانیانی خۆشه‌ویست.
مه‌سروور بارزانی
31/12/2016
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی (مه‌سروور بارزانی) بەبۆنەی ساڵی نوێوە:-
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و برینداران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
به ده‌رفه‌تی ده‌زانم، جارێكی دیكه سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگریان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانانه‌ی هه‌بوون، كه هه‌رچه‌نده ساڵێكی پڕ لە قوربانیدان و سەختیی گوزەرانیان به‌ڕێكرد، هاوكات ساڵی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیش بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا.
له‌سایه‌ی هێزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه و خۆراگری خه‌ڵكی قاره‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. هیوادارم ساڵی سه‌ركه‌وتن بێت به‌سه‌ر هه‌موو گرفت و قه‌یران و دوژمنان و ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.
دووباره ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و كامه‌رانی بێت بۆ كوردستانیانی خۆشه‌ویست.
مه‌سروور بارزانی
31/12/2016
Thursday, December 15, 2016
وتاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی زانکۆی ئەمریکی کوردستان دھۆک 15-12-2016
به‌رنامه‌ی کۆنفرانسی سەربه‌خۆیی کوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌رفه‌ت
رۆژی یه‌كه‌م
گوتاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئەمریكی كوردستان- دھۆك پێشكه‌ش ده‌كرێت.
پانێلی یه‌كه‌م،
یاسای نێوده‌وله‌تی و مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح، هۆشیاری زێباری، پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی، پرۆفیسۆر مایكل گۆتنه‌ر،
پانێلی دووه‌م،
هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان رۆژئاوا و حکومەتی ھەرێمی کوردستان به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، د. عادل عبدالمھدی، زەڵمای خەلیل زاد و ئوسامە نوجێفی.
پانێلی سێیه‌م،
رەھەنده‌كانی ئاشتی و ئاسایشی ھەرێم پاش سەربه‌خۆیی به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له د. پیتەر گالبرێت بالیۆزی پێشووی ئه‌مریكا، پرۆفیسۆر ئۆرفا بینجیۆ ئەکادیمیست، جەنگیز چاندار رۆژنامەنووس- ئەمبەرین زەمان رۆژنامەنووس
رۆژی دووه‌م،
پانێلی چواره‌م،
ئاییندەی رۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین دامەزرێنەر و سەرۆکی MERI، پرۆفیسۆر کارۆل ئۆلیری له زانکۆی کاتۆلیک له ئەمریکا، جۆن ھەنا له دەزگای بەرگری له دەمۆکراسی، د. دێیڤید پۆڵۆک له پەیامانگەی واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژھەڵات نزیک.
پانێلی پێنجه‌م،
كێشه ناوخۆییه‌كانی کوردی و سه‌ربه‌خۆیی به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له د. بێرنارد کوشنەر وەزیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری یەكێتی نیشتیمانی کوردستان، فوئاد حسێن- کامه‌ران یوکسەک ھاوسەرۆکی BDP، مستەفا ھیجری و ئیبراھیم برۆ.
Thursday, December 8, 2016
Saturday, December 3, 2016
مه‌سروور بارزانى دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا تاوتوێ ده‌كات
بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و زانینی دید و بۆچوونی بەرپرسانی باڵای ئێستا و داهاتووی ئیدارەی ئەمریکا و تیمی دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى نوێى ئه‌مريكا، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سەردانی واشنتۆنی کرد.
لەم سەردانەدا، فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش یاوەری مەسرور بارزانی کردووە.
مەسرور بارزانی دەیەوێت، لەم سەردانە پڕ لە جوڵە دیبلۆماسیەدا، لە هەڕەمی وڵاتانی جیهانەوە، خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە، لەتەک خەباتی دیپلۆماتیانەی گونجاو‌دا، جارێکی دیکە پرسی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە تاووتوێبکات.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەبەستیەتی لەگەڵ ئیدارەی ئێستا و داهاتووی ئەمریکا، باس لە ئاییندەی کوردستان و پێشمەرگە بکات، بەتایبەت کە چەندینجار ئەمریکاییەکان کوردی‌یان بە دۆستی نزیکی خۆیان زانیوە و پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی پێشمەرگە بوون لەشەڕی تیرۆردا.
ئەمە جیالەوەی ئەم پاڵپشتییە بۆ پێشمەرگە، لەلایەن چەندین ئەندامی تیمەکەی ترەمپیش دووپاتکراوەتەوە.
هەروەها مەسرور بارزانی، نیازی وایە لە چەندین سیمینار و کۆبوونەوە لە ناوەندەکانی تینک تانکی ئەمریکا، بە ئامانجی دیالۆگی زیاتر و بیروبۆچوون و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەسەر هەرێمی کوردستان بەشداری بکات.
لەیەکەم وێستەگەشیدا لە ناوەندی گەشەپێدانی ئەمریکا، مەسرور بارزانی، بیروبۆچوونەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوەندە، لەبارەی وتوێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێکرد، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە ناوچەکەدا.
مه‌سروور بارزانى، له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئامانجمان له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ واشنتن بۆ ئه‌وه‌يه سووپاسى ئيداره‌ى ئێستاى ئه‌مريكا بكه‌ين بۆ ئه‌و هاوكارييانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه ناردوويه‌تى و هه‌روه‌ها له ئيداره‌ى نوێش زياتر تێبگه‌ين. بێگومان بيروبۆچوونى خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان تاوتوێده‌كه‌ين، به‌ڵام هێشتا ده‌ستبه‌كار نه‌بوون، بۆيه ره‌نگه نه‌توانن به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى سياسه‌تى خۆيان ئاشكرا بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دانیێڵ بنیامین، لێكۆڵەر لە ناوەندەی گەشەپێدانی ئەمریكا گوتى: "بەڕێز راوێژكاری ئەنجومەنی ئاساییشی ھەرێمی كوردستان لێرە بیروبۆچوونەكانی له‌گەڵ ئێمە ئاڵوگۆڕ كرد، من خۆم لە سەر مێژووی كورد لە عێراق و كوردستان و ئاستەنگەكان و كۆمەڵكوژی ئەنفال خوێندوومە. ئەو نەھامەتیانە ترسی لای كورد لەسەر مانەوە لە عێراق دروست كردووە. لێرە تاوتوێی دۆزینەوەی رێگەیەكیش كرا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی. ئەمە ھەمووی بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاساییش و فەراھەمكردنی مافەكانی كورد. ھەروەھا پێویستيی بۆ گفتوگۆی بەرھەمھێن لەگەڵ بەغداد و ھێنانە دی ئەمە".
لەم سەردانەدا، فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانیش یاوەری مەسرور بارزانی کردووەو بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا و ناوەندەکانی دیکەی ئەو وڵاتە لەبارەی دید و تێڕوانینی ئەمریکاییەکان بۆ ئایندەی کوردستان کۆببێتەوە.
Sunday, November 27, 2016
مه‌سروور بارزانى پێشوازیى له شاندێكى یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا كرد 27-11-2016
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له خافێر هورتادو میرا سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا و شاندی یاوه‌ری كرد و رایگه‌یاند، هیوادارم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ببه‌ستن و ویسته‌كانی لاوانی ئه‌وڕووپا و لاوانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تێیدا ره‌نگ بداته‌وه.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی به‌ڕێوه‌چوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه سه‌ربازیی و سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه و كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعش تاوتوكرا.
مه‌سرور بارزانی له وته‌یه‌كدا په‌یوه‌ست به كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه‌كه باسی له شكستی سیستمی سیاسی و نایه‌كسانی له نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه كرد و به‌تێروته‌سه‌لیش باسی له قۆناغه‌كانی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی كرد و رایگه‌یاند، پێویسته ئێوه‌ی لاوان له وڵاته‌كانی خۆتاندا له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌تانه‌وه هه‌وڵه‌كانتان زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیانی وڵاته‌كانتان به كێشه مێژوویی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه، كه پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له رابردوودا به‌رامبه‌ر مافه‌كانی كورد كراون، راست بكرێنه‌وه. له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وڕووپا كار ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و گوتیشی: ئێمه شانازی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و قوربانیدانه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین.
جێی ئاماژه‌یه شاندی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا چه‌ند رۆژێكه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خته، كه بڕیاره ئه‌مساڵ به دروشمی پێشمه‌رگه هێزه‌كه‌ی ئاشتی و ئازادی به به‌شداری سه‌رۆكی لاوانی چوارده وڵاتی ئه‌وڕووپی به ئامانجی پشتگیریكردن له پێشمه‌رگه و مافه‌كانی كورد له هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێت.
Thursday, November 10, 2016
Subscribe to:
Posts (Atom)