Tuesday, March 15, 2016
Monday, March 14, 2016
مه‌سروور بارزانی: زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌كانی داهاتوو ده‌گێڕێت
سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك ڕایگه‌یاند، زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك، ڕۆڵێكی كارا له پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌كانی داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌بینێت.
مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك، له وتاره‌كه‌یدا كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك پێشكه‌شی كرد، ڕایگه‌یاند: ”تكایه هاوكارم بن له یادكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك و ئازادكردنه‌وه‌ی دهۆك له هه‌مان ڕۆژ. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ساڵی دوو هه‌زار و سێزده شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌م دانا، ئه‌مڕۆ لێره‌ین و ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی جه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه. هاوكات سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه له دامه‌زراندنی زانكۆكه‌دا هاوكارییان كردووه.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كار كردن له دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك كارێكی ئاسان نه‌بووه، چونكه له‌و كاته‌دا پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعشدا بووه و بۆ ئه‌مه‌ش، سوپاسی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه كرد: هه‌ندێك له ئێوه له‌وه تێده‌گه‌ن كه خێزانی ئێمه ده‌مێكه له پێناوی په‌روه‌رده كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گرنگییه‌كان و ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه ئه‌و باڵاخانه‌یه‌ی لێره كراوه‌ته‌وه، به ناوی به‌ڕێز جه‌نه‌ڕال بارزانی ناو نراوه. جه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی به‌رده‌وام داكۆكی كردووه و خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده بووه. من زۆر گه‌نج بووم كه ئه‌و كۆچی دوایی كرد. سوپاسگوزاری ئه‌وم بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌یبووه. جێی شانازییه كه من ببمه پێشمه‌رگه‌یه‌ك و درێژه به ڕێبازه‌كه‌ی بده‌م“. به پێویستیشی زانی كه به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازی له پڕۆژه‌كه بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانكۆكه ڕۆڵێكی كارای له په‌ره‌پێدان به تواناكانی قوتابیان ده‌بێت. گوتیشی: ”ئێمه ناتوانین سوود له به‌هره‌ی قوتابیان وه‌ربگرین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاهێنانی پێویست له ئاستێكی به‌رز وه‌ربگرن. ئه‌و قوتابییانه ده‌بنه سه‌ركرده‌ی داهاتوو له كۆمه‌ڵگادا و گرنگی زۆریان ده‌بێت، به هاندانی زانكۆی ئه‌مریكی ئامانجمان داكۆكیكردن له به‌ها دیموكراسییه‌كان و مافه‌كانی ژنانه و خوازیارین سه‌ركه‌وتن له داهاتوودا له‌م بواره تۆمار بكات.
مه‌سرور بارزانی له وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ، پێنج ژنی كوردی ئێزدییان له ده‌ست ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش ڕزگار كردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: زانكۆكه‌مان ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ هاریكاریی ئه‌و ژنانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندرابوون. سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابییان خواست و ڕایگه‌یاند: وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكه، هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی به هاندانی قوتابیانه‌وه هه‌بێت، له خزمه‌تیان داین.

Saturday, March 12, 2016
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
مه‌سرور بارزانی: فیدڕاڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێنێته كایه‌وه
ئه‌مڕۆ 12ی ئاداری 2016 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبۆوه.
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی عێراق به ته‌نها كێشه ئه‌منی و ئابوورییه‌كان نییه، به‌ڵكو شكستهێنانی سیستمی سیاسی پێڕه‌وكراوه، كه بۆته هۆی دروستكردنی بێ متمانه‌یی له نێوان پێكهاته‌كانیدا، بۆیه پێویسته پێكهاته‌كانی عێراق به ئازایانه گفتوگۆ له‌باره‌ی واقیعه‌كه و گه‌ره‌نتی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوانیان بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كاندا بگونجێ.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌یدا به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و رایگه‌یاند، ئێمه و عێراق شه‌ڕی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌غدا هاوكاریمان ناكات و له‌زۆر بواردا ئاسته‌نگمان بۆ دروست ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئێمه پێمانوابوو سیستمی فیدراڵی ده‌توانێ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندی فیدڕاڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێنێته‌كایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی كوردستانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و باری ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها باسی له ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری ئێستای عێراق كرد و پێشبینی خۆی خسته‌ڕوو له باره‌ی كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی وه‌زاری حكوومه‌تی عێراق، كه پێشبینی ده‌كرێ له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
Tuesday, March 8, 2016
مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن له‌عێراق كۆبوونه‌وه 7-3-2016
مه‌سرور بارزانی: به‌غدا كورد ناچار ده‌كات به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكهبگهڕێ
لە 7/3/2016 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌به‌ڕێز فومیۆ ئیوای باڵیۆزی ژاپۆن له‌عێراق رایگه‌یاند، گوێنه‌دانی به‌غدا به‌كورد و بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كورد ناچار ده‌كات به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكهبگهڕێ.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان كرا، كه له‌ئه‌نجامی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و هاتنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق و په‌نابه‌ری سوری و تێچووی زۆری شه‌ڕی به‌رده‌وامی دژ به‌تیرۆرستانی داعش دروست بووه، له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی ژاپۆن رایگه‌یاند، به‌نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ژاپۆن قوربانییه‌كانی پێشمهرگهبهرز ده‌نرخێنێ و ئاماژه‌ی به‌ئاسایش و ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستاندا و گوتی: هه‌رێمی كوردستان ئارامترین هه‌رێمی عێراقه‌و سه‌قامگیری كوردستان كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و پێویستیه‌كانی وزه‌ی ژاپۆنه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر رۆڵی وڵاتی ژاپۆن له‌په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچهرزگاربووهكانی ژێر ده‌ستی داعش.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، گوێنه‌دانی به‌غدا به‌كورد و بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كورد ناچار ده‌كات به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكهبگهڕێ.
Subscribe to:
Posts (Atom)