سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك ڕایگه‌یاند، زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك، ڕۆڵێكی كارا له پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌كانی داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌بینێت.
مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك، له وتاره‌كه‌یدا كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك پێشكه‌شی كرد، ڕایگه‌یاند: ”تكایه هاوكارم بن له یادكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك و ئازادكردنه‌وه‌ی دهۆك له هه‌مان ڕۆژ. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ساڵی دوو هه‌زار و سێزده شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌م دانا، ئه‌مڕۆ لێره‌ین و ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی جه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه. هاوكات سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه له دامه‌زراندنی زانكۆكه‌دا هاوكارییان كردووه.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كار كردن له دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك كارێكی ئاسان نه‌بووه، چونكه له‌و كاته‌دا پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعشدا بووه و بۆ ئه‌مه‌ش، سوپاسی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه كرد: هه‌ندێك له ئێوه له‌وه تێده‌گه‌ن كه خێزانی ئێمه ده‌مێكه له پێناوی په‌روه‌رده كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گرنگییه‌كان و ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه ئه‌و باڵاخانه‌یه‌ی لێره كراوه‌ته‌وه، به ناوی به‌ڕێز جه‌نه‌ڕال بارزانی ناو نراوه. جه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی به‌رده‌وام داكۆكی كردووه و خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده بووه. من زۆر گه‌نج بووم كه ئه‌و كۆچی دوایی كرد. سوپاسگوزاری ئه‌وم بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌یبووه. جێی شانازییه كه من ببمه پێشمه‌رگه‌یه‌ك و درێژه به ڕێبازه‌كه‌ی بده‌م“. به پێویستیشی زانی كه به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازی له پڕۆژه‌كه بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانكۆكه ڕۆڵێكی كارای له په‌ره‌پێدان به تواناكانی قوتابیان ده‌بێت. گوتیشی: ”ئێمه ناتوانین سوود له به‌هره‌ی قوتابیان وه‌ربگرین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاهێنانی پێویست له ئاستێكی به‌رز وه‌ربگرن. ئه‌و قوتابییانه ده‌بنه سه‌ركرده‌ی داهاتوو له كۆمه‌ڵگادا و گرنگی زۆریان ده‌بێت، به هاندانی زانكۆی ئه‌مریكی ئامانجمان داكۆكیكردن له به‌ها دیموكراسییه‌كان و مافه‌كانی ژنانه و خوازیارین سه‌ركه‌وتن له داهاتوودا له‌م بواره تۆمار بكات.
مه‌سرور بارزانی له وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ، پێنج ژنی كوردی ئێزدییان له ده‌ست ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش ڕزگار كردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: زانكۆكه‌مان ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ هاریكاریی ئه‌و ژنانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندرابوون. سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان - دهۆك، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابییان خواست و ڕایگه‌یاند: وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكه، هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی به هاندانی قوتابیانه‌وه هه‌بێت، له خزمه‌تیان داین.