Saturday, March 12, 2016

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد 12 3 2016





مه‌سرور بارزانی: فیدڕاڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ بێنێته‌كایه‌وه‌ 12-3-2016

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد




مه‌سرور بارزانی: فیدڕاڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ بێنێته‌ كایه‌وه‌


ئه‌مڕۆ 12ی ئاداری 2016  مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ‌ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبۆوه‌. 
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی عێراق به‌ ته‌نها كێشه‌ ئه‌منی و ئابوورییه‌كان نییه،‌ به‌ڵكو شكستهێنانی سیستمی سیاسی پێڕه‌وكراوه‌، كه‌ بۆته‌ هۆی دروستكردنی بێ متمانه‌یی له‌ نێوان پێكهاته‌كانیدا، بۆیه‌ پێویسته‌ پێكهاته‌كانی عێراق به‌ ئازایانه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی واقیعه‌كه‌ و گه‌ره‌نتی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوانیان بكه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كاندا بگونجێ.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌یدا به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و رایگه‌یاند، ئێمه‌ و عێراق شه‌ڕی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌غدا هاوكاریمان ناكات و له‌زۆر بواردا ئاسته‌نگمان بۆ دروست ده‌كات. 
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئێمه‌ پێمانوابوو‌ سیستمی فیدراڵی ده‌توانێ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندی فیدڕاڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ بێنێته‌كایه‌وه‌.
له‌ به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی كوردستانی‌ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و باری ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها باسی له‌ ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری ئێستای عێراق كرد و پێشبینی خۆی خسته‌ڕوو له‌ باره‌ی كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی وه‌زاری حكوومه‌تی عێراق، كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.

Tuesday, March 8, 2016

مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن له‌عێراق كۆبوونه‌وه‌ 7-3-2016









مه‌سرور بارزانی: به‌غدا كورد ناچار ده‌كات به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌بگه‌ڕێ





 لە 7/3/2016 به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌به‌ڕێز فومیۆ ئیوای باڵیۆزی ژاپۆن له‌عێراق رایگه‌یاند، گوێنه‌دانی به‌غدا به‌كورد و بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كورد ناچار ده‌كات به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌بگه‌ڕێ.



له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان كرا، كه‌ له‌ئه‌نجامی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و هاتنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق و په‌نابه‌ری سوری و تێچووی زۆری شه‌ڕی به‌رده‌وامی دژ به‌تیرۆرستانی داعش دروست بووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی ژاپۆن رایگه‌یاند، به‌نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ژاپۆن قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌به‌رز ده‌نرخێنێ و ئاماژه‌ی به‌ئاسایش و ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستاندا و گوتی: هه‌رێمی كوردستان ئارامترین هه‌رێمی عێراقه‌و سه‌قامگیری كوردستان كلیلی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و پێویستیه‌كانی وزه‌ی ژاپۆنه‌.



هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر رۆڵی وڵاتی ژاپۆن له‌په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.



له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، گوێنه‌دانی به‌غدا به‌كورد و بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كورد ناچار ده‌كات به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌بگه‌ڕێ.