مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ ئێمه بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و قه‌یرانه‌كان پێویستیمان به یارمه‌تی و هاوكاری به په‌له هه‌یه، له‌مڕووه‌وه یه‌كێتی ئه‌وڕووپا وه‌ك به‌شێكی گرنگی هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌توانی رۆڵێكی كارا بگێرێ.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ 27/2/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازی بالیۆز(پاتریك سیمۆنێ) سه‌رۆكی نوێی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له عێراق و شاندی یاوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویسته جیهان دان به جیاوازییه‌كانی عێراق بنێ یا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی 100 ساڵی دیكه‌ی شكست بكات و گوتی: كاتی هاتووه بڕیارێكی بوێرانه بدرێ و بیر له رێگه‌چاره و بژارده‌ی دیكه بكرێته‌وه.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (پاتریك گه‌ینس) سه‌رۆكی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تیشك خرایه سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنی ئاسایش و سیاسی له ناوچه‌كه به گشتی و جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش و ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئێمه بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و قه‌یرانه‌كان پێویستیمان به یارمه‌تی و هاوكاری به په‌له هه‌یه، له‌مڕووه‌وه یه‌كێتی ئه‌وڕووپا وه‌ك به‌شێكی گرنگی هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌توانی رۆڵێكی كارا بگێرێ.
هه‌ر له دیداره‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به جێبه‌جێنه‌كردنی پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غدا و سه‌رنه‌كه‌وتنی سیستمی سیاسی له عێراق و ئه‌و كێشانه دا، كه له ئه‌نجامیدا كه‌وتوونه‌ته‌وه و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له هه‌رێمی كوردستان به مافێكی سرووشتی وه‌سفی كرد و رایگه‌یاند، كاتی هاتووه ئێمه ئه‌و مافه سرووشتییه پیاده بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ین، كه گه‌له‌كه‌مان ده‌یخوازێ. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه جه‌ختی له گرنگی یه‌كریزی گه‌لی كوردستان كردووه و رایگه‌یاند، یه‌كریزی كلیلی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌یه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی و پێداویستییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان، كه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.