Thursday, September 10, 2015

مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی UN له‌ عێراق...







ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌جان كۆبیس نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌دیدارێكدا سه‌ره‌تا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ت ره‌خساندنه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، پاشان تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌عێراق و كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌و رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كانم بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنه‌له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ئێوه‌به‌شێكن له‌چاره‌سه‌ر و نموونه‌یه‌كن له‌ناوچه‌كه‌دا.

پاشان مه‌سرور بارزانی، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسی له‌كێشه‌ مێژووییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كێشه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌په‌یوه‌ندی به‌ستراكتوری عێراق و ئه‌و بێ متمانه‌قوڵه‌هه‌یه‌، كه‌له‌نێوان پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ده‌بێ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی نا ته‌قلیدی بدۆزرێته‌وه‌، كه‌چۆن ئه‌و پێكهاتانه‌به‌یه‌كه‌وه‌كۆده‌كرێته‌وه‌، چونكه‌له‌داڕشتنی سنووره‌كاندا پرس به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كراوه‌، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵێكی كاراتر بگێرێ و به‌سیاسه‌تێكی مۆدێرنه‌وه‌مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.

له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق روونیكرده‌وه‌، ‌پێویسته‌هه‌نگاوه‌كان به‌پرس و راكردن به‌پێكهاته‌كانی دیكه‌بێت و رایگه‌یاند: نابێ چاكسازی ئابووری له‌سه‌ر حسابی چاكسازی سیاسی بێت، پێویسته‌هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌بكرێن بۆئه‌وه‌ی كه‌لێن و دوراییه‌كانی هه‌ن قوڵتر نه‌كاته‌وه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسی له‌پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ئه‌و ژماره‌زۆره‌ی په‌نابه‌ران كرد، كه‌روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و رایگه‌یاند ، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌نموونه‌ی پێگه‌یشتنی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێمه‌و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه‌بۆچوونی جیاواز به‌رامبه‌ر پرسه‌كان هه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌بۆ گه‌ل ‌باشترین بژارده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌و زیاتر دیموكراتیتره‌‌‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ململانێی نێوان پارته‌سیاسیه‌كانی كوردستان كاریگه‌ری نه‌كردۆته‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی كوردستان به‌یه‌كگرتوویی و هاوبه‌شی له‌راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وامن و ئومێدی خواست پارته‌سیاسیه‌كان بگه‌نه‌رێككه‌وتن.