Saturday, June 6, 2015
چاوپێكه‌وتنی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ZDFی ئه‌ڵمانی 6-6-2015
مه‌سرور بارزانی بۆ ته‌له‌فزیۆنی ZDFی ئه‌ڵمانی: باشترین رێگه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ گه‌لی كورد چ ده‌خوازێت، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گوێگرتنی راسته‌وخۆیه له‌خه‌ڵكی كوردستان، كه ده‌یانه‌وێ بۆ ئایندهی خۆیان چیان هه‌بێت
* نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مافی چاره‌نووسی خۆی پراكتیزه بكات و بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆی بدات
* ئێوه یارمه‌تیتان له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و ئه‌وان مه‌شقیان بهپێشمهرگهكرد، به‌ڵام ئێوه داوی یارمه‌تی زیاتر ده‌كه ن ؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه‌زۆر سوپاسی هه‌موو وڵاته‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ دابینكردنی ئه‌و چهكانهبۆ پێشمهرگهكهبوونههۆی زیادكردنی تواناكانیان له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعشدا. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین تیرۆریستانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر هامڤی و زرێپۆش و چه‌كی قوڕس و پێشكه‌وتووی ده‌ست به‌سه‌ردا گرت، بۆیه بۆئه‌وه‌ی پێشمهرگهبتوانێ داعش تێكبشكێنێ پێویستی به‌چه‌كی باشتر هه‌یه.
* له‌به‌رچی له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا پێویستهلهوهستانی پێشڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش یارمه‌تیده‌ر بێت؟
مه‌سرور بارزانی: داعش كێشه‌و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه، له‌سه‌رانسه‌ری جیهان خه‌ڵكی راكێشاوه، كه‌بێگومان هه‌ندێكیان له‌ئه‌ڵمانیان. ئه‌و خه‌ڵكانه كه هاتوونه‌ته ئێره ته‌نها بۆ شه‌ڕ نه‌هاتوون، به‌لكو هاتوون فێر بن چۆن خه‌ڵك به‌سه‌رباز بگرن و دووبارهرێكیان بخه‌نه‌وه. لهوانهیهئهگهر بگهڕێنهوهوڵاتی ئه‌سڵیان، كه‌لێوه‌ی هاتوون، ئهوهدهبنهكێشهیهكی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌و وڵاتانه.
* ئێستا شاری رومادی كهوتۆتهدهست داعش، گه‌ره‌نتی چییهبۆئهوهی نه‌توان هه‌ولێریش بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیان؟
مه‌سرور بارزانی: ئه‌وان هه‌وڵی په‌لاماردانی هه‌ولێر و داگیركردنی هه‌موو كوردستانیاندا، به‌ڵام سوپاس بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێمهئهوانمان وه‌ستاند. بێگومان هه‌ر چ كاتێك بتوانن، كۆتیان نییهلهوهی چه‌ند ده‌توانن ئه‌م كاره‌بكه‌ن.
* وه‌ك ده‌بینین شه‌ڕی داعش هێندهئاسان نییه؟
مه‌سرور بارزانی: به‌داخه‌وه له رووی ئایدۆلۆژییه‌وه تێكشكاندنی داعش درێژه ده‌كێشێ، له‌رووی سه‌ربازییه‌وه له‌ناوبردنی داعش كارێكی سه‌خت نییه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه. تۆ بۆ شه‌ڕ و تێكشكاندنی داعش پێویستیت به‌هێزێكی دروست و تۆكمه‌و پێداویستی و ستراتیژیی دروست هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌پاڵ شه‌ڕی داعش به‌سه‌ربازی ده‌بێ بیر له‌وه‌ش بكرێتهوهچۆن ده‌كرێ سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش وشك بكرێت.
* ئایا ئێوهبهیهكهوهلهگهڵ هێزه‌كانی عێراق به‌شداری شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵ ده‌كه‌ن؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمهكێشهمان نییه، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بوو بێت ئێمه بهیهكهوهلهگهڵ هێزه‌كانی عێراقدا شه‌ڕمان كردووه. بێگومان شتێك له‌ئه‌جێندای شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵدا هه‌یه. بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌و ره‌وانكردنی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی بهپهسندكردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی خۆمانهوهههیه. هه‌روه‌ها ئێمهلهبایهخی رزگاركردنی مووسڵ تێده‌گه‌ین، به‌ته‌ئكید تێكشكاندنی داعش له‌مووسڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا ده‌بێت.
* كه‌ی خه‌ونی ئێوه بهجودابوونهوه له عێراق دێته دی ؟
مه‌سرور بارزانی: منپێم وانییهئهمهخهون بێت، به‌لكو پێموایهئهوهمافێكی سروشتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكهمافی ئه‌وه‌ی ههیهمافی چاره‌نووسی خۆی پراكتیزهبكات و بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆی بدات. ئه‌مه‌ش شتێكهنهمن نه‌هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێكی دیكهناتوانێ مشتومڕی له‌سه‌ر بكات. ئێمه پێمانوایهباشترین رێگه بۆئه‌وه‌ی بزانرێ گه‌لی كورد چ ده‌خوازێت، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گوێگرتنی راستهوخۆیهلهخهڵكی كوردستان، كه‌ده‌یانه‌وێ بۆ ئایندهی خۆیان چیان هه‌بێت.
Tuesday, April 14, 2015
مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له بالیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئۆردن و شاندی ...
مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له بالیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئۆردن و شاندی یاوه‌ری كرد 14-4-2015
له دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بواری ئه‌منیی و یارمه‌تییه‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی و په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا و پێداویستییه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش تاوتوكرا.
له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به گرنگی پێكه‌وه‌كاركردن له‌م شه‌ڕه جیهانییه‌دا و رایگه‌یاند، ئێمه دۆست و هاوبه‌شین، پێویسته پێكه‌وه كار بۆ شكاندن و پاشه‌كشه‌كردن به تیرۆریستانی داعش و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كان بكه‌ین.
له به‌رامبه‌ردا بالیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئه‌رده‌ن خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه نیشاندا، كه له كوردستان به‌دیهاتوون و رایگه‌یاند، ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و مرۆیی‌دا له كوردستان به‌دیهاتوون مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌ن و به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگن و ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، وه‌ك بنه‌مای ئایندهی په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و كه‌نه‌دا.
Saturday, April 11, 2015
Thursday, April 2, 2015
Thursday, March 19, 2015
Subscribe to:
Posts (Atom)