دوێنێ چوارشەممە رێکەوتی 2013/11/20 مه‌سروور بارزانى رێوره‌سمێك بۆ رێزگرتن لە قوتابى و مامۆستایانی خولی 18ی پەیمانگای ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان رێكخست .
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی له قوتابیانی ده‌رچووی خوله‌كه كرد و سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبوونی مامۆستایان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌كادیمیای پارتی كرد.
دواتر له وته‌یه‌كیدا، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به رۆڵی پارتی كرد له پێشكه‌وتنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد، هه‌روه‌ها یه‌كگوتاری كوردی به ئه‌وله‌ویاتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی پارتی له قه‌ڵه‌مدا و تیشكی خسته سه‌ر گرینگی به‌هێزبوونی پارتی بۆ به‌رده‌وامی و پێشخستنی ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێم و گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به گشت مافه ره‌واكانی.
مه‌سرور بارزانی كاراتر بوونی رۆڵی كادیرانی پارتی له نێو خه‌ڵكدا به پێویستی قۆناغه‌كه زانی و گوتی: فه‌لسه‌فه‌ی رێبازی بارزانی ئه‌وه‌یه كه كادیرانی پارتی له ناو خه‌ڵك بن و ئاوێته‌ی خه‌م و ئازار و كێشه‌كانی جه‌ماوه‌ربن، فاكته‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتیشی بۆ به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری كوردستان له پارتی گه‌ڕانده‌وه.
دواتر قادر قه‌چاخ به‌رپرسی ئه‌كادیمیای پارتی به ناوی قوتابیان و مامۆستایانه‌وه سوپاسی هه‌وڵ و پاڵپشتیه به‌رده‌وامه‌كانی (مه‌سرور بارزانی) كرد بۆ خوله یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌كادیمیای كادیرانی پارتی. له كۆتاییشدا، له لایه‌ن (مه‌سرور بارزانی)ه‌وه خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه قوتابیان و مامۆستایانی خولی 18ی ئه‌كادیمیای پارتی، به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خوله‌كه.