Saturday, June 15, 2019

مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌ Masrour Barzani


مەسرور بارزانى: هەنگاوەکانى پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ دەستیان پێکردووە
مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌ Masrour Barzani

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق كۆبووه‌وه‌.

مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی دەست بەکاربوون لە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و سەقامگیری و ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی دەڤەرەکە بڕوای بە رێگەچارەی ئاشتیانە و گفتوگۆ هەیە.

هەر لەو دیدارەدا تیشکخرایە سەر پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم، لەوبارەوە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، کە هەنگاوەکان دەستیان پێکردووە و لە وادەی دیاریکراودا پێکھاتەی کابینە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی بە فەرمی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرك و بەرنامەی کابینەی داهاتوو بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان نیشاندا.

مەسرور بارزانی و شاندێکی حكوومەتی ئەڵمانیا هاوکاری و پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن




Masrour barzaniمەسرور بارزانی و جێگری وەزیری هاوكاری ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە



ئەمرۆ شەممە 15/6/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش و راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مارتن جایگەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هاوکاری ئابووری و پەرەپێدانی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا، کە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەبوون، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و دوا رەوش  و پێشهاتەکانی دەڤەرەکە بەشێوەیەکی گشتی تاوتوێ کران.

مەسرور بارزانی، وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی ئەڵمانیا لە پشتگیری و هاوکاریی هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر سەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلان و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی دەڤەرەکە لە رێگەی گفتوگۆ کردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیارە لەچوارچێوەی دەستوور و دیالۆگی بنیاتنەرانە پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بکرێن، چونکە ئاشتی و سەقامگیریی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا لە ئاماژەیەکدا بۆ کاری داهاتوو، مەسرور بارزانی جەختی لە فرەچەشن کردنی ئابووری ناوخۆ و کەمکردنەوەی بیرۆکراسی لەبەرامبەر داواکاری هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان بە مەبەستی گەشەپێدان و زیادکردنی وەبەرهێنانی بیانی کردەوە.

لەلای خۆیەوە  وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هاوکاری ئابووری و پەرەپێدانی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی بە فەرمی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرنامەی کابینەی داهاتوو بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان نیشاندا و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پشتگیریی لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز دەکات.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا کێشەی ئاوارە و پەنابەران و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە خرانە بەرباس، کە بەهۆی شەڕی تیرۆریستانی داعش تووشی زیان بوونە.