Monday, May 13, 2019

Masrour barzani مەسروور بارزانی لەگەڵ بەغدا هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدەین



Masrour barzani مەسروور بارزانی: لەگەڵ بەغدا هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدەین


مه‌سرور بارزانی: بۆ رێککەوتن و چارەسەری پرسە هەڵواسراوەکان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئیرادەیەکی هاوبەش هەیە



ئەمڕۆ دووشەممە 13/5/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ، جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری كۆبووه‌وه‌. وێڕای تاوتوێکردنی پێشهات و ئەگەرە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێم، بەتایبەتی رەوشی کەرکووک و شنگال تاوتوێکرا و جەخت لەوە کرایەوە، کابینەی داهاتوو ئەو هەنگاوانە دەنێت، کە خواست و ویستی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

لە دیدارەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پێشڤەچوونی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند: "گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولا بەردەوامن و ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەری پرسە هەڵواسراوەکان هەیە".

لەبەرامبەردا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە پێشڤەچوونەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و دووپاتی کردەوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەخوازێت رۆڵی هەبێت لە لێکنزیککردنەوەی نوێنەرانی پێکهاتە و تایفەکان بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان و لەو ئەرکەشی بەردەوام دەبێت.

رەوشی سیاسی عێراق و بەردەوام بوون لە دژی جموجۆڵەکانی تیرۆریستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

No comments:

Post a Comment