Tuesday, May 28, 2019

Masrour barzani بەلجیکا: ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێم لە بەرژەوەندی فراوانبوونی پەیوەندییەکانە


بەلجیکا: ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێم لە بەرژەوەندی فراوانبوونی پەیوەندییەکانە


Masrour barzani بەلجیکا: ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێم لە بەرژەوەندی فراوانبوونی پەیوەندییەکانە


ئەمڕۆ سێشەممە 28/05/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هندریک ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کۆبوونەوە و باسیان داهاتووی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکدا، پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەنگاوەکانی کاراکردنەوە و پێکهێنانی دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

‎مەسرور بارزانی کاروچالاکییەکانی بالیۆزی بەرزنرخاند کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست.

هەروەها ئاماژه‌ی به‌ پێشڤەچوونه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ بوارە جۆراوجۆرەکان و گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد به ‌مه‌به‌ستی گەیشتن بە چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی کێشه‌کان لەچوارچێوەی دەستوور.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن، ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی کوردستانی بە هۆکارێکی ئەرێنی فرەوانکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان ناوزەدکرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لە بوارە جیاکاند پشتیوانی و هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی مەسرور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتیکردنی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

Friday, May 24, 2019

Masrour barzani مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتی ئەمەریکا کۆبوونەوە



ئه‌مریكا پشتگیریی خۆی بۆ بەرنامەی چاکسازیی هەرێمی کوردستان راگه‌یاند



مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ ستیڤ ڤه‌یگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ رێگه‌ی دیالۆگ، كرده‌وه‌.

لەدیداره‌که‌دا  دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ كران. 

هەروەها تیشک خرایە سەر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌. هەر لەو کۆبوونەوەیە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان بەغدا و هەولێر به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌، خرایە بەرباس.

لەلای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هەولێر پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ بەرنامەی چاکسازیی هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە دووپات کردەوە.

دۆخی ئێستای ناوچه‌ کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

Wednesday, May 15, 2019

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵێوی بیلا روسیا لە عێراق کرد



مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵێوی بیلا روسیا لە عێراق کرد


مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئەندرێی ساڤینیک باڵێۆزى کۆمارى بێلاروسیا لە عێراق کرد.

له‌ دیدارێكدا، وێڕای تاوتوێکردنی په‌ره‌سه‌ندنەکانی ناوچه‌كه‌ و هەوڵەکانی  پێكهێنانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و کۆمارى بێلاروسیا خرایەبەرباس.

لەو دیدارەدا مه‌سرور بارزانی، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ کۆمارى بێلاروسیا نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا، کە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی باش و گونجاو بۆ کۆمپانیاکانی بیانی لە گشت سێکتەرەکان هەیە.

لەبەرامبەردا باڵیۆزى کۆمارى بێلاروسیا باسی لە توانای وڵاتەکەی لەڕووی پیشەسازی و ئابووری کرد و خۆشحاڵی خۆی بە پتەوکردنی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان لەلای خۆیانەوە خوازیارن لە زۆر بواردا، لەوانش بوارەکانی بازرگانى و پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستى و کشتوکال لە نێوان کۆماری بێلاروسیا و هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن.

مه‌سرور بارزانی: پویسته‌ به‌ریتانیا ڕۆڵی ئه‌رێنی بگێڕێت






Masrour barzani مه‌سرور بارزانی لەگه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كۆبوویه‌وه‌

له‌ دیداریكیاندا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15/5/2019، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری، په‌ره‌سه‌ندنەکانی ناوچه‌كه‌، هەنگاوەکانی  پێكهێنانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدیان تاووتوێ كرد.

لەو دیدارەدا کێشە و تەنگژەکانی کەرکووک و شنگال، هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دژی تیرۆریستانی داعش، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. مه‌سرور بارزانی تیشکی خسته‌ سەر گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر و هیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو گفتوگۆیانە بە ئەنجام بگەن، هه‌روه‌ها بە پێویستی ده‌زانێت لەم رووه‌وه‌ به‌ریتانیا رۆڵی ئەرێنیی خۆی بە شێوەیەک بگێڕێت، کە لە بەرژەوەندیی چارەسەرییەکاندا بێت.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی به‌ریتانیا خۆشحاڵیی بەرامبەر پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەربڕی، پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەکان نیشان دا و هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتیکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا، مارتن وار، كونسڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ بوو.

Monday, May 13, 2019

Masrour barzani مەسروور بارزانی لەگەڵ بەغدا هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدەین



Masrour barzani مەسروور بارزانی: لەگەڵ بەغدا هەوڵی چارەسەری کێشەکان دەدەین


مه‌سرور بارزانی: بۆ رێککەوتن و چارەسەری پرسە هەڵواسراوەکان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئیرادەیەکی هاوبەش هەیە



ئەمڕۆ دووشەممە 13/5/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ، جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری كۆبووه‌وه‌. وێڕای تاوتوێکردنی پێشهات و ئەگەرە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێم، بەتایبەتی رەوشی کەرکووک و شنگال تاوتوێکرا و جەخت لەوە کرایەوە، کابینەی داهاتوو ئەو هەنگاوانە دەنێت، کە خواست و ویستی خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

لە دیدارەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پێشڤەچوونی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند: "گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولا بەردەوامن و ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەری پرسە هەڵواسراوەکان هەیە".

لەبەرامبەردا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە پێشڤەچوونەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و دووپاتی کردەوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەخوازێت رۆڵی هەبێت لە لێکنزیککردنەوەی نوێنەرانی پێکهاتە و تایفەکان بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان و لەو ئەرکەشی بەردەوام دەبێت.

رەوشی سیاسی عێراق و بەردەوام بوون لە دژی جموجۆڵەکانی تیرۆریستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

Thursday, May 9, 2019

Masrour barzaniمەسرور بارزانی و شاندێکی باڵای ئەمریکا کۆبوونەوە




مەسرور بارزانی و شاندێکی باڵای ئەمه‌ریکا کۆبوونەوە



ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە داڤید ساتەرفیڵد هەڵسوڕێنەری کارەکانی یاریدەدەری وەزیر و بەرپرسی نووسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوە و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، کە جۆی هود هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە عێراق و جەنەڕاڵ پۆڵ لاکامیرا فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و ستیڤن فاگن کونسوڵی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەولێر و ژمارەیەک راوێژکار و بەرپرس ئامادەبوون، پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمریکا تاوتوێ کرا.

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وێڕای تیشکخستنە سەر رۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستان و سەقامگیری عێراق و راگرتنی پەیوەندی هاوسەنگ لە ناوچەکە، هاوکات ئاماژەی بە هۆکاری کێشە و ناسەقامگیری ناوچەکە بە گشتی دا و جەختی لە بایەخی دیالۆگ و گفتوگۆی جدی بۆ چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکان کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تاوتوێکرا و روون کرایەوە، کە گفتوگۆکان بۆ کۆی کێشەکان لەنێوان هەردوولا بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی چارەسەری درووست بەردەوامن و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە. 

لەلای خۆیەوە بەرپرسی نوسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە، کە لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ کێشە و پرسەکان یارمەتیدەر دەبێت لە بەدیهاتنی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە عێراق و ناوچەکە و رایگەیاند، وڵاتەکەی لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.