Monday, April 29, 2019

وەزیری دەرەوەی تورکیا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ مەسرور بارزانی راگەیاند





Masrour barzaniدیداری نێوان مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا


مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا کۆبوونەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەک راوێژکار و بەرپرس لەهەردوولا ئامادەبوون، پێشهات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنیەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە تاوتوێ کران.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێمدا خواست و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاریکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوولا لە گشت بوارەکاندا دەربڕی.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی ویستی ھەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ھەمەچەشنەکان، لەگەڵ تورکیا خستەڕوو ئاماژەی بەوە دا کە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش پێویستییان بە پاڵپشتی و یارمەتیی دراوسێکان ھەیە ، بە تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی رەوشی ئەو دەڤەرانەی لە ئەنجامی شەری دژ بە تیرۆریستان زیانمەند بوونە.

پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی و دۆسیەی ئاسایشی ناوچەیی و ھەڕەشەکانی تیرۆر لە دەڤەرەکەدا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغڵو، بوون.

شەوی رابردوو 28/4/2019، مەولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.

No comments:

Post a Comment