ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/12/2018 مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد .
لە میانی دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نوێنەری نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەبۆنەی دەستبەکاربوونی کرد و پشتگیری هەرێمی کوردستانیشی بۆ دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە جینین هینیس پلاسخارت، وێڕای سوپاسگوزاریی، هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم خواست.
هەر لە دیدارەکە، هەردوولا کۆکبوون لەسەر هەرچی زووتر چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق بە گوێرەی دەستوور و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
لەبەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا پرۆسەی یارمەتیدان و گەڕانەوەی ئاوارەکان و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی داعش تاوتوێکرا، پەیوەست بەو پرسە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختی لەوە کردەوە، وێڕای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەرکە مرۆییەکانی بەردەوام دەبێت، بە هاوکاری هێز و لایەنەکان تواناکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ لێک نزیککردنەوەی نوێنەرانی پێکهاتە و تایفەکان بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان.
هەوڵەکانی تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە ئاراستەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
پلاسخارت، له دایكبووی ساڵی 1972یه و یه‌كه‌م ژنه له‌سه‌ر ئاستی هۆڵه‌ندا، پۆستی وه‌زیری به‌رگری وه‌ربگرێت و له ماوه‌ی ساڵانی 2012 تا 2017 له‌و پۆسته‌دا بووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ناوه‌ندی، فه‌رمانده‌ی پشتیوانی، ده‌سته‌ی به‌رگری، هه‌ر چوار هێزه چه‌كداره شاهانه‌كانی له سوپا و ده‌ریایی، هێزه ئاسمانییه‌كان، پۆلیسی سه‌ربازی و پاسه‌وانی سنوور كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له وڵاتانی مالی، ئه‌فغانستان و عێراق له ئه‌ستۆ بووه، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بووه.
نێرده‌ی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) له ساڵی 2003 به بڕیاری ژماره 1500، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق پێكهێنرا و له ساڵی 2007یش ئه‌ركه‌كانی فراوانتر كران.
ئه‌ركی یونامی له عێراق، پێشكه‌شكردنی راوێژه به حكوومه‌ت، به‌تایبه‌تیش له‌و پرسانه‌ی تایبه‌ت به گفتوگۆی سیاسی و ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كان و هاوكاریكردن له كاتی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئاسانكاری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكانی عێراق.