راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، راسته‌وخۆ دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى ره‌سمى هه‌ڵبژاردن، له هه‌رێمى كوردستاندا گفتوگۆى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆن ویلکس باڵیۆزی بەریتانيا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە میانەی ئەم كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیيەکانی هەرێم و بەریتانیا، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق تاوتوێكرا و هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌و باره‌وه مه‌سرور بارزانی پێشوازی له پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له بواری ئابووری و ئه‌منی و دادوه‌ری كرد.
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێشبینی ده‌كرێ به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات.
No comments:
Post a Comment