مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نیكۆلا تێرزانۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كان و میكانیزمی نوێی مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، مه‌سرور بارزانی سوپاسی حكوومه‌تی ئیتاڵیا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی كرد بۆ هاوكاری و پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كانیان، به‌تایبه‌تی له بواری مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی چاكسازی و سه‌رله‌نوی رێكخستنه‌وه‌ی لیوا و یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له‌لای خۆیه‌وه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق، باسی له چالاكیی هێزه‌كانیان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌تی ئیتاڵیا له به‌رنامه‌ی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به شێوازێكی نوێ و جۆرایه‌تی پێشكه‌وتووتر به‌رده‌وام ده‌بێت، كه له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستای شه‌ڕی تیرۆریستان بگونجێت.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وان جگه له راهێنان، له دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی بۆ لیواكانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.
No comments:
Post a Comment