لە رێکەوتی ٢٠-٩-٢٠١٨ ئاهه‌نگی 23ـه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، له‌و ئاهه‌نگه‌دا، مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: زانین و فێربوون هیچ سنوورێكی بۆ نییه و داواشی له قوتابیان كرد هه‌میشه هه‌وڵی فێربوون بده‌ن.
هه‌ر له گوتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی دووپاتیكرده‌وه، پێشكه‌وتنی گه‌وره له زانكۆی دهۆك به‌دی ده‌كرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه، نابێت قوربانیدان و خوێندنی شه‌هیدانمان له یاد بچێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به قوتابیانی راگه‌یاند: كه به‌رپرسیاره‌تی مه‌زن بۆ پاراستنی وڵات ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان. هه‌روه‌ك دووپاتیشی كرده‌وه، ده‌بێت حكومه‌تی داهاتوو به‌هێز بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه كه بڕیاره له 30ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، مه‌سرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چاره‌نووسسازه و ده‌بێت ئێمه‌ی قوتابی ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ین، كه به‌رگری له وڵات ده‌كات.
ته‌واوی ده‌قی وتاری مه‌سرور بارزانی له ئاهه‌نگی 23ـه‌مین خولی ده‌چووانی زانكۆی دهۆك:
https://www.youtube.com/watch?v=l-MA_ij76fc
No comments:
Post a Comment