Saturday, June 9, 2018

مه‌سروور بارزانی: ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌وڵێكی سیاسیه‌


مه‌سروور بارزانی: ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌وڵێكی سیاسیه‌

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان لاری نییه‌ له‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست .

مه‌سروور بارزانی، نیگه‌رانی خۆشی به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی سیاسییه‌ دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان.

وته‌كانی مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی پێشوازیكردنیدا بوو له‌ جه‌نه‌ڕاڵ برادلی بێكه‌ر به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاوكاریی ئاسایش له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق، كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو، هاوكات ناساندنی جێگره‌وه‌كه‌ی بوو له‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ جه‌نه‌ڕڵ شۆن جێنكینس له‌ شوێنه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

له‌م دیداره‌دا به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی مه‌شق و راهێنان و دابینكردنی پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تاووتوێكرا و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی عێراق خرایه‌ به‌ر باس.

له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان دا و رایگه‌یاند، به‌ پێكهێنانی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان باشتر ده‌توانرێت  به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ كرا و له‌لای خۆیه‌وه‌ جه‌نه‌ڕاڵ بێكه‌ر رایگه‌یاند، نووسینگه‌ی هاوكاری ئاسایش له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی ئاسایشی هه‌رێمیی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رنامه‌كانیدا له‌ پشتیوانیكردنی و ره‌چاوكردنی به‌شی عادیلانه‌ی هاوكارییه‌كان‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.

No comments:

Post a Comment