مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه: "كێشه‌كانی عێراق له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گه‌وره‌ترن و وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌سه‌ر به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه و له سه‌ره‌تاشه‌وه ئه‌وه‌مان راگه‌یاندووه، به‌ڵام كێشه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه به‌رامبه‌ر مافی ده‌نگدان و به عه‌قلیه‌تی خۆسه‌پاندن و ره‌تكردنه‌وه و داننه‌نان به مافی گشت پێكهاته جیاوازه‌كانیش عێراق سه‌قامگیر و سه‌ركه‌وتوو نابێت".
ئه‌مڕۆ 10/6/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئایاكوب برادا باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و میكانیزمی عێراقێكی سه‌قامگیر و بوژاوهیان تاوتوێ كردووه.
له‌باره‌ی رۆڵ و مه‌رجی هه‌رێمی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌جێندای هه‌رێم و رایگه‌یاندووه: "هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ هاوپهیمانیتییهك و كه‌سێك نییه، كێ ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی ئهجێنداكهی بێت و كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وه‌ك یه‌ك پاكێج، پشتیوانی لێده‌كات".
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی له‌نێوان رۆمانیا و هه‌رێمی كوردستان به گرینگ وه‌سف كردووه و رایگه‌یاندووه: "له پێناو عێراقێكی سه‌قامگیر و بوژاوه ناكرێت رۆڵی كورد له‌به‌رچاو نه‌گیرێت".
No comments:
Post a Comment