مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند: "ئه‌و كاته‌ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری له ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه دابوو، زۆر ئارام و پارێزراو بوو، پێویسته هه‌رچی زووه به‌پێی نه‌خشه‌رێگه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور دۆخی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر بكرێن و دۆخی داگیركاریی له‌و ناوچه‌نه‌دا كۆتایی پێبهێندرێت و گرنگه متمانه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقیشدا درووستبكرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/6/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ وۆڵته‌ر پایت، جێگری به‌رپرسی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا و شاندی یاوه‌ری، دوا په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منی و سیاسیه‌كانی عێراق و جموجۆڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تیرۆریستانی داعشیان له‌ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌گشتی و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك به‌تایبه‌تی تاوتوێ كردووه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كردووه".
له‌و دیداره‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕی تیرۆریستان دووپاتكردووه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ وۆڵته‌ر پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی پلانی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خسته‌ڕوو و هه‌ردوولاش رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و گفتوگۆ راوێژكارییانه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه گرنگانه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی هاوبه‌شن.
No comments:
Post a Comment