به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ری پارتی، له شاری زاخۆ كه‌رنه‌ڤاڵی پاڵپشتی له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مه‌سروور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا مه‌سروور بارزانی سڵاوی سه‌رۆك بارزانی گه‌یانده خه‌ڵكی زاخۆ و گووتی: "ئێستا لای سه‌رۆك بارزانییه‌وه هاتم و گووتی سڵاوی من بگه‌یه‌نه خه‌ڵكی زاخۆ و پێیان بڵێ هێشتا (هه‌ر رۆح و دڵی منن)، داواشی له خه‌ڵكی زاخۆ كرد وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان و قوربانی و فیداكاریی پێشمه‌رگه ده‌نگ به لیستی پارتی و كاندیده‌كانی بده‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو و ریفراندۆمه‌كه سه‌ركه‌وت و هه‌ندێك زۆر هه‌وڵیاندا شكستی پێبهێنن، راسته كۆسپ بۆ ریفراندۆم درووستكرا و گه‌وره‌ترین كۆسپ خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بوو كه هیچ كات له بیر ناكرێت و داوا ده‌كه‌م بۆ سزادانی خیانه‌تكاران ده‌نگ بده‌نه نوێنه‌ره راسته‌قینه‌كانتان تا خه‌بات و ماندووبوون و قوربانیدانی پێشمه‌رگه به‌هه‌ده‌ر نه‌درێت. بۆیه پێویسته به‌رامبه‌ر ناحه‌زانی پارتی بوه‌ستنه‌وه‌و به ده‌نگه‌كانتان سه‌ری پارتی چه‌ند بڵنده زیاتر بڵند ببێت".
هه‌روه‌ها گووتی، به‌هه‌موو رێگایه‌ك به‌رده‌وامین له به‌دیهێنانی مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان و ئه‌مڕۆ به هه‌ر رێگه‌یه‌ك و له هه‌ر جێگه‌یه‌كی دیكه بێت به‌رده‌وامین له پارێزگاریكردن له ماف و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان و پارتی یه‌كه‌مه و هه‌ر به یه‌كه‌میش ده‌مێنێته‌وه چونكه خاوه‌نی شه‌هید و سه‌روه‌رین و دوژمنانیش چه‌ند هه‌وڵ بده‌ن پارتی بشكێنن، ئێمه پشت به خوا و ئێوه پیلانه‌كانیان تێكده‌شكێننی و پارتی هه‌ر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، تا پارتی مابێت گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ر ده‌مێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك كه دوژمن ده‌یه‌وێت پارتی بشكێنن، روونه كه هه‌وڵ ده‌درێت گه‌لی كوردستان بشكێنرێت و خه‌ونی ناحه‌زان بهێنرێته دی".
مه‌سروور بارزانی گووتی، یان فه‌رمانڕه‌وا سته‌مكاره‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به سه‌رشۆڕی بمێننه‌وه دژایه‌تی پارتی ده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه پارێزه‌ری گه‌ل و خاكی كوردستانن و دوژمن به‌زێن و خۆفرۆش به‌زێنن و سه‌ری ئێمه به پێشمه‌رگه‌وه بڵنده. بۆ رێزگرتن له خه‌باتی پێشمه‌رگه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، رۆژی 12/5/2018 بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به كاندیده‌كانی پارتی بده‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی 56 ساڵه سه‌رۆكی ئێمه پێشمه‌رگه‌یه و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا ده‌ژیت و له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنه له كوردستان. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ هاتوون داوای ده‌نگی ئێوه ده‌كه‌ن با ته‌نها 56 رۆژ چووبنه به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و له‌گه‌ڵ ئاگر و ئاسن ژیابن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ناڕه‌حه‌تییان نه‌دیوه شایسته‌ی ده‌نگی ئێوه نیین و ئێمه ئه‌وانه‌مان له به‌ره‌ی به‌رگریكردن له‌گه‌لی كوردستان نه‌دیوه‌و ئه‌وه‌ی له ناخۆشییه‌كانی ئیوه‌دا نه‌ژیابێت ناتوانێت مافه‌كانیشاتان ده‌ستبه‌ر بكه‌ن، بۆیه ده‌نگ بده‌نه لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان".
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق خۆیان له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراق دزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت باش بزانن گه‌لی كوردستان ده‌ست له یه‌ك بست خاكی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌ڵناگرێت.
هه‌روه‌ها باسی له زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی گه‌لی كوردستانی به ده‌ست تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس كرد و گووتی: "فه‌رمانڕه‌وایانی ئێستای به‌غدا میراتگری ده‌سه‌ڵاتی عێراقن و چۆن قه‌ره‌بووی شه‌ڕی كوه‌یت ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت قه‌ره‌بووی گه‌لی كوردستانیش بكه‌نه‌وه‌و ئێمه چیتر پله دوویی قه‌بووڵ ناكه‌ین و ده‌بێت ده‌ستوور به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكرێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "پارتی له به‌ره‌ی خه‌بات و به‌رگریی له كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستاندایه و پێویسته بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌نگ بده‌نه پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی".