مەسرور بارزانی ئاسایش لە ھەرێمی كوردستان بەرقەرارە
له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ماركس ریته‌ر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی تیمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ چاكسازی له بواری ئاسایش له عێراق و شاندی یاوه‌ری كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/4/2018 به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رقه‌راره و له‌چاو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیاوازه".
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاری و مامه‌ڵه‌كردنێك به مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له یارمه‌تییه ته‌كنیكیه‌كان و ئامۆژگاری تیمی ناوبراو و گووتی: "له هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازین سوود له ئه‌زموونی ئێوه وه‌ربگرین بۆ چۆنیه‌تی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سیڤله و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ خواستن".
له‌دیدارێكدا، كه "كلاریس پاستۆری" به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه ئه‌منیه‌كان و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سیڤلیش كراوه.
ماركس ریته‌ر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌ركی تیمی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ چاكسازی له بواری ئه‌منی له عێراق و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان باسكرد و رایگه‌یاند: "كاری ئه‌وان بۆ ته‌واوی عێراقه و تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ته‌كنیكی و ئامۆژگاری بۆ رێكخستنه‌وه و چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ستراتیژیی له بواری ئه‌منی له عێراق".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد، كه له به‌رنامه‌یاندایه و پێیانخۆشه له ئاینده‌دا له بواری ئه‌منی و رێكخستنه‌وه‌دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
No comments:
Post a Comment