باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا له بهغدا، پاڵپشتیی یەکێتی ئەوروپای بۆ هەرچی زووتر دەست پێکردنی دیالۆگێکی راستەوخۆ لهنێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستور دەربڕی و هیوای خواست بهزوویی گرژیەکانی نێوان هەردوولا کۆتاییان پێ بهێنرێت".
ئهمڕۆ دووشهممه 13/11/2017 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە رامۆن کاساس باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا کرد. له دیدارهكهدا دواڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لە سەر کرا و پەرەسەندنە سەربازی و سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغداش گفتوگۆی لهسهر كراوه.
له دیدارهكهدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، گهوتوویهتی: "پێویستە کێشەکان بە شێوەیەکی ریشەیی و لە بنەڕەتدا چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی هەمیشە لە بازنەی ئەو نادادپەروەریە مێژووییانەی کە لە بەرامبەر گەلەکەماندا دەکرێت نەسووڕێینەوە".
ههروهها راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ئامادەیی هەرێمی بۆ چارەسەریی کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە دووپات کردووەتهوهو جەختی لەوە کردەوە کە، هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی مافە دەستووریەکانی قبوڵ ناکات و ئاواتی خواست کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاراتر بێنە سەر هێڵ بۆ ئەوەی لەمپەرەکانی بەردەم گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لابدرێن و بەر لە گرژییی زیاتر لە دەڤەرەکەدا بگیرێت.
No comments:
Post a Comment