ئه‌مڕۆ 14/6/2017 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له ( ئاراس حه‌بیب كه‌ریم) سكرتێری گشتی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، پێویسته به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه مێژووییه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه كار بۆ دۆزینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی شێوازێكی نوێ له په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی بكرێت.
له دانیشتنێكدا وێڕای تاوتوكردنی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له عێراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش كرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر ره‌وشی سیاسی و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی توندڕۆیی و كێشه مێژووییه‌كانی عێراق، په‌یوه‌ست به میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به پێویستی گفتوگۆی راشكاوانه و جددی دا و رایگه‌یاند، رێگه‌ی دروستی به‌ره‌وپێشڤه‌چوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌وه‌یه ددان به هه‌ڵه‌كانی رابردوو بنرێت، كه شێوازی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌بووه كرداری نه‌بووه، بۆیه پێویسته به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه مێژووییه‌كان له‌م وڵاته‌دا له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه كار بۆ دۆزینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی شێوازێكی نوێ له په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی بكرێت.

له‌لای خۆیه‌وه شاندی باڵای كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق، پێزانینی خۆیان به‌رامبه‌ر قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له رزگاركردنی ناوچه‌كان له‌ده‌ستی داعش نیشاندا و ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، كه له‌گه‌ڵ بڕیاری مافی چاره‌نووسن و له ئامانج و ویسته ره‌واكانی گه‌لی كوردستان تێده‌گه‌ن و هاوڕان له‌سه‌ر درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌وه.
_
_
No comments:
Post a Comment