Tuesday, March 7, 2017
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری دەزگەی شا سەلمانی سعوودیە دەكات
رۆژی سێشەممە 7.3.2017 مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە د. عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز بن محەمەد ئەلرەبیعە، سەرپەرشتیاری گشتیی دەزگای شا سەلمانی شای سعودیە بۆ هاوکاریی مرۆیی کردووە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و ریازیان لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە.
لەکۆبوونەوەیەکدا، عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز سوپاسی حکوومەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ هاوکاریکردن و لەخۆگرتنی ئاوارە عێراقییەکان و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی دەربڕیوە.
سەرپەرشتیاری گشتیی دەزگای شا سەلمان بۆ هاوکاریی مرۆیی هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ”چاوی لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا“.
هەروەها مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا، سەرەڕای سوپاسکردنی سعودیە، رایگەیاندووە، گەلی کوردستان ”مەینەتیی و ئاوارەیی زۆری بینیوە، بۆیە زۆر باش لە مەینەتی ئاوارە و لێقەوماوان دەگات“.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، کە سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی ئاوارە عێراقییەکان لە هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتیی و عێراق بە تایبەت ”وەک پێویست“ هاوکاریی کوردستانیان نەکردووە و ”زۆر جاریش“ بەغدا رێگریی لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هەولێر کردووە.
بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی توندڕەوی داعش و ناکۆکییە تائیفییەکانی نێوان سوننە و شیعە، زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی ئاوارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون.
بەهۆی بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013ـەوە، کە بە فەرمانی نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بڕدرا، شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
Sunday, March 5, 2017
Saturday, March 4, 2017
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له جیانی ڤێرناتی دۆستی گه‌لی كورد ده‌كات
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له جیانی ڤێرناتی سێناتۆری پێشوو و جێگری وه‌زیر بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و دۆستی دێرینی گه‌لی كوردستاندا، دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولیر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانا.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا كرا و جه‌خت له فره‌وانتركردنی چالاكی سیاسی و ئابووری و به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوكارییه‌كانی دژ به تیرۆریستانی داعش كرایه‌وه و (ڤێرناتی) رایگه‌یاند، ئیتاڵیا هه‌میشه یارمه‌تیده‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی رۆڵی (ڤێرناتی) له یارمه‌تیدانی دۆزی كورد، هه‌روه‌ها هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی ئیتاڵیای بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رزنرخاند، كه رۆڵیان هه‌بووه له تێكشكاندنی په‌لاماره‌كانی تیرۆریستان‌دا.
هه‌ر له دیداره‌كه ئاماژه به ته‌نگژه مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان كرا، كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه حه‌وێندراونه‌ته‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكراوه، په‌یوه‌ست به‌و پرسه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، كوردستان په‌ناگه‌ی ئارامی هه‌موو ئه‌وانه‌یه، كه له ترسی توندوتیژییه‌كان و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردنه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رووی تێده‌كه‌ن.
له دیداره‌كه ئاماژه به كێشه‌كانی مووسڵی دوای داعش كرا و (مه‌سرور بارزانی) رایگه‌یاند، كێشه‌كانی به‌ر له داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعش هه‌بوون، جارێكی دیكه دوای رزگاركردنی شاره‌كه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه له‌نێوان پێكهاته‌كانیدا نه‌كرێت. هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی به‌رقه‌رابوونی ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به پێویست دانرا.

Subscribe to:
Posts (Atom)