ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له خافێر هورتادو میرا سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا و شاندی یاوه‌ری كرد و رایگه‌یاند، هیوادارم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ببه‌ستن و ویسته‌كانی لاوانی ئه‌وڕووپا و لاوانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تێیدا ره‌نگ بداته‌وه.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی (فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی به‌ڕێوه‌چوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه سه‌ربازیی و سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه و كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعش تاوتوكرا.
مه‌سرور بارزانی له وته‌یه‌كدا په‌یوه‌ست به كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه‌كه باسی له شكستی سیستمی سیاسی و نایه‌كسانی له نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه كرد و بهتێروتهسهلیش باسی له قۆناغه‌كانی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی كرد و رایگه‌یاند، پێویسته ئێوه‌ی لاوان له وڵاته‌كانی خۆتاندا له‌ڕێگه‌ی یهكێتیهكهتانهوه هه‌وڵه‌كانتان زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیانی وڵاته‌كانتان به كێشه مێژوویی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه، كه پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له رابردوودا به‌رامبه‌ر مافه‌كانی كورد كراون، راست بكرێنه‌وه. له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وڕووپا كار ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانیكردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و گوتیشی: ئێمه شانازی به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و قوربانیدانه‌كانی به‌رز ده‌نرخێنین.
جێی ئاماژه‌یه شاندی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وڕووپا چه‌ند رۆژێكه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خته، كه بڕیاره ئه‌مساڵ به دروشمی پێشمه‌رگه هێزه‌كه‌ی ئاشتی و ئازادی به به‌شداری سه‌رۆكی لاوانی چوارده وڵاتی ئه‌وڕووپی به ئامانجی پشتگیریكردن له پێشمه‌رگه و مافه‌كانی كورد له هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێت.