ئه‌مڕۆ 6/6/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له برنۆ ساكۆنامی بالیۆزی كه‌نه‌دا له ئوردن و عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد، كه به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی كاره‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له دیدارێكدا هاوكاریی سه‌ربازی كه‌نه‌دا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا تاوتوكرا. له‌وباره‌وه بالیۆزی كه‌نه‌دا له ئوردن و عێراق ئاماژه‌ی به كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا توانیان شوێن پێیه‌كی قایم له كوردستان دابمه‌زرێنن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه. هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له به‌رنامه‌ی دایه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن بوونی دیپلۆماسی خۆی له هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات و له هاوكاریهكانیشی بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی سوپاسی ساكۆنامی كرد بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی گێڕای له دروستكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دادا. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری خۆشی به‌رامبه‌ر كه‌نه‌دا نیشاندا له به‌رده‌وامبوونی له شه‌ڕی تیرۆریستان و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.

No comments:
Post a Comment