له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ڕۆیته‌رز مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، فیدڕالیزم له عێراق ئه‌نجامی نه‌بووه و پێویسته یان به ته‌واوی عێراق دابه‌ش بكرێت، یانیش له نێوان كورد و سوننه و شیعه كۆنفیدراڵییه‌ك دروست ببێت كه هه‌ریه‌كه‌یان پایته‌ختێكی هاوشانیان هه‌بێت و هیچ كام له پایته‌خته‌كان له سه‌رووی ئه‌وانی دیكه نه‌بێت.
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه، بێ متمانه‌یی له عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه چیتر پێكهاته‌كان ناتوانن له ژێر یه‌ك سه‌قفدا بمێننه‌وه. دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه: سوننه‌كان پێویسته له‌م ناوچانه‌ی زۆرینه‌ن، له باكوور و ڕۆژئاوای عێراق، ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یان پێ بدرێت .
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه پێشنیازه‌كه‌یان چاره‌سه‌ره، به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه پێكهاته‌كان له‌ژێر یه‌ك سه‌قفدا بژین، به‌ڵكو: ده‌توانن دوو دراوسێی باش بن و هه‌ر كات دڵنیا بوونه‌وه، داهاتوویه‌كی باش و سه‌قامگیریان هه‌یه، ده‌توانن ده‌ست به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه سوننه‌كان هه‌ستیان به‌وه كردووه، له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه په‌راوێز خراون و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته ڕێگه خۆشكه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) بتوانێت ناوچه‌كانی ئه‌وان بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه.
سه‌باره‌ت به داهاتووی مووسڵ، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه پێكهاته‌كانی مووسڵ پێویسته پێشوه‌خته ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر قۆناغی دوای داعش بكه‌ن. جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی مووسڵ له دوای شكستدانی داعش، گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌گه‌ر بۆشاییه‌ك له قۆناغی دوای ڕزگاركردنی ئه‌و شاره هه‌بێت، له‌وانه‌یه ببێته كاره‌ساتێكی دیكه.

No comments:
Post a Comment