ئه‌مڕۆ 9/6/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجموومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازییكردنی له ئالمه‌ر كاتۆ هه‌ڵسوڕاوی بالیۆزخانه‌ی فلیپین له عێراق ئاماژه‌یدا به گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابووری و ئه‌كادیمی و كلتووری له نێوان هه‌ردوو گه‌لی هه‌رێمی كوردستان و فلیپین و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا.
له‌و دیداره‌دا باس له پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له محوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كرا و به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره هه‌ڵسه‌نگێندرا، له‌وباره‌وه ئالمه‌ر كاتۆ رایگه‌یاند، به‌ناوی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌مان ده‌ستخۆشی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌تان لێده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌وان به‌رده‌وام شتی زۆر له گه‌لی كوردستان فێر ده‌بن، به‌وه‌ی له هێڵی پێشه‌وه له‌بری هه‌مووان دژ به تیرۆریستان ده‌جه‌نگن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه فلیپین ئاماده‌ی مه‌شق و راهێنانه به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی سوپاسی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته فلیپین به یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی خۆی له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان‌دا بگێڕێ و رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا داعش له عێراق سه‌ریهه‌ڵدا و له سوریا گه‌شه‌ی كرد، پاشان سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیای گرته‌وه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانی. هه‌روه‌ها باسی له‌بارودۆخی هێلێ پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ كرد، به‌وه‌ی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی پاشه‌كشه به داعش بكات و ناوچه‌یه‌كی زۆری لێ پاك بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چه‌كه‌ی له ده‌ست پێشمه‌رگه دایه وه‌ك پێویست نییه.
هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی ئابووری، ئه‌كادیمی و كلتووری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌مڕووه‌وه هه‌ڵسوڕاوی بالیۆزخانه‌ی فلیپین رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كار ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆی له هه‌ولێر.
No comments:
Post a Comment