ئه‌مڕۆ 31/5/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌نه‌س عه‌بده سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی سوریا و شاندی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو له حه‌واس سه‌عدون، عه‌بدولئه‌حه‌د ستیفۆ، هه‌یسه‌م ره‌حمه‌و محه‌مه‌د جوجه.
له‌و دیداره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی مرۆیی و پێشكه‌وتنه مه‌یدانییه‌كانی سوریا و ناوچه‌كه، له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی سوریا سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد، له‌به‌رامبه‌ر حه‌واندنه‌وه‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان به ئاواره‌كانی سوریا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی چۆنیه‌تی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و پێویستی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له دروستكردنی بڕیاری سیاسی تایبه‌ت به كاروباره‌كانی ئێستا و ئاینده‌ی وڵاته‌كه گفتوگۆ كرا و هه‌موو جۆره تاكڕه‌وی و پاوانخوازییه‌ك ره‌تكرایه‌وه، كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش و به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ سوریا و ناوچه‌كه رۆڵ و پێگه‌ی خۆیان هه‌بێت.
كۆبوونه‌كه پاڵپشتی خۆی بۆ چه‌سپاندنی مافه‌نه ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له ده‌ستووری ئاینده‌ی سوریا دووپاتكرده‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا، كه شاره‌زایی و ئه‌زموونێكی باشیان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش هه‌یه به‌پێویست و گرنگ دانا بۆ شه‌ڕی تیرۆریستان و پاراستنی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها رۆڵی (ئه‌نه‌كه‌سه) وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و نوێنه‌ری گه‌لی كورد له ئیئتلافی نیشتمانی به‌رز نرخێندرا.
No comments:
Post a Comment