Sunday, May 22, 2016
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له سێر ئالن دانكن په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگار...
ئه‌مڕۆ 22/5/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (سێر ئالن دانكن) په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و نێرده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری یه‌مه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پارێزگاران (CMEC)، كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵی به‌ریتانیا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، رایگه‌یاند، كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی عێراق نه‌بوونی متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و هه‌ڵه مێژووییه‌كانه، كه وایكردووه هیچ كاتێك سه‌قامگیر و جێگیر نه‌بێت.
له‌و دیداره‌دا به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه و نیگه‌رانیه‌كانی گه‌لی كورد و یارمه‌تی و هاوكاری به‌ریتانیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرا. له‌به‌رامبه‌ردا (سێر ئالن) رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له نیگه‌رانی و ویستی گه‌لی كورد تێده‌گه‌ن.
مه‌سرور بارزانی پوخته‌یه‌كی له مێژووی سیاسی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه باسكرد و پێداچوونه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌شی بۆ به‌دیهاتنی سه‌قامگیری به پێویست دانا، كه سیستمی فاشیل و سه‌رنه‌كه‌وتوو، به‌رده‌وام كاره‌سات به‌رهه‌م ده‌هێنێ و ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی به به‌ره‌نجامی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و سیستمه دانا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه له به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست و ویستی گه‌لی كوردستانی به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی ناوچه‌كه خسته‌ڕوو، كه وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهان مافی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، كه ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێزی سه‌قامگیریی، هاوكات گه‌ره‌نتیشه بۆ خۆپاراستن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، كه له ئاینده‌دا رو‌به‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و مافه سرووشتیه‌ی گه‌لی كورد، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام ئه‌وه‌ی له توانای دابوو بۆ بنیاتنانی عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵی كردوویه‌تی، به‌و مه‌رجه‌ی هاوتا و هاوبه‌ش بێت، به‌ڵام ره‌فتاره‌كانی به‌غدا به فه‌رامۆشكردنی ده‌ستوور و بڕینی قوتی خه‌ڵك و ئاسته‌نگ دروستكردن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی سه‌لماند و گوتی: ئه‌گه‌ر عێراق هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شی راسته‌قینه قبوڵ نه‌كات، هه‌رێمی كوردستانیش پاشكۆیه‌تی ره‌تبكاته‌وه، كه‌واته ده‌بێ له نێوان هه‌ردوولادا میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ببنه دوو هاوسێی باش، چونكه ناكرێ هه‌رێمی كوردستان باجی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی دیكه بدات.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment