Thursday, April 14, 2016

مه‌سرور بارزانی پێشوازی كرد له‌ جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك و شاندی ...

















ئه‌مڕۆ 14/4/2016 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی پێشوازیكردنی له‌(جیری نۆڤاچه‌ك) جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، ئه‌و نا سه‌قامگیر‌و توندوتیژیانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، به‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كه‌، كه‌پێش سه‌د ساڵ بێ پرسكردن به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌له‌لایه‌ن ئه‌وڕووپاوه‌رێككه‌وتنێك بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌مۆركراوه‌.



له‌دیدارێكدا، كه‌به‌ئاماده‌بوونی (ئیڤا دراداكۆڤا) كونسوڵی گشتی كۆماری چیك له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سرور بارزانی وێرای سوپاسكردنی حكوومه‌تی كۆماری چیك بۆ هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌رایگه‌یاند، پێویسته‌هاوكاری و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌ئه‌وله‌ویه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت. له‌به‌رامبه‌ردا‌جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك دووپاتی له‌به‌رده‌وامبوونی پشتیوانییه‌كان كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ئه‌وان له‌ئه‌ركی قوڕس و پێداویستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ن و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات رێگه‌ی زیاتركردن و خێراتركردنی دابینكردنی پێویستییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه‌ بدۆزێته‌وه‌.



له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌ئه‌زموونی ئاشتیانه‌ی پرۆسه‌ی لێكجیابوونه‌وه‌ی چیك و سلۆڤاكیا كرد، كه‌پێویسته‌له‌به‌ر چاو بگرین و ئاماده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دیكه‌ده‌ربڕی.

No comments:

Post a Comment