Thursday, April 14, 2016
مه‌سرور بارزانی پێشوازی كرد له جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك و شاندی ...
ئه‌مڕۆ 14/4/2016 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی پێشوازیكردنی له(جیری نۆڤاچه‌ك) جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، ئه‌و نا سه‌قامگیر‌و توندوتیژیانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كه، كه‌پێش سه‌د ساڵ بێ پرسكردن به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌له‌لایه‌ن ئه‌وڕووپاوه‌رێككه‌وتنێك بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌مۆركراوه.
له‌دیدارێكدا، كه‌به‌ئاماده‌بوونی (ئیڤا دراداكۆڤا) كونسوڵی گشتی كۆماری چیك له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سرور بارزانی وێرای سوپاسكردنی حكوومه‌تی كۆماری چیك بۆ هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌رایگه‌یاند، پێویسته‌هاوكاری و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌ئه‌وله‌ویه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت. له‌به‌رامبه‌ردا‌جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك دووپاتی له‌به‌رده‌وامبوونی پشتیوانییه‌كان كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ئه‌وان له‌ئه‌ركی قوڕس و پێداویستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ن و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات رێگه‌ی زیاتركردن و خێراتركردنی دابینكردنی پێویستییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه بدۆزێته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌ئه‌زموونی ئاشتیانه‌ی پرۆسه‌ی لێكجیابوونه‌وه‌ی چیك و سلۆڤاكیا كرد، كه‌پێویسته‌له‌به‌ر چاو بگرین و ئاماده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دیكه‌ده‌ربڕی.
Monday, April 11, 2016
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌شاندێكی رێكخراوی مرۆیی سویسری كه‌نیسه‌ی كاپۆل...
مه‌سروور بارزانی: كورد دەیەوێ بە ئاشتیانە ریفراندۆم ئەنجام بدات
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی رێكخراوی مرۆیی سویسری (هیلسفسكۆنۆڤی كوردستان) كه‌نیسه‌ی كاپۆلیكی به سه‌رۆكایه‌تی قه‌شه ( ستیفان ستۆب) كرد، كه له ژماره‌یه‌ك پسپۆری بواری هاوكاری مرۆیی و سیاسه‌تمه‌دار و ریپۆرته‌ر پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی د. فه‌وزی قه‌دور نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سویسرا و مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری به‌رپرسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ڕێوه‌چوو، تیشكخرایه سه‌ر هاوكارییه مرۆییه‌كانی، كه له‌لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه له‌رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان كراوه و مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی رێكخراوه‌كه و دابه‌شكردنی له‌رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كرد، كه جێگه‌ی سوپاسه، هه‌روه‌ها باسی له كار‌و چالاكییه مرۆییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له ناو كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كرد، كه بێ جیاوازی هاوكارییه مرۆییه‌كانی دابه‌شی سه‌ر ئه‌وانه ده‌كات، كه پێویستیان به یارمه‌تی و هاوكارییه و رایگه‌یاند، ، ئامانجمانه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بكه‌ینه ده‌زگایه‌كی مرۆیی جیهانی بۆئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كانی بگاته هه‌موو شوێنێكی جیهان.
هه‌روه‌ها باسی له كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش كرد، كه له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌مه‌ریكا كوردستان له دهۆك به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له كه‌مپی ئاواره‌كان كراوه‌ته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیان هه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه قه‌شه ستیفان وێڕای سوپاسكردنی بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیداره، باسی له‌وه كرد، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا به چاوی خۆی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانی بینیووه، كه به‌رێكوپێكی گه‌یشتۆته ده‌ست ئه‌وانه‌ی پێویستیان هه‌یه و رایگه‌یاند، ده‌ستخۆشی له ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كه‌م له چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان باسی له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و له‌باوه‌شگرتنی نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی دراوسێ له هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ئێمه هه‌میشه قوربانی توندوتیژی و زوڵم و زۆرداری بووینه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه ره‌گداكوتاوه‌ی خۆمان به‌رده‌وامین و شانازیشی پێوه ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه تیشكخرایه سه‌ر رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و پێویستی پێداچوونه‌وه به داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان، له‌و باره‌وه مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند، كورد ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات، هه‌رچه‌نده پێشتریش خه‌ڵكی كوردستان له پرۆسه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا رای خۆی به ئاشكرا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ربڕیووه.

Wednesday, April 6, 2016
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم پێشوازیی له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌و...
ئه‌مڕۆ 6/4/2016 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ئه‌نزۆ ئه‌ماندۆلا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و شاندی یاوه‌ری، هیوای خوست كاركردن له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ بۆ رێگه‌گرتن له‌و كاره‌سه‌ته مرۆییه‌ی له‌ئه‌گه‌ری داڕمانی هه‌یه، به‌زووترین كات ده‌ست پێ بكات و جه‌ختی له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی مووسڵ له‌قۆناغی پاش رزگاربوونی كرده‌وه.
له‌دیدارێكدا، كه به‌ئاماده‌بوونی ماركۆ كارلیۆس باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌عێراق و خاتوو ئه‌لیساندرا دیپیبۆ كونسوڵی ئیتاڵیا له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی مووسڵ و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌دوو قۆڵیه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه كرا.
مه‌سرور بارزانی، وێرای سوپاسكردنی هه‌ڵوێستی گه‌ل و حكوومه‌تی ئیتاڵیا له‌به‌رامبه‌ر هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی له‌گه‌لی هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماژه‌ی به‌ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ له‌تیرۆریستانی داعش و قۆناغی دواتر كرد و رایگه‌یاند، پێویسته‌له‌به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌دا له‌قۆناغی دوای رزگاركردنیدا رۆڵی پێكهاته‌كان‌له‌به‌رچاو بگیرێ.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی مووسڵ، كه‌به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی به‌غدا و ئیتاڵیا بڕیاره‌كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی ده‌ست به‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بكات، چونكه به‌پێی پێشبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی شاره‌زا و پسپۆرانه‌وه‌ئه‌گه‌ر به‌نداوه‌كه‌داڕما، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و هیوای خواست، كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌به‌زووترین كات ده‌ست پێ بكات و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك نیشاندا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌دوو قۆڵیه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرایه‌وه و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به‌سه‌رسامیه‌وه‌ئاماژه‌ی به‌خۆراگری و قاره‌مانێتی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش كرد و دووپاتی له‌پشتیوانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌شی كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ئێمه‌شه‌ڕی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له‌هه‌موو بواره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك پته‌وتر بكه‌ین، كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا و ئاینده‌ی هه‌ردوولادا بێت.
Subscribe to:
Posts (Atom)